سەعیکردن لە مانگی ڕەمەزاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-00:08:00 - کۆدی بابەت: 3877
سەعیکردن لە مانگی ڕەمەزاندا

ناوه‌ڕۆك

مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی خۆگرتن و خۆ كۆنتڕۆڵكردنە، ئەمەش لەڕێگەی ئەنجامدانی یەكێك لە پایەكانی ئاینی ئیسلام كە ڕۆژووگرتنە، واتە خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لە كاتی خۆرهەڵهاتنەوە تا خۆرئاوابوون، هەرچەندە بەڕۆژووبوون ئەركە لەسەر هەموو موسوڵمانێك بەڵام بەپێی قورئانی پیرۆز چەند كۆمەڵە كەسێك دەتوانن ڕۆژوو نەگرن، كە بریتین لە: ئافرەتێك دووگیان بێت یان تازە منداڵی بووبێت، منداڵ، كەسە بەتەمەنەكان، نەخۆش، هەروەها ئەو كەسانەی كە لەسەر گەشتێكی دوورن، لە مانگی ڕەمەزاندا مسوڵمانان لە ژیانی ئاسایی خۆیان بەردەوامدەبن لەگەڵ كردنی چەند كارێكی چاكە وەك: كاری خۆبەخشی، خێركردن و خواردندان بە ماڵە هەژارەكان، بەنزیكبوونەوەی ئەم مانگە پێویست دەكات قوتابیان بەردەوامبن لە خوێندن و هەوڵدان، بۆیە لێرەدا باسی چەند ئامۆژگارییەكی تەندروستی دەكەین بۆ قوتابیان.

10 ئامۆژگاری تەندروستی بۆ هەوڵدان (سەعیكردن) لە مانگی ڕەمەزاندا

بە نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان دەكرێت خوێندن لەگەڵ بەڕۆژووبووندا فشارێكی زۆر بۆسەر قوتابیان دروستبكات، بەتایبەتی گەر مانگی ڕەمەزان بكەوێتە وەرزی هاوینەوە، چونكە گەرمای بەرز و تینوێتی بەردەوام و برسێتی وادەكات كە تەركیزكردن زۆر ئەستەم بێت، بەتایبەتی وانەخوێندن كە تەركیزێكی زۆری دەوێت، بەڵام هەندێكجار تاقیكردنەوەكان دەكەونە مانگی ڕەمەزانەوە بۆیە لەم كاتەدا هەوڵدان و سەعیكردن پێویستە، بۆیە لێرەدا باسی 10 ئامۆژگاری تەندروستی دەكەین بۆ سەعیكردن لەمانگی ڕەمەزاندا :

باش خۆئامادەكردن بۆ ڕۆژووگرتن

  • پاراستنی فێنكی ماڵەوە، بۆ ئەوەی شلەی جەستەت لە دەست نەچێت بەبۆنەی ئارەقكردنەوە
  • دانانی پلانی خوێندن، هەروەها دابەشكردنی ئەركەكانی ماڵەوە
  • هەوڵبدە پێش مانگی ڕەمەزان چەند ڕۆژێك بەڕۆژوو ببیت بۆ زانینی ئەو گۆڕانكارییانەی كە دەبێت لەمانگی ڕەمەزاندا بیكەیت
  • بێدەنگبوون و دووركەوتنەوە لە دەنگەدەنگ و ژاوەژاو
  • هەوڵدان (سەعیكردن) ڕاستەوخۆ دوای خۆرهەڵهاتن، چونكە لەم كاتەدا زۆرترین توانات هەیە
  • خەوتن پاش پارشێوكردن یان 2 بۆ 3 كاتژمێر پێش خۆرهەڵهاتن
  • پاش ڕۆژووشكاندن و بەربانگكردنەوە هێزت بۆ دەگەڕێتەوە، بۆیە لەم كاتەدا باشترە دەستبكەیتەوە بە خوێندن
  • خۆشۆردن لە گەرمترین كاتی ڕۆژدا، بەتایبەتی دوای گەڕانەوە لە قوتابخانە
  • پابەندبوون بە كاتەكانی سەعیكردنت و دوانەخستنی وانەكانت

خواردنی تەندروست لەمانگی ڕەمەزاندا

لە مانگی ڕەمەزاندا موسوڵمانان هیچ خواردن و خواردنەوەیەك ناخۆن لە نێوان خۆرهەڵهاتن تا خۆرئاوابوون، بۆیە كەمێك زەحمەتە هەموو پێداویستییە خۆراكییەكان بەدەستبهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕەمەزان بە هۆكارێگی باش دادەنرێت بۆ شكاندنی ڕۆتینە خراپەكانی نان خواردن و دووركەوتنەوە لێیان، بۆئەوی سیستمێكی خۆراكی ڕێك و بەسوودمان هەبێت، دەبێت كەسەكە هەموو جۆرە جیاوازەكانی خواردن بخوات لە ڕێگەی دابەشكردنیان بەسەر ژەمی ئێوارە و پاشێودا، گرنگترین خواردنەكان بریتین لە:

  • میوە و سەوزەوات
  • نان و دانەوێڵە
  • گۆشتی سوور و ماسی و مریشك
  • بەرهەمە شیرەمەنییەكان وەك ماست و پەنیر و شیر


سەرچاوەکان



663 بینین