كۆی گشتی: 12265
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کتێبی جاڕنامەی ئیسلامی یەکێکە لە کتێبە هەرە بەناوبانگ و بەربڵاوەکانی فەیلەسوفی گەورەی ئیسلامی (عەلی عیزەت بیگۆڤیچ) کە لەم کتێبەدا بە گشتی باسی ئایینی ئیسلام و سیاسەت دەکات، وە لە پاڵ ئەوەشدا باسی پەیوەندیەکانی نێوانیان دەکات. 
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کتێبی (کۆنترۆڵی ژیانت بکە) یەکێکە لە کتێبە هەرە بەسوود و بەناوبانگەکانی د.ئیبراهیم فەقێ کە لەم کتێبەدا سەرنج دەخاتە سەر کۆمەڵە بابەتێک کە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ خوێنەر دەبێت، لەو بابەتانەش (دانانی ئامانج و گرنگیەکەی، ڕوانینی گەشبینانە، لابردنی لەمپەرەکانی ژیان…هتد) 
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لە دونیای ئەمڕۆدا سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ هەر کەسێک واتای خۆی هەیە، هەندێک بۆ کات بەسەربردن و هەندێک بۆ فێربوون، منداڵانیش وەک گەورەکان سەیری تەلەفزیۆن دەکەن بەڵام گرنگە دایک و باوک یاسا دابنێن بۆ سەیرکردنی تەلەفزیۆن و ئاگاداربن.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لەکاتی ھەستان لە خەو ئاستی شەکر لە خوێندا نزمە، ژەمی بەیانیان یارمەتی باشتر کردنی ئاستی ڕێکخستنی شەکری ناو خوێن دەدات، تا مێشک و ماسوولکەکانی جەستە بتوانن فەرمانەکانیان جێبەجێبکەن، لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا ئاماژە بە زیانەکانی نەخواردنی ژەمی بەیانیانە دەکەین. ماڵپەڕی زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کتێبی وەڵامە قورئانییەکان، بەخوێندنەوەی ئەم کتێبە نوسەر بۆت ڕوون دەکاتەوە ئەو پرسیارانەی بەرۆکی هەمووانی گرتووە، وەڵامەکانی بەتێڕامان لەئایەتەکانی قورئان چنگ دەکەوێت و کتێبەکەش نمونەیەکە لەو وەڵامە قورئانییانە، ماندوویت لەدەست وەڵامە نیوە ناچڵەکان و تینوی دڵنیایی و وەڵامی تەواوەتیت؟
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ڕێوییەکان (بە ئینگلیزی fox)  گۆشتخۆری مەمکدارن، بۆ خواردن هەردوو ڕووەک و گۆشتیش دەخۆن بە گوێرەی وەرز و نشنگەکانیان، جۆری زۆری هەیە، تەمەنیان لە سروشتدا دەگاتە نزیکەی ٨ ساڵ، لانەی ڕێوییەکان پێکهاتووە لە چەند ژوورێک بۆ نووستن و بێچوو بەخێوکردن و خۆراک هەڵگرتن. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پێویستە خووە کۆنە خراپەکان بگۆڕین تاکو ھەست بە پێشکەوتن بکەین، وەک جگەرە کێشان و ئالوودەبوون یان ھەر ڕەفتارێکی خراپی دیکە، چونکە ناکرێت ھیچ نوێکاری و پێشکەوتنێک بکرێت بەبێ ڕزگاربوون لە خووە خراپەکان، کە دەستدەگرن بەسەر ژیاندا و ھۆکارن بۆ شکستھێنان. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری زانستەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
داهێنەری زانستی جەبر محمد ئیبن موسای خواریزمییە کە بە خواریزمی بەناوبانگە و بەڕەگەز فارسە و لە شاری کات تاون لە دایکبووە لەنزیک دەریای ئاڕاڵ و بە توانا زانستییە سەرسوڕھێنەرەکەی ناسراوەتەوە، زۆرینەی ژیانی لە بەغداد بەسەربرد. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئارد (flour) توخمێکی سەرەکی بەرهەمە خۆراکییەکانی ژیانی ڕۆژانەمانە، تۆزێکی سپییە کە لە دانەوێڵەکان دروست دەکرێت، هەرچەندە ئاردی سپی زۆرە و هەرزانترە، بەڵام بژاردەیەکی باش نییە بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ، ئەمەش لەلایەن شارەزایانی بواری خۆراکەوە سەلمێنراوە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
زانیاری فیزیا
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دەستەواژەی بارستە (Mass) دەستەواژەیەکی زانستییە کە وەسفی چڕی و جۆری گەردیلەکانی ناو تەنێک دەکات، بارستە تایبەتمەندییەکی سەرەکی هەموو ماددەکانە، کە دەناسرێت بە کورتهێنانی خودی یان بەرهەڵستکەری خێرابوون کە تەنەکە هەیەتی، هەروەها ڕێژەی نێوان خێرایی و هێزە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری