كۆی گشتی: 971
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مەلا مەحموودی موفتی ناسراو بە بێخوود (بە ئینگلیزی: Bekhwd) موفتی و مامۆستای ئایینی و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە، لە ساڵی ١٨٧٩ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٥٥ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ماهیر حەسەن (بە عەرەبی: ماهر حسن، بە ئینگلیزی: Mahir Hassan)، لە ١٠ـی کانوونی دووەمی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی عەربەت لە پارێزگاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی لە سلێمانی تەواوکردووە. هەر لە ساڵی ١٩٧٩ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و زیاتر لە ٢٠٠ بەرهەمی هەیە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هەستی پەپوولە لە هەناودا (بە ئینگلیزی: Butterflies feeling in the stomach، بە عەرەبی: مشاعر الفراشات) بریتییە لە هەستکردن بە گرژبوون یان جۆرێک لە ختوکەدان و خرۆشان لە ناو گەدەدا، کە ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێنەوە بۆ ئەندامەکان و زیاتر دەردانی هۆڕمۆنی ئەدریناڵینەوە دروست دەبێت.
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لە هەناوی هەر بەردێکما گوڵێک هەیە لە دووکەڵی هەر زامێکما خۆرێک هەیە لە ئاسمانی هەر خوێنێکما مەلێک هەیە و لە ناو سەری هەڵەبجەیشما گوڵ و خۆر و مەل و یاری خۆشەویستی گەلێک هەیە
زانیاری مێرووەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەسپێ (بە عەرەبی: قمليات، بە ئینگلیزی: louse or lice)، جۆرێکە لە مێرووە مشەخۆرەکان، بەگشتی لە بەندینخانە و قوتابخانە سەرەتاییەکاندا هەیە، بەتایبەتی لە هەلومەرجی نەبوونی پاکوخاوێنیدا، نشینگەکەی بریتییە لە ناو قژ و لەسەردا هەیە کە لە ڕەگی تاڵە مووەکانەوە خوێن دەمژێت و گەشەدەکات.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زەردوویی منداڵی تازە لەدایکبوو (بە ئینگلیزی: infant jaundice after birth، بە عەرەبی: اليرقان عند الرضع بعد الولادة) بریتییە لە زەردبوونی ڕەنگی پێست و چاوی منداڵ دوای لەدایکبوون، زەردوویی منداڵ دوای لەدایکبوون بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە بیلیڕوبین کە لە خوێندا هەیە لە سەرەتای لەدایکبوون دروست دەبێت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ڕەنگی ساڵ (color of the year) لەلایەن کۆمپانیا و پەیمانگای ڕەنگەکانی (پانتۆن)ـەوە هەڵدەبژێردرێن بەپێی کارکردن و خوێندنەوە لەسەر ڕەنگی باو و نمایشی مۆدێلی  ساڵەکانی تر، بە لەچاوگرتنی باودۆخی جیهانی و ڕەنگدانەوەی لایەنە کۆمەڵایەتی، میدیایی، بازاڕگەڕی و تەنانەت بارودۆخی سیاسی ئەو ساڵەش.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
گوڵاڵە نووری ئەحمەد (بە ئینگلیزی: Gwlala Noori Ahmad)، شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووسێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و لە شاری مووسڵ خوێندنی عەرەبی تەواوکردووە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
گلوکۆز (بە ئینگلیزی: Glucose، بە عەرەبی: الجلوکوز) کە پێشی دەوترێت شەکری خوێن (بە ئینگلیزی: blood sugar) شەکرێکی سادەیە کە شێوگە کیمیاییەکەی بریتییە لە (C6H12O6)، باوترین شەکری تاکە و یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی کاربۆهیدراتەکان، گلوکۆز کلیلی هێشتنەوەی میکانیزمەکانی لەشە بەڕێکوپێکی.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کیسەڵ (بە عەرەبی: سلحفاة، بە ئینگلیزی: turtle)، سەر بە کۆمەڵەی کۆنترین خشۆکەکانن کە هەتا ئێستا ماونەتەوە، ئاژەڵی خوێن ساردن و ژمارەیەک ڕژێنیان هەیە کە هاوکارییان دەکات لە پاککردنەوەی ئاو لە خوێیەکان لە کاتی خواردنەوەیان، بەهۆی ڕشتنی فرمێسکەوە و دەردانی خوێیە زیادەکە.