کەشکاری و کەشوهەوا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-12-01:34:00 - کۆدی بابەت: 4422
کەشکاری و کەشوهەوا

ناوه‌ڕۆك

كە‌شكاری و كە‌ش

ڕادە‌ی كە‌شكاری لە‌ ھە‌ر ناوچە‌یە‌ك پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ باری كە‌ش و ھە‌واوە‌، كە‌ش بریتیە‌ لە‌ تێكڕای باری سە‌قا لە‌ ناوچە‌یە‌كدا لە‌ ماوە‌یە‌كی درێژدا.

کەشکاری و ئاو 

بوونی ئاو خێرای كە‌شكاری میكانیكی زیاد دە‌كات، بە‌ستنی ئە‌و ئاوە‌ی كە‌ دە‌چێتە‌ ناو درز و كە‌لە‌بە‌رە‌كانی تاوێرە‌كانە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌رتبوونیان بە‌ تێپە‌ڕبوونی كات ئە‌م جۆرە‌ كە‌شكاریە‌ توانای وردكردنی تە‌نانە‌ت پتە‌وترین تاوێری ھە‌یە‌ و دە‌یگۆڕێت بۆ خاك.

کەشکاری و پلە‌ی گە‌رمی

پلە‌ی گە‌رمی ھۆكارێكی سە‌رە‌كییە‌ بۆ كە‌شكاری میكانیكی، جیاوازی لە‌ پلە‌ی گە‌رمیدا واتە‌ بە‌رزبوونە‌وە‌ و نزمبوونە‌وە‌ی كە‌ دە‌بێت ھۆی بە‌ستن و توانە‌وە‌ی ئاو و بە‌ دووبارە‌ بوونە‌وە‌ی ئە‌م كردارە‌ درز دروست دە‌كات و تاوێرە‌كان پە‌رت دە‌كات ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ زیادكردنی كە‌شكاری میكانیكی.

تێكڕای كە‌شكاری كیمیایی خێراتر دە‌بێت لە‌ كە‌ش و ھە‌وایە‌كی شێدار و گە‌رمدا بۆ نمونە‌ سندوقێكی پۆستە‌ كە‌ ژە‌نگ لێداوە‌ تووشی كە‌شكاریە‌كی كیمیایی بووە‌ كە‌ بە‌ ئۆكسان ناو دە‌برێت، ئۆكسان ھە‌روە‌ك كارلێكە‌ كیمیاییە‌كانی تر بە‌ ڕێژە‌یە‌كی خێراتر ڕوودە‌دات كاتێك پلە‌ی گە‌رمی بە‌رزبێت و ئاویش ھە‌بێت.


سەرچاوەکان



1825 بینین