پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12263
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
ڕۆبیان
زانیاری
ئاژەڵە ئاوییەکان
ڕۆبیان (بە ئینگلیزی: Shrimp or prawn)، گیانەوەرێکی توێکڵداری کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە کە ژمارەیەکی زۆر جۆری جیاوازی هەیە و دەگاتە نزیکەی ٢٠٠٠ دانە، لەبەر ئەوەی ئێسکە پەیکەری نییە لە بەشی ناوەوەی جەستەیدا بۆیە لە هەمان کۆمەڵەی ماسییەکاندا پۆلێن ناکرێت.
کرمە لیقەکان
زانیاری
ئاژەڵە خشۆکەکان
کرمە لیقە (بە ئینگلیزی: Slug)، گیانەوەرێکی کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە، نشینگەکەی زۆرینەی وڵاتەکان لە کیشوەرە جیاوازەکان دەگرێتەوە، جێگەی ژیانکردنیشی دەکەوێتە باخچە و دارستانەکان لەگەڵ سەر قەد و درەختەکان، جگە لە ئەمانەش لە ژێر بەرد و ناوچە شێدارەکانیشدا دەژین.
هێلکە شەیتانۆکە
زانیاری
ئاژەڵە خشۆکەکان
هێلکە شەیتانۆکە یاخود کرمی لوولپێچ (بە ئینگلیزی: Snail)، گیانەوەرێکی کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە، نزیکەی ١٠٠٠ جۆری جیاوازی هەیە بەهۆیەوە بە یەکێک لە ئەو گیانەوەرانە دادەنرێت کە زۆرترین جۆر و شێوازی هەیە، نشینگەکەی دەکەوێتە هەموو کیشوەرەکانەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور.
ئایینی مەسیحی
زانیاری
زانیاری هەمەڕەنگی فێربوون
مەسیحییەت یان نەسڕانییەت (بە ئینگلیزی: Christianity، بە عەرەبی: المَسِيْحيَّة) ئایینێکی ئیبراهیمی و یەکتاپەرستییە، کە سەنتەری فێرکارییەکانی لەسەر کتێبی پیرۆز و حەزرەتی عیسایە، کە لە باوەڕدا جێبەجێکەری چاوەڕوانکراوی پێشبینییەکان و کوڕە جەستەدارەکەی خوایە؛
ئیسفەنجی ئاوی
زانیاری
ئاژەڵە ئاوییەکان
ئیسفەنج یاخود ئیسفنج (بە ئینگلیزی: Sponge)، گیانەوەرێکی کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە و زیاتر لە ٩٠٠٠ جۆری دۆزراوەتەوە و ناسراوە، نشینگەکەی دەکەوێتە زەریاکانەوە و لە قوڵایی ئاوە سوێرەکاندا دەژی، ژمارەیەکی کەمیشیان لە ئاوی سازگار و ڕووبار و دەریاچەکاندا دەژین.
کاریگەرییە خراپەکانی ڕێجیمکردنی ناتەندروست
زانیاری
ڕێجیم و ڕێکخستنی خۆراک
ڕێجیمکردنی ناتەندروست (بە ئینگلیزی: unhealthy diet) بریتییە لە ئەنجامدانی ڕێجیمێکی ناتەندروست کە ناتوانێت بڕی پێویست کالۆری، پڕۆتین، خۆراکە ماددە و تەواوکەرە خۆراکییەکان بۆ جەستە دابین بکات لە کاتێکدا کە جەستە پێویستی پێیانە.
کوالا
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
کوالا یان ورچی کوالا (بە ئینگلیزی: Koala)، گیانەوەرێکی تورەگەداری کۆمەڵەی مەمکدارەکانە، نشینگەکەی دەکەوێتە ئوستوڕالیاوە و جێگەی ژیانکردنیشی چەند دارستانێکی جیاواز دەگرێتەوە، هەروەها بە یەکێک لە مەمکدارە تایبەتەکانی ئوستوڕالیا ناودەبرێت.
توڕەیی - جەلال مەلەکشا
زانیاری
هۆنراوە
لێتان تووڕەم لەگەڵتانا يەک رەنگ ژيام به شاديتان شاد ئەبووم و له ماتەمتانا ئەگريام بەڵام کاتێ قۆڵپەی گريان ئەوکی هەنسکی پێگرتم ئێوه کرتان به شايلۆغان ١ ئێستاش دڵه ساکارەکەم نه گۆڕاوه هه ر وەک دڵەکەی جارانه هەر چەند توورەم پڕ له خۆشەويستيتانه
ئاسکی ڕەنە
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
ئاسکی ڕەنە (بە ئینگلیزی: Reindeer)، گیانەوەرێکی کۆمەڵەی مەمکدارەکانە، هەندێکجار پێی دەوترێت ئاسکی کاریبو کە ناوی جێگەکەیەکی ئەمریکایە، بۆ نموونە خەڵکی ئەمریکا بە ڕەنەیەک کە ماڵی بکەن هەر دەڵێن ڕەنە بەڵام بە دانەیەک کە لە سروشتدا بێت دەڵێن کاریبو.
زرنگانەوەی گوێ
زانیاری
قوڕگ و لووت و گوێ
زرنگانەوەی گوێ (بە ئینگلیزی: Tinnitus)، حاڵەتی بیستنی دەنگێکە لە گوێییەکانی مرۆڤ لە کاتێکدا هیچ دەنگێکی دەرەکی بوونی نییە، زرنگانەوەی گوێ نەخۆشی نییە بەڵکوو نیشانەی نەخۆشییە.
‹
1
2
...
700
701
702
703
704
705
706
...
1226
1227
›