لایەنە ئەرێنیەکانی بەشداری ئافرەتان لە کاروباری ڕامیاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-13-02:24:00 - کۆدی بابەت: 4444
لایەنە ئەرێنیەکانی بەشداری ئافرەتان لە کاروباری ڕامیاری

ناوه‌ڕۆك

لایەنە ئەرێنیەکانی بەشداری ئافرەتان

١- دروست کردنی کەسایەتی ئەرێنی، خۆ ناسین، لە میانەی هەست کردن بە لێپرسراویەتی لە ژیان، ئەوەش کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر دروستکردنی کەسایەتی و هاوسەنگی دەروونی کۆمەڵایەتی ئافرەت، لەو پاڵەپەستۆ دەروونیەی ڕزگاری دەبێت کە لەناو دەروونی پەنگی خواردووەتەوە بەوەی بە چاوێکی کەم و بێ هێز سەیر دەکرا، دوای ئەو بەشداریە هەست بە هێز و توانا دەکات، شانازی بە بنەماکان دەکات و هەوڵی بۆ دەدات.
٢-فراوانکردنی ئاسۆی ڕامیاری و هزری.
٣-بەشداری لە کاری ڕامیاری وادەکات زیاتر پەرۆش و خەمخۆری کێشەکانی نیشتیمان و گەل و نەتەوە بێت.
٤- وای لێدەکات لەگەڵ کێشە و خەمەلانی خەڵکی تردا بژیت.
٥-بەشداری ئافرەت لە هەڵبژاردنەکان، بۆ دەنگدان بە خەڵکی باش و شیاو، بەشداری لە شوێنی بڕیاردان، کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر دروست کردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ڕامیاری ناو کۆمەڵگە.
٦- بەشداری لە خۆپیشاندانەکان وا لە ئافرەت دەکات لەگەڵ پێداویستیەکانی کۆمەڵگەدا بژی، هەست دەکات کە لە بازنەیەکی گەورەتر دەژیت لە بازنەی خێزان، ئەندامیکی چالاکە لە کۆمەڵگە.
٧-توانای ئەوەی پێدەبەخشێت کە گفتوگۆ بکات و بەرگری لە بیر و باوەڕ و بنەماکانی بکات.
٨-دەتوانێت منداڵەکانی گۆش بکات بەو بیر و باوەڕەی کە هەیەتی، هەروەها دەتوانێت هانی هاوسەرەکەشی بدات بۆ بەشداری کردن.
٩-چاودێری کردنی کاروباری کۆمەڵگە، هەنگاونان بۆ لابردنی زوڵم و فەساد.


سەرچاوەکان



419 بینین