منداڵی فڕێدراو - لقیط

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-07-01:17:00 - کۆدی بابەت: 4243
منداڵی فڕێدراو - لقیط

ناوه‌ڕۆك

باسی منداڵی فڕێدراو - لقیط

هەر کاتێک منداڵێکی فڕێدراو دۆزراوە لە ڕێگەیەک، یان لە شوێنێکی تر، جا لە ترسی بەخێوکردن فڕێ درابێ، یان چونکە بیژی نەبوو و ئافرەتەکە لە ترسان، یان لە شەرمان فڕێی دابێ، هەڵگرتنەوەی ئەو منداڵە و پەروەردەکردنی و پاراستن و بەخێوکردنی گشتی واجبن بە (فرض الکفایة)، واتە ئەگەر یەکێک ئەو سێیانەی کرد، خێری ئەگاتێ و گوناهەکەش لە سەر گشت دانیشتووانی ئەو شوێنە لائەچێ، خوای گەورە فەرموویەتی: (وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً) واتە هەر کەسێک گیانێکی ئادەمیزاد لە مردن ڕزگار بکا، وەک هەموو خەڵکی ڕزگار کردبێ وەهایە، چونکە بووەتە هۆی لابردنی تاوان لەسەر هەموویان.

ئەو منداڵە ناهێشترێتەوە تەنها لەدەست مرۆڤێکی موسوڵمان و ئەمین و ئاین پەروەر نەبێ، واجبە دوو شاهید ئاگادار بکا کە ئەم منداڵە هی خۆی نییە و دۆزراوەتەوە، بە هۆی بەخێوکردن ئەو منداڵە نابێتە هی خۆی و میرات لە یەکتری ناگرن و لەگەڵ ژن و خوشک و کچی خۆی بە بێگانە دائەندرێ.

جا ئەگەر منداڵەکە هیچ ماڵی لەگەڵ داندرابوو، ئەو کاتە قازی یان یەکێکی تر بە ئیزنی قازی لەو ماڵە بەخێوی ئەکات، ئەگەر هیچ ماڵی لەگەڵدا نەبوو، ئەرکی بەخێوکردنی ئەو منداڵە لە (بیت المال)ـی موسوڵمانان ئەدرێ، جا ئەگەر بیت المال نەبوو، واجبە موسوڵمانانی دەوڵەمەند مەدرەفی بەخێوکردنی بدەن، کەوابوو ئەو منداڵەش بە ئیسلام ئەژمێردرێت و لەسەر ڕەوشتی ئیسلام پەروەردە ئەکرێ.


سەرچاوەکان



884 بینین