چۆن خواردن بدەین بە منداڵ لە تەمەنی ٦ مانگیەوە؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-04-00:12:00 - کۆدی بابەت: 12758
چۆن خواردن بدەین بە منداڵ لە تەمەنی ٦ مانگیەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن خواردن بدەین بە منداڵ لە تەمەنی ٦ مانگیەوە؟ (بە عەرەبی: كيفية إطعام الطفل من عمر ٦ أشهر، بە ئینگلیزی: How to feed a baby from 6 months of age)، لە سەرەتای لە دایکبوونی منداڵ جگە لە شیر هیچ بڕە خۆراکێکی پێنادرێت چونکە منداڵەکان تەنها توانای خواردنی شیریان هەیە هەتا تەمەنی ٦ مانگ و زیاتر.


چۆن خواردن بدەین بە منداڵ لە تەمەنی ٦ مانگیەوە؟ 

١- خواردنی منداڵ دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێ بکەین و وردە وردە بڕەکەی زیاد بکەین.
٢- نابێت لە یەک کاتدا بە چەند جۆرە خواردنێک دەست پێ بکەین، سەرەتا بە یەک خواردن دەست پێئەکەین بۆ ٤-٧ ڕۆژ گەر خواردنەکەی پێ کەوت و هەستیاری پێ نەبوو ئەوا جۆرێکی تری خۆراکی بۆ زیاد ئەکەین بۆ ٤-٧ رۆژ گەر پێی هەستیار بوو یان هەستتکرد ڕەتی دەکاتەوە ئەو جۆرە خوراکەی پێ مەدە، بەوشێوەیە جۆری خواردنی بۆ زیاد ئەکەی هەتا خواردنەکەی دەبێتە خۆراکی هەمەجۆر.
٣- پێویستە خواردنەکان فرێش و تازە بن.
٤-ئەگەر هەستمان کرد خواردنێک لەسەرەتادا ڕەتدەکاتەوە ئەبێ زیادکردنی ئەم جۆرە خواردنە دوا بخەین.
٥- ئەگەر هەستمان کرد هەستیارە بە خواردنێک ئەبێ پێی نەدەین، نیشانەکای هەستیاریش بریتییە لە هێڵنج و ڕشانەوەی و توشبوون بە سکچوون یان پێستی منداڵەکە سوور دەبێتەوە.
٦- پێویستە خواردنەکە بکرێت بەشیوەی شۆربا ئینجا بەکەوچکی بچووک پێی بدرێت.
٧- نابێ تا تەمەنی یەک ساڵ خوێ بکرێتە خواردنی منداڵەوە.
٨- ئاسایە شیرخواردنی منداڵەکە تۆزە تۆزە کەم ببێتەوە چونکە لە بری ئەو بڕە شیرە خواردن ئەخوات.
٩- میوە بە عەسارە ئەبێ بکرێت بە شەربەت تا ئەو تەمەنەی ئەتوانێ قەپی لێ بگرێی و بیجوێ و قووتی بدات.
١٠- سەوزە و بابەتەکانی سەوزە ئەبێ جوان بکوڵێت ئینجا بهاڕدرێت تا ئەو تەمەنەی مناڵەکە ئەتوانێ قەپ بگرێ و بیجوێ و قووتی بات.
١١- دەبێت بە دانیشتنەوە خواردن بدرێت بە منداڵ.
١٢- هەتا تەمەنی ٨ مانگی رۆژانە یەک ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم شەربەتی میوە بدە بە منداڵەکەت، لە تەمەنی ٨ بۆ ١٠ مانگییەوە بیکە بە دوو ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم میوە. هەر ژەمەێک ئەوەنەی بدەرێ کە خواردی، واتا کە تێربوو زۆری لێ مەکە تا بخوات گەر داوای ژەمی تری خواردنی کرد ئاساییە بیدەیتێ.

پێدانی شۆربا پێویستە کەی بێت؟

لە تەمەنی ٦ مانگیدا (کە تەمەنی منداڵ بوو بە ٦ مانگ) پێویستە دەست بکەین بە پێدانی شۆربای برنج واتا (برنجی هاڕاو)، گەر شۆرباکە بە منداڵەکەت کەوت ئەوا دەتوانیت شۆربای برنجەکە لەگەڵ کۆمەڵێک خۆراکی تەندروست تێکەڵ بکەیت. هەروەها لە تەمەنی ٧ مانگیدا مریشک زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچووک، هەروەها لە تەمەنی ٨ مانگیدا گۆشتی سوور زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچووک هەروەها دەتوانیت زەردێنەی هێلکەشی پێی بدەیت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سپێنەی هێلکە تا ١ ساڵ نابێت بدرێت بە منداڵ، کاستەریش ئەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێک شەکری تێ نەکرێت، هەروەها لە دوای تەمەنی ١٠ مانگیەوە ئەتوانی خواردنی ئاسایی زیاد بکەیت بەڵام هەر جارەو خواردنێک پاش دڵنیابوون لە نەبوونی هەستیاری پێی.

بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بەپێ تەمەن

٦ بۆ ٨ مانگ

٨ بۆ ١٠ مانگی

ئەم خواردنانە ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهاڕدرێت، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە عەسارە (تێکەڵکەر) بکرێت بە شەربەت.


سەرچاوەکان



52 بینین