عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب (بە عەرەبی: علي بن أبي طالب، بە ئینگلیزی: Ali ibn Abi Talib) یان ئەبوو حەسەن عەلی کوڕی ئەبووتاڵیبی هاشمی قوڕەیشی، ئامۆزای پێغەمبەر محەمەد ﷺ و زاوایەتی، لەلای پەیڕەوانی ڕێبازی سوننە چوارەمین و کۆتا جێنشین و خەلیفەی سەردەمی جێنشینییە.