زرێپۆشی گوێزەرەوەی سەربازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-08-04:09:00 - کۆدی بابەت: 5217
زرێپۆشی گوێزەرەوەی سەربازی

ناوه‌ڕۆك

زرێپۆش

گوێزەرەوەی زرێپۆشی سەربازی گوێزەرەوەیەكی پارێزراوە بۆ گواستنەوەی سەربازانی هێزی پیادە بۆ مەیدانی جەنگ، زۆرینەی كات ئەم زرێپۆشانە چەكێكی ڕەشاشیان لەسەر دادەنرێ، هەندێك كاتیش چەكی هاوەن و موشەكی دژەزرێپۆشیان لەسەرە.

بە پێچەوانەی تانك و گوێزەرەوە قورسە هێرشبەرەكانی دیكە، زرێپۆشی گواستنەوەی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبونەوە و شەڕكردن دروست نەكراوە، بەڵكو تەنیا بە شێوەیەكی پارێزراو چەند سەربازێك دەگوازێتەوە بۆ ناو مەیدانی و جەنگ و دەگەڕێتەوە بۆ درێژەدان بەم كارەی، یان لەگەڵیان دەمێنێتەوە بەڵام دوور لە بۆمب و مین و فیشەكی زۆر، هەروەها سەرنشینانی لە پارچەی تۆپ و تەقینەوە و شەپۆلی تەقینەوە و فیشەك و بۆسە دەپارێزێت.

جۆرەكانی

دوو جۆری سەرەكی هەیە :

  • ئەوانەی تایەیان هەیە
  • ئەوانەی زنجیریان هەیە

بە گشتی دەبێت خاوەنی تایبەتمەندی خێرایی بن، چونكە نابێت زۆر لە مەیدانی جەنگ بمێننەوە و ئاشكرا بن، هەندێكیشیان توانای تێپەڕینیان هەیە لە ئاودا بە قوڵی چەند مەترێك بەپێی توانای زرێپۆشەكە، زۆرینەشیان خاوەنی بزوێنەری بارهەڵگر و پاسە گەورەكانن و بزوێنەری زۆر قورسیان لەسەر نییە.

ئەوەی ئەم جۆرە زرێپۆشە جیادەكاتەوە لە زرێپۆشی جەنگی پیادە ئەوەیە توانای هەڵگرتنی كەمترە و چەكی كەمتری لەسەر دادەنرێت، بەڵام بە گشتی خێراترن.

جیا لە كاری گواستنەوەی سەرباز دەتوانن كاری دیكەش ئەنجام بدەن، ئەمەش كاتێكە كە یەكێك لە موشەك هاوێژ، هاوەن، دژەفڕۆكەیەكی لەسەر دابنرێت، بەمەش دەبێتە گوێزەرەوەیەكی زرێپۆشی جەنگی كە هەندێكجار بەهۆی زۆری چەكەكانی سەریانەوە ڕۆڵی تانكێك لە مەیدانی جەنگ دەگێڕن.

نموونە

  • Patria AMV
  • Boxer APC
  • Piranha V
  • Boomerang K-16 APC
  • Pandur II 8×8
  • ARMA 8×8 APC
  • AV8 8×8 APC
  • Terrex 8×8 APC
  • BTR-4MV1 8×8 APC
  • BTR-82A APC


سەرچاوەکان



1299 بینین