پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 736
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
بادەی خەم - کاکەی فەلاح
زانیاری
هۆنراوە
نازانم بۆ لەناکاوا جار جار تەمێ، تەمێکی ڕەش لەو دیو ئاسۆی دەروونەوە دێ دڵم ئەگرێتە باوەش کە ئەو تەمە سەرهەڵ ئەدا، دڵم وەکوو ساوا ئەگری لەقاقای پێکەنینا بێ، وەک پاییز لەتاوا ئەگری دەستم ئەنێمە بەر ئەژنۆی خەفەت و دۆش دائەمێنم یان هەرکەسێ خەمی لابێ ئەچم هەمووی لێ ئەسێنم
بڵقی سەر ئاو - کاکەی فەلاح
زانیاری
هۆنراوە
دەردێک هەیە کوشندەیە لەناوا بەردی داوە بەپشت زۆر شتی باوا دەربڕینی: دەمێ ساڵە لەدڵما شەپۆل ئەدا وەکوو خولیا لە سەرما ئەو دەردەی وا کە لێرەدا مەبەست ئازاری والای دەستەی ماران گەستە:
بۆ شەش پەپوولەکەم - کاکەی فەلاح
زانیاری
هۆنراوە
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم بلبلی بەستەی گریە و ماتەمم هەر وەکوو پاییز ڕەنگ زەردی ئێوەم ناخی دەرون پڕ لە دەردی ئێوەم خەمی ئێوەیە خەو و خۆراکم شەوی تاریکە ڕۆژی ڕووناکم بەرد ئەسوتێنێ گەرمیی هەناسەم بە سۆزی دڵ و ئاگری تاسەم
بۆ فریشتەیەک - کاکەی فەلاح
زانیاری
هۆنراوە
دیارە تۆ پەریزادە و فریشتەی ناو نزاری بۆیە ژیر و بەبیر و جوان چاک و بەهرەداری لە ئاسمانی ڕەوشت و خوی دڵگیر و پەسەندا ئەستێرەی گەلاوێژی پیرۆزی ورشەداری لە باخی خۆشەویستی ناخی دڵ و دەرونا گوڵێکی تاسەر گەش و تازە پشکوتوو دیاری
گەلی گوڵان
زانیاری
دەربارەی کوردستان
گەلی گوڵان (بە ئینگلیزی: gali gulan) گوندێکی دڵگیری باشووری هەرێمی کوردستانە، کەوتووەتە ناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی نیولانکە و لە باشوور لەگەڵ گوندی داروقەبر و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی سەرخمە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
ئاشتی - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
دایکی دڵسۆزی جگەرسووتاوم برای ئازیزی برا کوژراوم خوشکی سزاکێش، دڵ بە خەم کف بوو لاوی بە قیمەت خوێنی گیان هەڵچوو پیری پەککەوتەی فرمێسک قەتیس ماو شەڕ دیو دڵ بە قین خانە و ماڵ سووتاو خەڵکینە ئێوە هەموو بە یەکجار کرێکار، ڕەنجبەر، دەوڵەمەند، جووتیار
باخەکەم - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
شیعرەکانم چەپکێ وشەن تیا نییە سەیر یا دەگمەن بەڵام دڵی پەرۆشی من بۆ دێڕێ شیعر داڕشتن ئەگەڕێ نزارە و نزار دەشت و چەم و باخ و گوڵزار تا لە نزیک تاڤگە ئاوا لە شەپۆلی خۆرەتاوا ئەبێ بە دڵۆپێک ئاورنگ ئەچێتە ناو دەریای گزنگ
چنارۆکی بڵباس
زانیاری
دەربارەی کوردستان
چنارۆکی بڵباس گوندێکی دڵگیری باشووری هەرێمی کوردستانە، کەوتووەتە ناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی گرتک و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی کەند و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی ھیزۆپی بچوک. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
نێولانکە
زانیاری
دەربارەی کوردستان
نێو لانکە گوندێکی دڵگیری باشووری هەرێمی کوردستانە، کەوتووەتە ناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی، نێولانکە لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قاچە و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی گەلی گوڵان. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
داروقەبر
زانیاری
دەربارەی کوردستان
گوندی دار و قەبر گوندێکی دڵگیری باشووری هەرێمی کوردستانە، کەوتووەتە ناحیەی چوارقوڕنە لە قەزای ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی، داروقەبر لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی گەلی گوڵان و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی بێستانە و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی قەسرۆک. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
‹
1
2
...
38
39
40
41
42
43
44
...
73
74
›