كۆی گشتی: 12278
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زانیاری باو (بە ئینگلیزی: Common knowledge) ئەو زانیارییانەیە کە هەمووان یاخود بە نزیکەیی زۆرینەی خەڵکی دەیزانن و دەکرێت سەبارەت بە بابەتێک بێت وەک زانست، ئەدەب، یاخود بابەتە هونەرییەکان، زۆرجار زانیارییە باوەکان پێویستیان بەوە نییە ئاماژە بە سەرچاوەکانی بکرێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پارێزگای میسان (بە عەرەبی: میسان، بە ئینگلیزی: Maysan) دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی عێراقەوە، شاری عەماڕە ناوەندی پارێزگاکەیە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 249,080 کیلۆمەتر دووجایە و ڕێژی 6.8%ی ڕووبەری عێراق پێکدەهێنێت، کەشوهەوای ناوچەکە بە هاوین گەرم و وشکە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پارێزگای قادسیە (بە عەرەبی: القادسية) (بە ئینگلیزی: AL-Qadisiyyah) دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی خوارووی عێراقەوە سەر بە پارێزگاکانی فوڕاتی ناوەندە، شاری دیوانییە ناوەندی پارێزگاکەیە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 8,153 کیلۆمەتر دووجایە و ڕێژەی 1.9% ڕووبەری عێراق پێکدەهێنێت. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سادیزم (بە ئینگلیزی: Sadism) شێواز یان لادانێکی کەسایەتییە. لەکاتێکدا هەمووان خۆیان بەدوور دەگرن لەوەی کەسانی تر ئازار بدەن و هەست بە تاوان دەکەن لەو بارەیەوە جا چ بە مەبەست بێت یان بەبێ مەبەست. بەڵام سادیزم بریتییە لە چێژ وەرگرتن لە ئازاردان، سووکایەتی پێکردن و شکاندنی جەستەیی
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ماسۆشیزم (بە ئینگلیزی: Masochism) بریتییە لەوەی کەسێک چێژ وەربگرێت لە ئازاردرانی یان شکاندنەوەی خۆی لەلایەن کەسانی ترەوە یانیش زۆر جار چێژ لەوە دەبینێت خۆی ئازاری خۆی بدات، واتە تەواو بە پێچەوانەی سادیزم. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شەڕانگێزی شاراوە یان نەرێنی (بە ئینگلیزی: Passive-Aggresive) وا لە تاک دەکات هەستە نەرێنییەکانی بە شێوەیەکی شاراوە دەرببڕت لەجێی ئەوەی بە ئاشکرا دەری ببڕیت، ئەمەش لەبەر نەگونجانی ئەوەی کە هەستی پێدەکات لەگەڵ ئەوەی کە دەیکات یان دەیڵێت.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بەشانەبوونی دەرەوەی منداڵدان (بە ئینگلیزی: Endometriosis) حاڵەتێکی بەئازارە کە تێیدا کۆمەڵێک خانەی لێکچوو لە دەرەوەی منداڵدان گەشە دەکەن، و بە درێژایی سوڕی مانگانە ئەم خانانەی کە لە دەرەوەی منداڵدانن هەر وەک خانەکانی ناوەوەی منداڵدان ڕەفتار دەکەن، ئەستوور دەبن و دواتر تێکدەشکێن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کەوچک، ملاک یان مراک (بە ئینگلیزی: Spoon)، کەرەستەیەکی هاوکاریکاری خواردنە لە کاتی خواردندا بەکاردێت، لە کۆندا لەلایەن کەسانی دەوڵەمەند و پلەبەرزەکانەوە بەکاردەهێنرا، لە چەندین شێوازی جیاوازیش دروست دەکرێت، وەک تەختە و ئاسن و پلاستیک و قوڕ و شووشە، هەندێکیش بۆ جوانکاری لە زێڕ و زیو دروستی دەکەن.
زانیاری مێرووەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زەروو یان زاروو یان زالوو (بە ئینگلیزی: leech)، بە یەکێک لە جۆرەکانی کرمەکان هەژماردەکرێت، کە پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ کرمی زەوی، نزیکەی زیاتر لە ٦٥٠ جۆری هەیە کە لە ڕووی قەبارە و نشینگە و شێوازی خۆراکیانەوە جیاوازن، لە نشینگەی جیاوازدا دەژین
زانیاری ڕووەک
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سوبێر یان کاکتۆس یان پەپک یاخود زمانەخەسوو (بە ئینگلیزی: cactus)، یەکێکە لە ڕووەکە بیابانییەکان و لە خێزانی زەمبەقەکانە، تایبەتمەندە بە بەتوانایی بۆ بەرگەگرتنی کەمئاوی و وشکەساڵی