لە وەرزی هاویندا چۆن ئاگاداری پێستم بم؟

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-04-30-14:54:00 - کۆدی بابەت: 12715
لە وەرزی هاویندا چۆن ئاگاداری پێستم بم؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لە وەرزی هاویندا چۆن ئاگاداری پێستم بم؟ (بە ئینگلیزی: How to take care of my skin in summer season?، بە عەرەبی: كيف أعتني ببشرتي في فصل الصيف؟). گەورەترین بەشی جەستە بریتییە لە پێست، لەگەڵ ئەوەشدا کە پێست زۆر بە بەهێزی بەشەکانی ناوەوە دەپارێزێت بەڵام  خۆشی زۆر پێویستی با پارێزگارییە، ئەوەش لەسەر شانی ئێمەیە کە ئاگاداری بین و خزمەتی بکەین بە تایبەت لە وەرزی هاوین چونکە خۆر بەهێزترە و کاریگەری زیاتری هەیە بۆ تێکچوونی پێست.

چەند ڕێگایەکی ئاسان هەیە بۆ پاراستنی پێستمان لە وەرزی هاویندا

شۆردنی پێست بە بەردەوامی

هەرچەندە شۆردنی دەموچاو یەکێکە لە خووەکانی ڕۆژانەی چاودێریکردنی پێست، بەڵام لە وەرزی هاویندا پێویستی شۆردنی دەموچاو زیاد دەبێت، بەهۆی گەرما و شێداری زۆر لەم وەرزەدا بۆیە پێویستە بەپێی ئەمانە ئەو شامپۆیە بگۆڕدرێت کە بۆ پاککردنەوەی دەموچاو بەکاردەهێنرێت، بەپێی ئەم هۆکارانە  ژمارەی جارەکانی شۆردنی دەموچاو زیاد بکە بۆ دوو جار یان زیاتر بۆ بەدەستهێنانی تازەگەری و شێداری زیاتر بۆ نموونە پێستی چەور دەبێت زیاتر لە جارێک بشۆرێت بە پاککەرەوەیەکی کەفاوی کە ترشی سالیسیلیکی تێدایە، چونکە ئەگەر وانەبێت دەتوانێت کونیلەکانی پێست دابخات لە وەرزی هاویندا و ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە. سەبارەت بە پێستی وشک کە بەدەست سووربوونەوە یان پەڵەی پێستەوە دەناڵێنێت، دەتوانرێت پاککەرەوەیەکی سووک و نائەلکالی بەکاربهێنرێت بۆ شۆردنی دەموچاو ڕۆژانە  دوو جار و هەمان شت بۆ پێستی تێکەڵاو دەگونجێت.

بەکارهێنانی دژەخۆر

دژەخۆر بەیەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی چاودێری پێست دادەنرێت، بەو پێیەی دەبێت ڕۆژانە بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی پێست دووربێت لە زیان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا کە پلەی گەرمی و شێداری بەرز دەبێتەوە، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، دووڕەنگبوونی پێست، سووتانەوە و چرچبوونی پێشوەختە، بۆیە پێویستە کرێمێکی دژەخۆر بە چڕیی بەرز SPF 30 هەڵبژێریت و لانیکەم ڕۆژانە دوو جار لەسەر شوێنە بەرکەوتووەکانی جەستە بەکاریبهێنیت.

بەکارهێنانی پاککەرەوەیەکی دژەبەکتریای ڕووخسار

بەکارهێنانی پاککەرەوەی دژە بەکتریا کە لەسەر بنەمای زەیتی دروستکراوە یارمەتی چوونە ناو کونیلەکانی پێست دەدات و پاکی دەکاتەوە لەو چەورییە زیادانەی کە لەناو پێستدا کۆبوونەتەوە، هەروەها  یارمەتی ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە دەدات کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت، هەروەها ماکیاژێکی دژە ئاو لاببات، بەبێ ئەوەی پێست لە شێداری سروشتی خۆی لاببات.

بەکارهێنانی (پاککەرەوەی لابەری پێستی مردوو)ی سووک

چەندین جۆری پاککەرەوەی لابەری پێستی مردووی سووک لە دەرمانخانەکاندا بەردەستە کە یارمەتی لابردنی چینە ڕووکەشەکەی خانەکانی پێست دەدەن، بەڵام زۆربەیان زۆر توندن و لەوانەیە ببنە هۆی وشکبوونەوەی پێست، بەمەش پێست تووشی هەوکردن دەبێت، بۆیە باشتر وایە پاککەرەوەیەک هەڵبژێریت کە ترشی ئەلفا لەخۆبگرێت یان ترشی بێتا هایدرۆکسی یان ئەنزیمەکانی میوە کە یارمەتی لابردنی خانە مردووەکان دەدات بە نەرمی لە ڕووی پێستەوە  و تەندروستی و درەوشاوەیی دەهێڵێتەوە.

دوورکەوتنەوە لە تیشکی سووتێنەری خۆر

باشتر وایە لە ماوەی نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٣ی پاشنیوەڕۆ لە بەر خۆر دووربکەویتەوە، لە هەندێک ناوچەش باشترە لە نێوان کاتژمێرەکانی ١١:٠٠ بۆ ٤:٠٠ دوور بکەویتەوە، چونکە کاریگەری تیشکی سەروو بنەوشەیی لە ئاستیکی زۆر بەرزدایە  لەو کاتەدا تا زیاتر پێست بەرکەوتە بێت بەهۆی تیشکدانەوە لەو ماوەیەدا، مەترسی تووشبوون بە دووڕەنگی و سووتاوی و چرچبوونی پێشوەختە زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



472 بینین