بۆ حەلاوی باسکە چییە؟

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-04-20-14:08:00 - کۆدی بابەت: 106
بۆ حەلاوی باسکە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆ حه‌لاوی باسكه‌

زۆرینه‌ی هاوڵاتیان هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌كارده‌هێنن و به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداری چیرۆكی راسته‌قینه‌ی پشت ئه‌م بابه‌ته‌ بن و زانیارییان له‌باره‌ی‌ كه‌سایه‌تی (حه‌لاوه‌)ه‌وه‌ هه‌بێت.

حه‌لاوه‌ بنحاس كێیه‌ 

حه‌لاوه‌ بنحاس، خانمێكی شوێنكه‌وتووی ئاینی جوله‌كه‌ بووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی جوله‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی نیشته‌جێ بووه‌، خه‌ڵكی به‌ كه‌سێكی میهره‌بان ناویان بردووه‌، به‌ڵام هه‌ستی بیستنی لاوازبووه‌ و به‌ئه‌سته‌م له‌ قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تێگه‌یشتووه‌.

زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی حه‌لاو خان

حەلاو بنحاس خانمێکی جولەکە بوو لە گەڕەکی جولەکەکانی شاری سلێمانی دەژیا دوکانێکی بچووکی هەبوو لە تەنیشت ماڵەکەی خۆی هێلکە و کبریت و بەردە هەسان و توتن و لفکە و بەن و میخەک و بڕنوت و هەندێک وردە واڵەی تری دەفرۆشت.

حەلاوەخان کەمبیست بوو بە ئاستەم لە دەنگی بەرز حاڵی دەبوو، ئەم کەم بیستنەی وای کردبوو ببێتە جێگای باسکردنی خەڵک ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیان گووت دەڵێیت بۆ حەلاوی باس دەکەیت، یان یەکێک نەی ویستایە گوێ بۆ کەسێک بگرێت دەیگوت بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە واتا نامەوێت تێبگەم وەک چۆن حەلاو تێناگات.

حەلاوەخان کەسێک بووە زۆر میهرەبان و بێ غەل و غەش تەنانەن موسڵمان و جولەکە و مەسیحیەکانی شار لەو سەری شارەوە دەگەیشتنە لای حەلاوەخان بۆ شت کڕین هەرچەندە چەندین دووکان نزیک بوو لێیانەوە، دەگێڕنەوە كه‌ حەلاوە خان 50 دیناری مەلیکی عێراقی بەخشی بۆ دروست کردنی قوتابخانەی فەیسەڵیە لە سلێمانی.


سەرچاوەکان



3308 بینین