پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 828
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
نیشانەکانی کەمی متمانە بەخۆبوون
زانیاری
پەرەپێدانی خود
هەموو کەسێک بەوەدا تێپەڕیووە لە چەند ساتێکی ژیانیدا شەرم بکات و بترسێت لەوەی کە ڕای خۆی بڵێت یاخود کارێک ئەنجام بدات، هەربۆیەش متمانە بەخۆبوون لەدەست دەدەن. کاتێک بەهەڵە بیر لە هەموو شتێک دەکەیتەوە و بەردەوام چاوەڕێی شکستیت دەترسیت لەوەی کارێک ئەنجام بدات واتە تۆ متمانەت بەخۆت نییە.
پرسیار - کامەران موکری
زانیاری
هۆنراوە
بەژنی تۆ یا بەژنی ڤینۆس ئەی فریشتەم شەنگترە خونچە تەنگتر، یا دەمی تۆ، یا دڵی من تەنگترە چاوی کاڵی پڕ لە ورشەت، یا گەلاوێژ گەشترە خاڵی گۆنای ناسکت، یا بەختەکەی من ڕەشترە دەنگی دڵ بزوێنی تۆ یا شیعری من پڕ سۆزترە پەرچەمی ڕێحانەییت یا ڕۆژگار ئاڵۆزترە؟
کاریگەری مۆسیقا لەسەر مێشک
زانیاری
مێشک و دەمار
مۆسیقا ئەو توانایەی هەیە وامان لێ بکات سەما بکەین وەکوو ئەوەی کەس چاوی لێمان نەبێت، گۆرانی بڵێین تا قوڕگمان بریندار دەبێت و پێیەکانمان بۆ جڵەو نەکرێت. لەبەرئەوەی چەند جۆرێکی زۆر و جیاوازی مۆسیقا هەیە، هەربۆیە مۆسیقاکان بە شێوەیەکی بێ هاوتا کار دەکەنە سەر هەمووان. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
دووکەڵی گوڵگرتوو - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
مەگەر ڕۆح باڵندەی ئەفسانە و.. وڵاتی خەو نییە؟ ! بۆ ئەوەی پێت بگەم، بچمە ناو تەلیسمی چاوتەوە بۆ ئەوەی کاژی «شوێن» فڕێدەم وەک سەعات زەمانیش ورد و خاش بکەم و لەوپەڕی گەردووندا هەواری ڕەهایی هەڵبدەم..
گۆرانیی سەرچنار - بەختیار زێوەر
زانیاری
هۆنراوە
ئاوەکەی سەرچنار چاوگەکەی نیشتمان لای منی دەردەدار تۆی شیفابەخشی گیان یەک دڵۆپ ئاوی تۆ گەر بگاتە دەمم لائەبا بێ درۆ دەستبەجێ گشت غەمم
لەناو قەفەزێکەوە - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
خەمم مەستە و خومارە چاوی تەنیاییملە گۆشەیەکی شین باوی، قەفەزینی تووڵ ئاوریشمی ئەم «باڕ»ەدا نیشتمانێکی ئاوارەم.. لەسەر کورسیی خۆرنشین و یاد دانیشتووم. «بادە»یەکی ڕەنگ کەلەپۆ بە پەرداخێ هێور.. هێور، گڕێکی سەوز، بەرئەداتە پووشووی هەستم.
ماڵ - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
ئەو پەنجەرەیە دامەخەن! نەبادا گەر لێرە نەبووم لە پڕێکدا ڕۆژێ.. شەوێ لە سەردانێکی ناوەختا «باد»ی خۆش مروری نالی بە کەنەفتی لەبەردەمی ژوورەکەمدا پەیدا بێت و دابمێنێ و چاو بگێڕێ و ڕێگەی نەبێت بێتە ژوورێ!
ڕەو-بەغداد - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
ئەمە باهۆزی مردنە؟ یاخود کۆستێکی باڵدارە بەم بەیانییە خەواڵووە لە دەربەندی بەهارێکی ترساوەوە بە نێو تان و پۆی هاوار و زریکەمدا ئەئاژوێت و تیژتر لە چاوی شەیتان و ڕەقتر لە تۆڵەی تەتەر و مۆنتر لە قاقای هۆلاکۆ بەرەو کاولاشی ڕووناکیم دائەگەڕێ!
هەناسە ساردەکانی گەرمیان - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
ئەگەر بەیانییەک ڕێکەوت ئا لەم دەشتەی گەرمیاندا کەڵێکتان بینی، سەرسنگ سوور، چوارپەل سپی، چاو ئاگرین. هیچ دەنگ مەکەن، دەسیش بگرن بە سنگەوە. ئەوە: «حەمەڕەشە» کەی خۆمانە و بەسەردانێ هاتۆتەوە بۆ لای «حەمرین»!
تیۆریی ڕەنگەکان و بەکارهێنانانیان لە تەلارسازیدا
زانیاری
ڕەنگەکان و واتایان
لە ڕووی فیزیاییەوە ڕەنگ بریتییە لەو شتەی کە تۆڕی چاو وەک ڕەنگدانەوە و تیشکدانەوەی ڕووناکی لە هەر جەستەیەک یان ماددەیەک دەیبینێت، ئیسحاق نیوتن ڕەنگی سپی شیتەڵ کرد بۆ کۆمەڵە ڕەنگێک و شەبەنگی بینراوی دانا و شکانەوەی ڕووناکی ڕوونکردەوە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
‹
1
2
...
47
48
49
50
51
52
53
...
82
83
›