بۆچی مرۆڤ لە شێوەی دایک و باوکی دەچێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-02:44:00 - کۆدی بابەت: 3443
بۆچی مرۆڤ لە شێوەی دایک و باوکی دەچێت؟

ناوه‌ڕۆك

هۆكاری لێكچوونی مرۆڤ لەگەڵ باوانی

پشیلە پشیلەی دەبێت، مشکیش مشک، داری توش توو دەگرێت، بەوجۆرەش مرۆڤ لە دایک و باوکی دەچێت، ئەوە ڕاستیەکی سەلمێنراوە هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ جینات یان زانستی بۆماوەیی، کە هەموو ئەو هۆکارانە باسدەکات کە بەرپرسە لە لێکچوونی زۆری نێوان مرۆڤ لەگەڵ دایک و باوکیدا. هەروەها بە هاوکاری جینەکان دەتوانین ئەو (مزایا)نە بزانین کە لە منداڵدا هەیە و لە دایک و باوکدا نییە. پشتاوپشت ناوێکی گواستنەوەی ترە بۆ کرداری مزایا یان سیفەتەکان لە باوک و دایکەوە بۆ منداڵەکانیان، ئەمەش بە گواستنەوەی لە خانە گەلێکەوە گەردیلەی زۆر بچوک دەگوێزێتەوە لە باوانەوە و پێی دەوترێت (جینات) هەر جینێک بەشێکە لە خانەیەک. لە ناوکی هەر خانەیەکدا نزیکەی ٣٠ هەزار جین هەیە. لەو جینانەش نزیکەی ١٠ هەزار لە دایکەوە و ١٠ هەزار لە باوکەوە دەگوێزرێتەوە. هەموو ئەو جینانە لە ٤٦ کرۆمۆسۆمدان، کە تیرەکەی ١٪ لە میلیمەترە. لە کاتی ئاوسیدا ٢٣ کرۆمۆسۆم لە دایک و ٢٣ کرۆمۆسۆم لە باوکەوە دێت. بەوەش هەر خانەیەک لە (٤٦) کرۆمۆسۆم پێکدێت. جین یەکەی پشتاوپشتە، لە هەندێک لە ڕووەک و ئاژەڵاندا هەندێک لە جینەکان لە نێر و هەندێکیان لە مێوە دێن. گریگۆر مەندڵی نەمساوی بە باوکی جینات ناودەبرێت، تاقیکردنەوەی زۆری لەسەر پاقلە کرد و ڕێسایەکی دیاریکراوی لەسەر پشتاوپشت دانا، کە بە یاسای مەندڵ ناسراوە، دەری خست لە ڕێگەی تاقیکردنەوەکانییەوە کە جیناتی دایک و باوک هەروەها تەحەکوم بە مزایای منداڵەکانیانەوە دەکەن. ئەگەر چاوی یەکێک لە باوکەکان ڕەش بوو چاوی ئەوی تریان شین بوو ئەوا هەردوو چاوی منداڵەکەیان ڕەش دەبێت، لەبەرئەوەی ڕەنگی ڕەش زاڵە بەسەر ڕەنگی شیندا. ئەگەر چاوی هەردوو دایک و باوکەکە شینبوو ئەوا چاوی منداڵەکەشیان شین دەبێت.
هەروەها دایک و باوکی باڵا بەرز منداڵی باڵا بەرز و دایک و باوکی باڵا کورت منداڵی باڵا کورتیان دەبێت. ئەگەر ڕووەک یان ئاژەڵ لە دوو ڕەگەزی جیاواز لەیەک بدەین ئەوا شێوازی سێیەممان دەستدەکەوێت، بۆ نمونە مانگایەکی سوور و گایەکی سپی نە بەچکەیەکی سپیان دەبێت نە سوور بەڵکو لەنێوان هەردوو ڕەنگەکەدا دەبێت.
بە گوێرەی زانیاریان لە جیناتدا، زانایان سەرکەوتن لە پەرەپێدانی وەکو ئاژەڵ گەلێکدا کە زیاتر لەگەڵ پێویستیەکاندا بگونجێت. گەنمی دووڕەگ بەمشێوەیە بەرهەمهێنراوە. هەندێک جار ڕووەک و ئاژەڵ توشی هەندێک گۆڕان دەبن ئەم گۆڕانە لە ئەنجامی ژینگە یان جیناتەوە ڕوودەدات.لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا شتی شاراوە زۆر ماوە لەسەر پشتاوپشت بیزانین.  


سەرچاوەکان



698 بینین