ڕازیانە - شمري

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-14:33:00 - کۆدی بابەت: 4675
ڕازیانە - شمري

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتوو

  • ڕەگ
  • گەڵا
  • دەنکەکەی

سەرچاوەکەی

ڕووەکێکی ساڵانەیە و لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی هەیە بەتایبەتی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و لە هیندستان زۆرە و ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە. لە خواروی فەڕەنسا و ئێران و هیندستان و ڕوسیا و سکسۆنیا بۆ بەکارهێنانی پزیشکی بەزۆری دەچێنرێت.

مێژووەکەی

لە کۆنەوە ناسراوە و لە سەردەمی ڕۆمەکانەوە لەلایەن پلینی ٢٠ جۆر ڕازیانە نووسراوە. مار دەیخوات کاتێک بەرگەكەی دادەکەنێت و چاوی خۆی لە ڕازیانە دەخشێنێ تاوەکو چاوی بەهێز بێت.

لە سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا وا گومان دەکرا کەوا بۆ سیحر و چاوەزار باشە بۆیە لە ماڵەکان هەڵیاندەواسی، هەروەها وەک خۆراکیش بەکاریان هێناوە. لە بەڕیتانیا ناوی هاتووە پێش داگیرکردنی لەلایەن ڕۆمەکانەوە.

لە ساڵی ٩٦١ی زاینی لە کتێبەکانی ئیسپانیا ناوی هاتووە. ئیمپڕاتۆر شارلمان ڕۆڵی زۆری هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ڕازیانە و لە نوسینەکانی گیرارد و پارکینسۆن لە ساڵانی ١٩٥٦ و ١٦٤٠ ناویان هاتووە.

پێکهاتەکەی

- زەیتی هەڵچوون ٤.٥٪ ستراگۆن، ئەوانیش بریتین لە زەیتی (ئەنیتۆل ٥٠-٦٠٪ و فینکۆن ١٨-٢٢٪ و پینین ئەلفا و فینالدرین).
- ترشی ئەنیسیک و لیمۆنین و ئەنیسیک الدیهاید.

بەکارهێنای پزیشکی و سوودەکانی

١- بۆنی خۆشە و بەکاردێت لەگەڵ دەرمانەکانی سکچوون تاوەکو هەست بە ئازار و بوبژ نەکەن.
٢- گیراوەکەی لەگەڵ کاربۆنە و یانسۆن تێکەڵ دەکرێت و دەبێت (ماء الغریب - Gripe water) بۆ لادانی باوبژ لە منداڵان و خەوتن.
٣- نەخۆشیەکانی هەناسەتەنگی و سەرما و هەڵامەت.
٤- بۆ دورخستنەوەی ئەسپێ لە ڕەشەوڵاغ چونکە حەز بە بۆنی ڕازیان ناکات.
٥- ئیتاڵی و فەڕەنسی لەگەڵ زەڵاتە بەکاریان هێناوە ڕۆمەکانیش لەژێر هەویر دایانناوە پێش سوورکردنەوە تاوەکو تامی نانەکە خۆش بکات.
٦- لە ئیتاڵیا بۆ شۆربە بەکارهاتووە.
٧- شیر دەردان زیاد دەکات پاش منداڵبوون.
٨- شەهیەی خواردن زیاد دەکات.
٩- کەمکەرەوەی ئازاری ڕۆماتیزمی جومگە و بڕبڕەکانی.
١٠- بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە.
١١- چاو بەهێز دەکات.
١٢- لەگەڵ دەرمان و ڤیتامینەکان دەدرێتە نەخۆش تاوەکو کاریگەری زیاد بکات چونکە بۆ هەموو شوێنێکی لەش دەچێت.
١٣- پەستانی خوێن دادەبەزێنێ.
١٤- لەکاتی دووگیانی کەم بەکارهێنانی چونکە لەوانەیە لەبارچوون ڕووبدات.

جۆرێکی ڕازیانەیە

گیایەکی یەک ساڵەیە گەڵای دەزولەییە و ڕەنگی سەوزێکی کاڵە لە کۆتایی لقەکانی گوڵێکی چەتری ڕەنگ زەردی دەردەکات، ووڵاتی ئەم گیایە ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژ هەڵاتی مەدینەیە، هەر لە زووەوە ئەم گیایە بە دەرمان ناسراوە، چونکە بۆنی خۆش لە باخچەی ماڵان دەچێنرێت، پێویستە تۆوەکەی بگات بەڵام نەوەرێت چونکە زۆر ناسکە پێویستە شەونمی هەر لەسەر بێت کە دەبڕدرێت، گوڵ و گەڵاکەی بۆ درەمان دەشێت و پێویستە لە سێبەر وشک بکرێت یاخود بە دەزگای وشک کردنەوە لە ژێر (٣٠) پلەی سیلیزی زەیتی لێ وەردەگیرێت.

سوودەکانی ئەم جۆرە ڕازیانە

  • بۆ کۆکە و دڵ تێکەڵ هاتن و هێڵنج و ڕشانەوە باشە.
  • بۆ ژانەسەر باشە و با کردن و پێچی زگ چارە دەکات و ئیشتیهای دەکاتەوە.
  • بۆ ئارامی ئەعساب باشە و شیری دایک زیاد دەکات.
  • بۆ بۆن خۆشکردنی جۆرەها دەرمان و خواردەمەنی تر دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت.


چۆنێتی ئامادەکردنی 

دەم کردنی (٥گرام) بۆ پەرداخێک ئاو، وە ڕۆژی (٣)جار بخورێتەوە کە بۆ دەزگای هەرس و با کردن بێت پێس نان بخورێتەوە باشە، لە دوو مانگ زیاتر بەکاری مەهێنە، تەنها ئەگەر ڕۆژی یەک جار بیخۆیتەوە ئەوا دەتوانیت بۆ ماوەی سێ مانگ بەکاری بهێنیت، یان زیاتر ئەویش لە ڕێگەی ئامۆژگاری پزیشکی تایبەت بەم بوارە.


سەرچاوەکان



1957 بینین