شیردەرە توورەگەدارەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-04-23:59:00 - کۆدی بابەت: 4157
شیردەرە توورەگەدارەکان

ناوه‌ڕۆك

شیردەرە توورەگەدارەکان كامانەن؟

کەنگەر و هەموو ئەو شیردەرانەی کە توورەگەیان هەیە ناودەبرێن بە شیردەرە توورەگەدارەکان، شیردەرە توورەگەدارەکان وەکو هەموو شیردەرەکانی دیکە شیرەڕژێنیان هەیە هەروەها موو و ددانی تایبەتمەندیان هەیە، شیردەرە توورەگەدارەکان بە پێچەوانەی دەنووک مراوی، بەچکەکانیان بە زیندوویی لە دایک دەبن و پاشان بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ناو توورەگەکانی دایکیدا بە خێرایی گەشە دەکەن و پێدەگەن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نزیکەی ٢٨٠ جۆر لە شیردەرە توورەگەدارەکان بە زیندوویی ماونەتەوە و بەردەوامن لە ژیاندا و بە زۆریش لە غینیا و ئوسترالیای تازە و ئەمریکای باشووردا دەژین. توورەگەدارەکان لە قۆناغە زووەکانی دروستبوونیان و پەرەسەندیان لەدایک دەبن، هەر لە دوایی ڕوودانی پیتێن بە چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک دەست بە دانانی بەچکە دەکەن، بەچکەی کەنگەری تازە لە دایکبووەکان قەبارەیان زۆر بچووکە بە قەد مێروویەکی وەک هەنگە سەماکەر وایە، ئەو توورەگەدارانەی کە دەزێن و بەچکەکانیان لە دایک دەبن، خودی بەچکەکان  بێ موون و تەنها پەلەکانی پێشەوەیان باش پەرەیان سەندووە، زۆربەی بەچکەی کەنگەرەکان بە بێ یارمەتی دایکیان دەتوانن پەلەکانی پێشەوەیان بەکاربهێنن بۆ چەسپاندن بە تووکەکانی دایکیانەوە و دواتریش خۆخزاندنە ناو توورەگەی سکی دایکیان، لە ناو توورەگەکەدا شیرە ڕژێن هەیە بە جۆرێک بەچکەکان دەتوانن خۆیان بەرز بکەنەوە و گۆی شیرە ڕژێنەکان بگرن و شیرەکەی بخۆن بەچکە کەنگەرەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ناو توورەگەکاندا دەمێننەوە، بەڵام جار جار بە شێوەیەکی کاتی لە توورەگەکەدا دەچنە دەرەوە و بۆ ماوەیەکی کورت.

جۆرەکانی توورەگەدارەکان  

لەوانەیە توورەگەدارەکان ناسراو بن بەڵام چەندین جۆری توورەگەداری ناباو هەن ڕەنگە بەلاتەوە سەیر بن، ئەوەش بزانە زۆربەی توورەگەدارەکان لە ئوسترالیا و دەوروبەریدا دەژین. نموونەی توورەگەدارەکان وەکو، توورەگەداری کوالا ڕۆژانە نزیکەی ١٨ کاتژمێر دەخەوێت و بەردەوام گەڵای ڕووەکی کینا دەخوات، بەچکەی کەنگەر توورەگەی دایکی جێ دەهێڵێت بەڵام لە کاتی هەست کردن بە مەترسی بۆی دەگەڕێتەوە.


سەرچاوەکان



1313 بینین