پاداشت بەرامبەر کار - جعالة

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-07-01:07:00 - کۆدی بابەت: 4242
پاداشت بەرامبەر کار - جعالة

ناوه‌ڕۆك

باسی پاداشت بەرامبەر کار - جعالة

واتە بڵێ هەر کەسێک ئەم کارەم بۆ بکا ئەو شتەی ئەدەمێ, جەعالە دروستە (عن أبی سعید الخدری -رضي الله عنه-: أن سید حی لدغ، فشرط علیهم بعض أصحاب النبی ﷺ ثلاثین شاة علی أن یریقیة، فرقاة وأخذ الجعل، فقال النبی ﷺ: أصبتم إقسموا واضربوا لی معکم بسهم) رواه الشیخان، گەورەیەکی عەرەب دووپشک پێیوەدا و داوای دوعای لە هاوڕیکانی پێغەمبەر ﷺ کرد، جا یەکێکیان گوتی بەو مەرجەی سێ مەڕمان بدەنێ، ئینجا دوعای بۆ کرد و مەڕەکانیان وەرگرتن و پێغەمبەر ﷺ فەرمووی باشتان کرد، مەڕەکان بەش بکەن و بەشی منیش بدەن، جەعالە ئەمەیە، بە مەرج بگرێ بۆ کەسێکی تر لە بەرامبەر هێنانەوەی شتە ونبووەکەی، یان لە بەرامبەر کردنی کارێکی تر بە کرێیەکی زاندراو، جا هەر کاتێ شتەکەی هێناوە، یان کارەکەی بە تەواوی کرد، مافی هەیە ئەو کرێیە وەربگرێ کە بۆی بەمەرج گیراوە، بەڵام نابێ پێش تەواوکردنی کارەکە داوای کرێیەکە بکات، ئەگەر تەنها نیوەی کارەکەی کرد و تەواوی نەکرد، ئەوە تەنها کرێی هاووێنەی ئەو کارەی ئەدرێتێ، جا ئەگەر ئەو کارەی کردوێتی هیچ سوودی نەبوو، وەک شتەکە بدۆزێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی بیداتەوە خاوەنەکەی بمرێ، یان لێی ون ببێتەوە، ئەوە مافی هیچ جۆرە کرێیەکی نییە.

مەرج نییە کرێکارەکە، یان ماوەی کارەکە دیاری بکرێ، ئەگەر گوتی هەر کەسێک لە بەندینخانە ڕزگارم بکات سەد دیناری ئەدەمێ، یان گوتی هەر کەسێک کوڕەکەم فێری خوێندنی قورئان بکات سەد دیناری ئەدەمێ، ئەوە دروستە و پاش تەواوکردنی کارەکە ئەبێ کرێیەکەیان بداتێ، ئەگەر بووە کێشەیان ئایا کرێیەکە چەندە و چۆنە، هەردووکیان سوێند ئەخۆن و پێکهاتنەکە تێک ئەچێ، کرێکارەکەش کرێی هاووێنەی کارەکەی ئەدرێتێ.


سەرچاوەکان



749 بینین