كۆی گشتی: 12277
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئێکسترانێت (بە ئینگلیزی: Extranet) بریتییە لە نێتۆرکێکی تایبەتی کۆنتڕۆڵکراو کە ڕێگەدەدات بە چوونە ناوەوەی هاوەبەش و دابینکەر و بەکارهێنەرانی کۆمپانیا یان ڕێخراوێک، ئێکسترانێت ڕێگەدەدات بە چوونەناوەوەی لایەنێکی دیاریکراو بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیایەک
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هاککەری کڵاو سپی (White hat hacker)، بریتییە لە هاککەرێکی ئەخلاقی کۆمپیوتەر یان شارەزایەکی بواری پاراستن، کە هەڵدەستێت بە تاقیکردەنەوەی دزەکردن (Penetration test) لەگەڵ چەندین جۆری تری تاقیکردنەوەی پارێزگاری بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە پارێزراوی سیستمەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئینترانێت (بە ئینگلیزی: Intranet) بریتییە لە تۆڕێکی کۆمپیوتەر بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری، کەرەستە، سیستمی کارپێکەر، نەرمەواڵە و چەندین خزمەتگوزاری تری کۆمپیوتەر لە ناو کۆمپانیایەک یان ڕێخراوێکدا، دەتوانین بڵێین ئینترانێت پێچەوانەی ئینتەرنێتە کە تۆڕێکی گشتی کراوەیە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دامەزراندن (بە ئینگلیزی: Installation)ـی نەرمەواڵەیەکی کۆمپیوتەر بریتییە لە کرداری ئامادەکردنی نەرمەواڵەکە بۆ کارپێکردن، دامەزراندن واتا ڕێکخستنی نەرمەوڵەیەک یان ڕەقەواڵەیەک بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێت لەلایەن کۆمپیوتەرەوە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
نوێکردنەوە (بە ئینگلیزی: Update یاخود Patch) بریتییە لە کۆمەڵە گۆڕانکارییەکی نەرمەواڵەی کە بۆ چاککردن یان باشترکردن بەکاردێت، ئەم نوێکردنەوانە پێکدێن لە چاککردنەوەی کێشەی ئاسایش (security)ـی نەمەواڵەکە و هەروەها چەندین کێشەی تر. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کاش بە (ئینگلیزی: cache) بریتییە لە بیرگەیەکی کاتی کە زۆرجار پییدەوترێت بیرگەی کاشی سی پی یو (CPU cache memory)، ئەو تایبەتمەندییانەی کە لە چیپەکانی کۆمپیوتەردا هەیە، ڕێگەی ئەوەت پێدەدات کە بە خێراتر زانیاری بەدەست بهێنیت تا بەکارهێنای هاردی کۆمپیوتەرەکەت، زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مایکرۆسۆفت ویندۆوس (microsoft windwos)، کە زیاتر پێیدەوترێت ویندۆوس، بریتییە لە کۆمەڵە سیستمێکی کارپێکەر کە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەرهەمدەهێنرێت و دەفرۆشرێت، سیستمە کاراکانی ویندۆس وەک (Windows NT) و (Windows IoT).
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لە زانستی کۆمپیوتەردا زمانی پڕۆگرامسازی ئاست بەرز ( programming language) زمانێکە کە جیاوازی زۆری هەیە لە زمان و ڕێنماییەکانی کۆمپیوتەر، بە پێچەوانەی زمانی پڕۆگرامسازی ئاست نزم کە زیاتر لە ڕێنماییەکانی کۆمپیوتەر دەچێت و هەروەها پێویستی بە ڕێکخستنی بیرگەی کەمتر هەیە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سووڕی تەمەنی بڵاوکردنەوەی نەرمەواڵە بریتییە لە کۆکراوەی هەموو ئەو قۆناغانەی کە تێیدا نەرمەواڵەیەکی کۆمپیوتەر تێیدا دروستدەکرێت و هەروەها ئەو قۆناغانەش لەخۆدەگرێت کە تێیدا وەشانی تازە و چاککردنەوە بۆ نەرمەواڵەکە بڵاو دەکرێتەوە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەو پڕۆگرامانە کە بە زمانە ئاست نزمەکان دەنووسرێن زۆر بە خێرایی کاردەکەن و هەروەها بیرگەیەکی کەمتر بەکاردەهێنن، کە بە پێچەوانەی زمانە ئاست بەرزەکانەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە بیرگە بەکاردەهێنن، زمانە ئاست نزمەکان زمانێکی سادەن بەڵام بەکارهێنانیان زۆر زەحمەتە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری