چارەسەری ئیرەیی و دڵپیسی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-15:18:00 - کۆدی بابەت: 4684
چارەسەری ئیرەیی و دڵپیسی

ناوه‌ڕۆك

ئیرەیی و دڵپیسی

هەستکردن بە دڵپیسی لە پەیوەندیەکدا شتێکی ئاساییە کە زۆرینەی هاوسەران هەیانە، لەڕاستیدا هەستی خۆشەویستی و عەشقە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکەیان، بەڵام هەندێک کات ئەم کاردانەوانە زۆر توند و دووبارە دەبنەوە، بەشێوەیەک کە خۆی دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ پەیوەندیەکە و پەیوەندی دوو هاوسەرەکە تووشی کێشە و کێشەمەکێشم دەبێتەوە، ئەگەر تۆش تووشی ئەم کێشە بوویتەتەوه بەم ڕێگایانەی خوارەوە چارەسەری بکە.

ئیرەیی و دڵپیسی سێكسی

ئەو دڵپیسییەی کە لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا ڕوودەدات پێی دەوترێت دڵپیسی سێكسی، دڵپیسی سێكسی وەڵامدانەوەیەکە بۆ پەیوەندییەک کە تۆ حەز دەکەیت بەردەوام بێت و دەترسیت لە نەمانی، ئاگاداربن کە ئەم دڵپیسییە جیایە لە جۆرەکانی تری دڵپیسی، بۆ نموونە دڵپیسی و ئیرەیی جنسی کاتێک ڕوودەدات بۆت کە هەست دەکەیت هاوسەرەکەت کەسێکی تری خۆش دەوێت، بەڵام ئیرەیی سادە کاتێک ڕوودەدات کە هاوڕێکەت دەبینیت لە سواری ئۆتۆمێلێکی گرانبەهاو و هەستێکی ناخۆشت هەیە لەوەی کە تۆ لە سواری ئەوەدا نیت، ئەوەی کە ئێمە باسی دەکەین لێرەدا دڵپیسی و ئیرەیی جنسییە.

ڕێگاکانی چارەسەری دڵپیسی لە پەیوەندیدا

کاتێک هەستی دڵپیسی تێدا زۆر دەبێت هەم خۆت و هەم هاوبەشەکەشت بە توندی ئازار دەکێشن، و تۆ هەمیشە هەست بە بێتاقەتی و قەلەقی دەکەیت، ترست هەیە لە لەدەستدانی و لەلایەکی تریشەوە وادەزانیت هەمیشە کە خەڵکی بە خراپی بڕیارت لەسەر دەدەن.

١- سوود وەرگرتن لە وەستاندنی بیرکردنەوەکانت:

سەرەکیترین شت کە وات لێبکات تۆ هەست بە هەستێکی خراپ یاخود باش بکەیت و کە بەتوندی تۆی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆیەوە بریتییە لە بیرکردنەوەکانت، لەم کاتەدا سادەترین کارێک کە دەبێت بیکەیت ئەوەیە کە فەرمانی وەستان بدەیت بە "مێشکت"
واتە هەر کاتێک کە مێشکت دەستی کرد بە بیرکردنەوەی نەرێنیایە، بەدەنگی بەرز بەخۆت بڵێ "بەسە" وەستانی بیرکردنەوەکەت دوای ماوەیەک هەستێکی ئارامبەخشت پێ دەدات.

٢- دیاریکردنی هەستی خۆت لەکاتی خۆیدا:

لە ڕێگایی یەکەمدا بۆئەوەی کە بتوانیت هەستی خۆت جوان کۆنترۆڵ بکەیت، پێویستت بەوەیە کە زوو هەستەکەت دیاری بکەیت تا بتوانیت چارەسەرێکی بۆ بدۆزیتەوە، بۆ ئەم کارەش نیشانەکانی جەستەت دەتوانێت یارمەتیت بدات.
بڕوانە کە مرۆڤ کاتێک کە ئەزموونی هەر هەستێک دەکات کۆمەڵێک نیشانەی جەستەیی لە جەستەیدا دەردەکەوێت، بۆ نموونە کاتێک دەترسیت جەستەت هەست بە سەرما دەکات، و لەکاتی تووڕەییدا هەست دەکەیت جەستەت گەرم بووە و گەرماتە و یاخود لێدانی دڵت زۆر دەکات هەر بۆیە هەستی دڵپیسیش نیشانەی تایبەت بەخۆی هەیە کە لە کەسێکیشەوە بۆ کەسێکی کە تا حەدێک دەگۆڕدرێت

نیشانەکان وەک:

(خێرابوونی هەناسەدان، لێدانی دڵ خێرا دەکات، فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە) لە ڕاستیدا ئەم نیشانانە هەستێکی خراپن کە پێت دەڵێت لە حاڵەتێکی دەروونی خراپدایت پێش ئەوەی زۆر زیاد بکەن باشترە فریای خۆت بکەویت.

٣- خاڵیکردنەوەی وزە:

هەستی دڵپیسی لەڕاستیدا جۆرێکە لە تووڕەیش، هەروەک دەزانن کە تووڕەیی هەڵچونێکی زۆرە تۆش لەم کاتەدا هەست دەکەیت زۆر هەڵچوویت و وزەیەکی نەرێنی زۆرت پێیە، ڕەفتاری وەک هاوارکردن یاخود لێدان وڕووبەڕوبوونەوەی یەک وزەی نەرێنی زۆرە کە لەکاتی تووڕەیدا بۆت دروست دەبێت.
کاتێک کە هەست دەکەیت لە حاڵەتی هەستکردن بە دڵپیسی و توڕەیدایت بە دوای ڕێگا چارەیەکدا بگەڕێ بۆ خاڵیکردنەوەی ئەم وزە نەرێنیەت، هەندێک کاری وەک (خۆشۆردن یان وەرزش کردن) دەتوانێت ئەم وزە نەرێنیانەتان لێ دووربخاتەوە، هەر بۆیە بەم کارە زۆر بە ئاسان دەتوانیت هەستی دڵپیسیشت کۆنتڕۆڵ بکەیت.

بەدوای ڕێگا چارەیەکدا بگەڕێن

بەرپەرچدانەوەکانی تۆ نەک تەنها حاڵەتەکە خراپتر دەکات بەڵکوو بەتوندی خۆت و هاوبەشی ژیانیشت ماندوو دەکات هەستی ساردبوونەوە و نەمانی خۆشەویستی بۆ یەک، ئەم ساردبوونەوەیەش وادەکات کە هەستی دڵپیسی تێتاندا زیاتر ببێت هەر بۆیە بارودۆخەکە خراپتر دەبێت، و بۆیە نائومێد دەبن و لەوانەیە وا هەست بکەن کە هەرگیز نەتوانن ئەمە چارەسەر بکەن.
هەوڵبدە کاتێک کە ئارامیت لەگەڵ هاوسەرەکەت دەربارەی هەستی دڵپیسیت قسەی لەگەڵ بکەیت، لەجێی ئەوەی قسەیە بکەیت و دوان نەکەیت و جوان هەستی خۆتی پێ نەڵێیت هەوڵبدە ڕاستگۆیانە هەموو شتێکی پێ بڵێیت پێکەوە ڕێگاچارەیەکی بۆ بدۆزنەوە ئەگەریش ڕۆژ لە ڕۆژ خراپتر بوون و هیچ چارەیەک نەما داوای یارمەتی بکەن لە دوو هاوسەری بە ئەزموون ئەمە دەتوانێت یارمەتیەکی زۆرتان بدات لەم بارودۆخەدا.


سەرچاوەکان



1987 بینین