كۆی گشتی: 12263
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ڕیدلەر (بە عەرەبی: ریدلر، بە ئینگلیزی: The riddler), کەسایەتییەکی خەیاڵی و خراپەکارێکی مەزنە لەلایەن کۆمیکەکانی دیسییەوە بڵاودەکرێتەوە. ڕیدلەر بە یەکێک لە تاوانبارە بلیمەتەکانی شاری گاسەم دادەنرێت، بووە بە یەکێک لە دوژمنە هەمیشەییەکانی باتمان.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
تۆپەکەی وەستا ڕەجەب (بە عەرەبی: مدفع الأسطة رجب، بە ئینگلیزی:  The Cannon of Wasta Rajab) چەکێکی بەرگری بوو لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی میر محەمەد پاشای گەورەی میرنشینی سۆراندا لەلایەن وەستا ڕەجەب لە ڕەواندز دروستکرا، تۆپەکانی وەک چەکی سەرەکی لە شەڕەکاندا بەکارهاتووە.
زانیاری گوندەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ھەرمن بە (ئینگلیزی: Harmn)، گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی سیتەکی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.
زانیاری مێشک و دەمار
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
جەڵتەی مێشک یان سەکتەی مێشک (بە ئینگلیزی: Stroke) حاڵەتێکە لە مێشکدا ڕوودەدات کاتێک پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک بلۆک دەبێت و خوێن بە مێشک ناگات یان کاتێک لوولەیەکی خوێن لە مێشکدا دەپچڕێت و خوێنی لێ بەر دەبێت
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بریا کاکەسووری ( بە ئینگلیزی: bria kakesoori) لە ساڵی ١٩٦٩ لە بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، چیرۆکنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە. بێجگە لە بڵاوکردنەوەی وتاری ئەدەبیی لە بڵاوکراوەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، خاوەنی چەندین بەرھەمی چاپکراوی بەپێزیشە.
زانیاری فیلم و زنجیرە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
فیلمی مۆریتانی (بە ئینگلیزی: The Mauritanian) لە چیرۆکی ڕاستییەوە وەرگیراوە و باس لە زیندانییەک دەکات بە ناوی (محەمەدوو سەڵاحی)، کە دوای ئەوەی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە بە تۆمەتی کاری تیرۆرستی دەستگیردەکرێت، بەبێ ھەبوونی ھیچ تۆمەتێک دەخرێتە زیندانەوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
گواستنەوەی ئەندامەکانی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ (به ئینگلیزی: Xenotransplantation) بەو خانە، شانە و بەتایبەت ئەندامانە دەوترێت کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە. زۆری نەخۆش و کەمی ئەندام بۆ گواستنەوە وای لە زانایان کردووە پەنا ببەنە بەر گواستنەوەی ئەندام لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ.
زانیاری گوڵ و گیا
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
متات (بە ئینگلیزی: Ficus elastica یان rubber plant)، جۆرێک ڕووەکی گوڵداری سەر بە خێزانی (Moraceae)ـە، ڕووەکێکی ڕەسەنی بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە. داری مەتات دارێکی گەورەیە لە گروپی هەنجیری بانیان، درێژی ئەم گوڵە ٣٠ بۆ ٤٠ مەتر دەبێت و بەدەگمەن تا ٦٠ مەتر گەشە دەکات.
زانیاری کیمیا
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دۆخی گازی (بە ئینگلیزی: Gaseous State) یەکێکە لە چوار دۆخە سەرەکییەکەی ماددە کە سێ دۆخەکەی تر بریتیین لە (ڕەق و شل و پلازما)، دۆخی گازیی ماددەکان لەنێوان دۆخی شلی و پلازمادا دروست دەبێت. گازی خاوێن لە گەردیلەی تاک پێکدێن (نموونە: گازە خانەدانەکانی وەک نیۆن)
زانیاری ئێسک و جومگە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئازاری پشت (بە ئینگلیزی: Back Pain)، بریتییە لە ئازار و ناڕەحەتییەکی لاوازکەر کە بەهۆی برینێک یاخود هەبوونی ئێش و ئازارێکی بێزارکەرەوە لە بەشی پشتدا دروستدەبێت، ئازاری پشت یەکێکە لە هۆکارە هەرە باوەکان کە خەڵکی بەهۆیەوە سەردانی پزیشک دەکەن و کارەکانیان لەدەستدەدەن.