جەنگی کیمیایی چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-02:30:00 - کۆدی بابەت: 3618
جەنگی کیمیایی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

جەنگی کیمیایی

جەنگی کیمیایی بریتییە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی دوژمنان، بۆ کوشتنیان یان زیان پێ گەیاندنیان یان لەناوبردنی خۆراکەکانیان، ئەم جۆرە چەکە زیاتر ژیان لەناو دەبات بێ ئەوەی زیان بە موڵکەکان بگەیەنێت، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ جەنگی کیمیایی کردووە، بەڵگە هەیە دەیسەلمێنێت گریکەکان لە یۆنانی کۆندا جۆرێک ڕۆکێتی کیمیاییان دروست کردووە و لە دژی دوژمنەکانیان بەکاریان هێناوە، لە جەنگی یەکەمیشدا ١٩١٤-١٩١٨ بە شێوەیەکی بەرچاو چەکی کیمیاویی بەکارهێنرا.

كلۆر

لە کانوونی یەکەمی ١٩١٥ دا ئەڵمانییەکان لە پۆڵەندا گازی کلۆریان دژی ڕووسییەکان بەکارهێنا.

لەگەڵ ئەوەی کارگەی ئەم گازە زۆر کەم بوو بەڵام ئەڵمانیەکان بەکارهێنانی هەمان گاز لە نیسانی هەمان ساڵدا لە دژی فەرەنسی و بەریتانییەکان لە فلاندز، سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ بەدەست هێنان کە خۆشیان چاوەڕێیان نەدەکرد. کلۆرەکە کاری کردە سەر سی سەربازەکان و تووشی تەنگەنەفەسی کردن و ئەم چەکە زۆربەی سەربازەکانی تووشی پەکخستن كرد، وای کرد ئەڵمانییەکان کاتێکی زۆری خۆیان تەرخان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر گازە زیانبەخشەکان

خەردەل

لە ساڵی ١٩١٧دا ئەڵمانییەکان گازی خەردەلیان هێنایە ناوەوە، لە تایبەتمەندییەکانی ئەم گازە ڕاستەوخۆ کار لە پێست دەکات و وشکی دەکاتەوە و کەوا دەکات دەمامکی دژە گاز هیچ سوودێکی نەبێت، ئەم گازە دەبێتە هۆی زامبوونی پێست و ئاوسانی سییەکان، ئەو سەربازانەی کە بەهۆی ئەم گازەوە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا گیانیان لە دەستدا لە هەموو ئەوانە زیاتر بوون کە بە هەر هۆیەکی ترەوە مردن.

گازە كاریگەرەكانی مێشكەدەمار

دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەڵمانیا هەنگاوێکی مەزنی لە پەرەپێدانی گازەکانی (اعصاب)دا، کە لە هەموو گازەکانی تری جەنگی جیهانی یەکەم کاریگەری زیاتر بوو، بەڵام خۆشبەختانە هەرگیز بەکار نەهێنرا.

لە ڕاستیدا گازەکانی (اعصاب) ڕاستەوخۆ کار لە چالاکییە ئاساییەکانی خانەکانی (اعصاب) دەکات و دەبێتە هۆی گرژبوون و ڕشانەوە و دوای ئەوە مردن، زۆربەی گازەکانی (اعصاب) نە تام نە بۆن نە ڕەنگیان نییە، گازی وا هەیە کاریگەرییەکەی کاتییە وەکو گازی فرمێسك ڕێژ کە دەبێتە هۆی ڕژاندنی فرمێسکێکی زۆر و کۆکین و ئاوساندنی دەم و لوت و هەردوو چاو، پۆلیس ئەم گازانە بەکاردەهێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو خەڵکانەی دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن، جەنگی گازەکان زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە، بۆیە چەندین ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی مۆرکراوە کە بەکارهێنانی ئەم گازە قەدەغە دەکات، چەندین جۆر مەوادی کیمیاویی بۆ کووشتنی ڕووەکەکان بەکاردەهێنرێت بە شێوەیەکی بەرچاو لە جەنگی ڤێتنام و کۆریادا ئەمریکیەکان دەیانڕژاند بەسەر کێڵگە و دارستانەکاندا و وشکیان دەکردەوە.


سەرچاوەکان



816 بینین