پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 951
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
ئەسپێ
زانیاری
مێرووەکان
ئەسپێ (بە عەرەبی: قمليات، بە ئینگلیزی: louse or lice)، جۆرێکە لە مێرووە مشەخۆرەکان، بەگشتی لە بەندینخانە و قوتابخانە سەرەتاییەکاندا هەیە، بەتایبەتی لە هەلومەرجی نەبوونی پاکوخاوێنیدا، نشینگەکەی بریتییە لە ناو قژ و لەسەردا هەیە کە لە ڕەگی تاڵە مووەکانەوە خوێن دەمژێت و گەشەدەکات.
زەردوویی منداڵ دوای لەدایکبوون
زانیاری
تەندروستی منداڵ
زەردوویی منداڵی تازە لەدایکبوو (بە ئینگلیزی: infant jaundice after birth، بە عەرەبی: اليرقان عند الرضع بعد الولادة) بریتییە لە زەردبوونی ڕەنگی پێست و چاوی منداڵ دوای لەدایکبوون، زەردوویی منداڵ دوای لەدایکبوون بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە بیلیڕوبین کە لە خوێندا هەیە لە سەرەتای لەدایکبوون دروست دەبێت
باوترین ڕەنگەکانی پاییز و زستانی ٢٠٢٢-٢٠٢٣
زانیاری
جل و بەرگ و فاشیۆن
ڕەنگی ساڵ (color of the year) لەلایەن کۆمپانیا و پەیمانگای ڕەنگەکانی (پانتۆن)ـەوە هەڵدەبژێردرێن بەپێی کارکردن و خوێندنەوە لەسەر ڕەنگی باو و نمایشی مۆدێلی ساڵەکانی تر، بە لەچاوگرتنی باودۆخی جیهانی و ڕەنگدانەوەی لایەنە کۆمەڵایەتی، میدیایی، بازاڕگەڕی و تەنانەت بارودۆخی سیاسی ئەو ساڵەش.
گوڵاڵە نووری ئەحمەد
زانیاری
شاعیر و ئەدیبان
گوڵاڵە نووری ئەحمەد (بە ئینگلیزی: Gwlala Noori Ahmad)، شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووسێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و لە شاری مووسڵ خوێندنی عەرەبی تەواوکردووە
گلوکۆز
زانیاری
بەرهەمی خۆراکی
گلوکۆز (بە ئینگلیزی: Glucose، بە عەرەبی: الجلوکوز) کە پێشی دەوترێت شەکری خوێن (بە ئینگلیزی: blood sugar) شەکرێکی سادەیە کە شێوگە کیمیاییەکەی بریتییە لە (C6H12O6)، باوترین شەکری تاکە و یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی کاربۆهیدراتەکان، گلوکۆز کلیلی هێشتنەوەی میکانیزمەکانی لەشە بەڕێکوپێکی.
کیسەڵ
زانیاری
ئاژەڵە خشۆکەکان
کیسەڵ (بە عەرەبی: سلحفاة، بە ئینگلیزی: turtle)، سەر بە کۆمەڵەی کۆنترین خشۆکەکانن کە هەتا ئێستا ماونەتەوە، ئاژەڵی خوێن ساردن و ژمارەیەک ڕژێنیان هەیە کە هاوکارییان دەکات لە پاککردنەوەی ئاو لە خوێیەکان لە کاتی خواردنەوەیان، بەهۆی ڕشتنی فرمێسکەوە و دەردانی خوێیە زیادەکە.
نەخۆشیی ڤۆن ویڵبراند
زانیاری
خوێن و دڵ
نەخۆشی ڤۆن ویڵبراند (بە ئینگلیزی: Von willebrand disease، بە عەرەبی: مرض فون ويلبراند) نەخۆشیییەکی بۆماوەیییە، کەسانی تووشبوو بەم نەخۆشیيە هۆکاری ڤۆن ویڵبراند لە خوێنیاندا کەمە و ئاسانتر تووشی خوێنبەربوون دەبن. ئەم نەخۆشیییە چارەسەری نییە، بەڵام زۆرجار کێشەی مەترسیدار دروست ناکات
چۆن دەبیتە نووسەرێکی سەرکەوتوو؟
زانیاری
پرسگەی ئەدەب
چۆن دەبیتە نووسەرێکی سەرکەوتوو؟ (بە ئینگلیزی: ?How to be a successful writer، بە عەرەبی: كيف تكون كاتبا ناجحا؟)، نووسەر کەسێکە کە خەیاڵ و بیرۆکەکانی یاخود پەیامێک لەڕێگەی نووسینەوە دەگەیەنێت بە خوێنەر، بە مەبەستی سوودبینین بێت یاخود چێژبینین.
ویردەکانی ئێواران
زانیاری
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ
ویردەکانی ئێواران یان زیکرەکانی ئێواران یان زیکری شێوان (بە عەرەبی: اذکار المساء، بە ئینگلیزی: Azkar ALMasaa) کۆمەڵە ویردێکی دیاریکراون موسڵمانان لە کاتی ئێواران دەیخوێنن چونکە خێر و چاکەی زۆری هەیە.
ویردەکانی بەیانیان
زانیاری
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ
ویردەکانی بەیانیان یان زیکرەکانی بەیانیان (بە عەرەبی: اذکار الصباح، بە ئینگلیزی: Azkar AL-Sabah) کۆمەڵە ویردێکی دیاریکراون موسڵمانانە لە کاتی بەیانیان دەیخوێنن چونکە خێر و چاکەی زۆری هەیە، هاوکات کاریگەرییەکی باش لەسەر ڕۆژەکە دروست دەکات..
‹
1
2
...
64
65
66
67
68
69
70
...
95
96
›