دەروون دروست کێیە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-12-02:27:00 - کۆدی بابەت: 4425
دەروون دروست کێیە؟

ناوه‌ڕۆك

کەسی دەروون دروست

گەیشتن بە هەڵسەنگاندنێکی دروست بۆ ژیانی دەروونی پێویستی بە ئاشنابوونە بە ڕەفتاری تاک و کەسایەتی و هەموو دیاردەکانی فیکری و سۆزی کەسەکە هەیە، ئەوەی ڕوون و ئاشکارایە هەندێک لە دیاردە هەڵچوونیەکان بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت بەڵام دیاردە فیکریە وردەکان دەکەوێتە ناو بازنەی ئەزموونی تاکەکە خۆی و بە زەحمەت هەستی پێدەکرێت، بۆیە ناتوانین لە هەموو کاتێک بڕیار بدەین کێن ئەوانەی دەروون دروستن و کێن نەخۆشەکان.

نیشانەکانی دەروون دروست

  1. پێگەیشتنی هەڵچوونی واتە تاک توانای خۆ کۆنترۆڵکردنی هەبێت و لەو بارودۆخەی کە دەبێتە هۆی هەڵچوونی و دووربێت لە هەرەس هێنان و گرژی و هەڵسوکەوتی منداڵانە، بڕوای بە خۆی هەبێت و واقیعیانە بیربکاتەوە، واتە وون نەبێت لە جیهانی خەون و خەیاڵ.
  2. تاک هەست بە دڵنیایی و کامەرانی بکات و تەم و مژی دڵەڕاوکێ و گرژی و ترس و نیگەرانی چواردەوری نەگرێت و ژیانی لێ تاڵ نەکردبێت.
  3. تاک توانای بەرهەم هێنانی لە یەکێک لە بوارەکانی ژیاندا هەبێت، لەگەڵ توانا و حەز و ئارەزوو و لێهاتوییدا بگونجێت.
  4. سەربەخۆ بێت و پشت بە خۆی ببەستێت و ناسنامە و کەسایەتی تایبەتی هەبێت و هاوسەنگیەک دروستبکات لەنێوان پاڵنەر و پێداویستییە جیاجیاکانیدا و کێشە و ململانێ و کێشە دەروونیەکان بە ڕێگەیەکی گونجاو چارەسەربکات.


سەرچاوەکان



2184 بینین