كۆی گشتی: 12278
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کەرەکێوی یان گوێدرێژی کێوی (zebra) ئاژەڵێکی مەمکدارە لە پۆلێنکردندا سەر بە خێزانی کەر و ئەسپەکانە، پێستە هێڵدارە ڕەش و سپییەکەی تایبەتمەندترین خاسیەتیەتی کە پێی دەناسرێتەوە، نشینگەیان ئەفریقایە، دابەشبوون بۆ سێ جۆری سەرەکی، کێوی و دەشتی و گریڤسی. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بەرازەکان (بە ئینگلیزی: pig) لە پۆلێنی مەمکدارەکانن خێزانەکاشیان هەر بەناوی خۆیانەوەیە کە بەرازەکانە، بەرازی کێوی ئاژەڵێکی ئینکار و دڕندەیە، هەروەها گۆشتی هەموو جۆرەکانی لە ئاینی ئیسلامدا قەدەغە کراوە لەسەر موسوڵمانان، نشینگەکەیان زۆر جێگە دەگرێتەوە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مەڕەکان (بە ئینگلیزی: Sheep) ئاژەڵی مەمکداری سمدارن، سەر بە خێزانی مانگاکانن کە هەریەک لە (بزن، گامێش، مانگا، مەڕ) لە خۆدەگرێت، مەڕەکان تایبەتمەندن بە جەستەیەکی پڕ و پتەو بە بەراورد بە ئەندامەکانی دیکەی خێزانی مانگاکان، و لە بنەڕاتدا لە سروشتدا هەبوون. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شەمشەمە کوێرە (بە ئینگلیزی: bat)، تاکە گیانەوەری کۆمەڵەی مەمکدارەکانە کە توانای فڕینی هەیە، شەمشەمەکوێرەکان زیاد لە ١٤٠٠٠ جۆریان هەیە و دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵەی سەرەکی، شەمشەمەی میوەکان و شەمشەمە بچووکەکان، جۆری دووەمیان باوتر و بڵاوترە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئاسک یاخود مامز (بە ئینگلیزی: deer)، ئاژەڵی شیردەری سمدارن، ژمارەیەکەی زۆر جۆری جیاوازی هەیە و لە ژێر ناوی خێزانی جیاوازدا دانراون، لە زۆرینەی نشینگە جیاوازەکاندا دەژین وەک ناوچەکانی هێڵی کەمەرەیی و دارستانە باراناوییەکان و ساڤانا و زۆر جێگەی دیکەش. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کەروێشک (بە ئینگلیزی: Rabbit)، ئاژەڵی مەمکداری قەبارە بچووکن، لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٣٠ جۆری هەیە، کۆمەڵایەتین و پێکەوە بە کۆمەڵەی گەورە دەژین، بۆ خۆ شاردنەوە لە ڕاوچی و ئاژەڵە دڕندەکان ئەوا زۆرینەی چالاکییەکانیان لە زەردەپەڕ و بەرەبەیاندا ئەنجام دەدەن. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لاما (بە ئینگلیزی: Lama glama)، مەمکدارێکی قەبارە گەورەی سەر بە تیرەی وشترەکانە، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا دەژی، وەک ئەمریکای باشوور، ئیکوادۆر، پیرۆ، چیللی و هتد، لە ئەمریکای باشووردا لاما گەورەترین ئەندامە لە خێزانی وشترەکان کە بوونی هەیە لە ناوچەکەدا. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پاندا یان ورچی پاندا (بە ئینگلیزی: panda)، ئاژەڵێکی قەبارەی گەورەی مەمکدارە لە خێزانی ورچەکاندا پۆلێنکراوە، بەڵام ورچێکی دەگمەنە و ژمارەی کەمە، لە دارستانە حەیزەرانە شاخاوییەکانی ناوەڕاستی چین دەژی، لەبەر ئەم هۆکارەش بە ورچی  حەیزەرانیش ناودەبرێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مامۆث یان مامۆس (بە لاتینی: Mammuthus) یەکێکە لە ئاژەڵە قڕبووەکان و لە خێزانی فیلەکانە، لە پێش ملیۆنان ساڵ لە ئەوروپای ناوەڕاست ژیاوە، بەرزییەکەی ٤ بۆ ٥ مەتر بووە و شێوەی زۆر لە فیل دەچێت بەڵام بە خوری داپۆشراوە، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سەگی دەریا (بە ئینگلیزی: sea dog)،  مەمکداری وشکاوەکییە لە کۆمەڵەی زەباتی دەریاکان پۆلێندەکرێت واتە ئەوانەی کە سێ پێیان هەیە، زەباتەکان ژمارەیەکی زۆر خێزان و جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت، لە ئاوی جەمسەرەکان و هێڵی کەمەرەیی و ناوچە ناوەندەکانیشدا دەژین. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری