پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12278
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
ڕووباری گانجیز
زانیاری
ڕووبەرە ئاوییەکان
ڕووباری گانجیز (بە ئینگلیزی: The Ganges)، ڕووباری گانجیز بە هیندی پێی دەگووترێت (گەنگا) و بە بەنگلادیشی پێی دەگووترێت (پادما)، ڕووبارێکی سنووریی ئاسیایە کە بە وڵاتانی هیندستان و بەنگلادیشدا تێدەپەڕێت، هەروەها بە درێژایی 2,525 کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی چیای هیمالایە لە وڵاتی هیندستان دەستپێدەکات
خۆکوشتنی گەنجان
زانیاری
دیاردە کۆمەڵایەتیەکان
خۆکوشتن بریتییە لە ئەنجامدانی کوشتنی خود بە مەبەست، ئەمەش لە گەنجاندا زیاتر ڕوودەدات بەهۆکاری زۆری بێهیوایی، خراپبوونی خێزان و هاوڕێ و نەگونجان لەگەڵ کۆمەڵگەدا لەهەمان کاتدا ڕوودانی ئەم کردارە مایەی بارگرانی و سەختییە بۆ نزیک و خۆشەویستانیان.
ڕەفتاری گونجاو لەگەڵ کەسانی توشبوو بە لەبیرچوونەوە
زانیاری
هەڵسوکەوت و ئهتەکێتی کۆمەڵایەتی
کەسانی توشبوو بە لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) دوای ماوەیەک وردە وردە ئازیزان و کەسە نزیکەکانیشیان ناناسنەوە، هەندێک چیرۆکی ڕابردوو باس دەکەن کە ئەسڵەن بوونی نەبووە، دوور دەکەونەوە لە کۆمەڵگا و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ژیانیان لەبیردەکەن
یوری گاگارین
زانیاری
کەسایەتییەکان
یوری ئەلیكسیڤێچ گاگارین، كەشتیوانێكی كەشتی ئاسمانی سۆڤیەتی بوو كە بووە یەكەمین مرۆڤ گەشتی دەرەوەی گۆی زەوی بكات و لە بۆشایی ئاسمان بمێنێتەوە و بە دەوری زەویدا بسوڕێتەوە، ئەمەش لە بەرواری ١٢/٤/١٩٦١ لەسەر كەشتی ڤۆستۆك ١. ئینسكلۆپیدیای زانیاری
ڕووباری تایمز
زانیاری
ڕووبەرە ئاوییەکان
ڕووباری تایمز (بە ئینگلیزی: Thames) ڕووبارێکی سەرەکی باشووری ئینگلتەرایە و ڕووبەری ڕووەکەی بەنزیکەیی 14,250 کیلۆمەتر دووجایە، هەروەها ئەم ڕووبارە درێژترین ڕووباری ئینگلتەرا و دووەم درێژترین ڕووباری بەریتانیایە دوای ڕووباری سێڤەرن
پیادەڕەوی
زانیاری
ڕاهێنانە وەرزشییەکان
پیادەڕەوی ڕێگایەکی سادە و هەرزان و ئاسانترینە بۆ بەدەستهێنانی چالاکی زیاتر و کەمکردنەوەی کێش و بوونی تەندروستییەکی باشتر، زۆربەی جار وەک جۆرێکی وەرزش هەژمار دەکرێت، پێویست ناکات ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پیادەڕەوی بکەیت تاکوو سوودی لێ ببینیت
ترس لە منداڵاندا
زانیاری
منداڵ و پەروەردە
ئاساییە منداڵ هەندێک کات هەست بە ترس بکات، ترس هەستێکە وا لە منداڵ دەکات بە ئاگابێت، ئەو شتانەی نوێن یان گەورەن یاخود دەنگ بەرزن یان جیاوازن، ڕەنگە لە یەکەم جاردا تووشی ترسیان بکات، لەم کاتەدا خێزانەکان دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن و ڕزگاریان بکەن لەو هەستە و لەسەریان ئاسان بکەن.
خەمۆکی
زانیاری
نەخۆشییە دەروونییەکان
خەمۆکی حاڵەتێکی کورت یان درێژە و ناخۆشحاڵیە لەگەڵ ترس و دڵ نیگەرانی نیشانە دەرکەوتنی لەسەر تووش بووان زۆرن لەوانە لێدانی پەلەی دڵ، توڕەیی، زۆربوونی ژمارەی ژنارەی هەناسەدان، تووڕەیی، هەست کردن بە خنکان.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
زانیاری
خوێن و دڵ
خەم و مەراقی زۆر و دانیشتنی بەردەوام و بیرکردنەوەی زۆر لە ڕابردوو و خەمی داهاتوو و تووڕەبوون و خەبەری ناخۆش و خواردنی سوێری زۆر و زیادەڕویی لە خواردن و کار و بێ بەرنامەیی ژیان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
دڵەڕاوکێ
زانیاری
دەروونناسی
حاڵەتی شڵەژانی دەروونی گشتییە لە ئەنجامی ململانێی پاڵنەرەکان و هەوڵدانی تاک بۆ گونجاندن یان حاڵەتێکی هەڵچوونیە لە ئەنجامی ترسان لە شتێکی نادیار سەر هەڵدەدات، جۆرێک لە نائارامی دەروونی دروستدەکات.
‹
1
2
...
389
390
391
392
393
394
395
...
1227
1228
›