پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 12264
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
کاپۆچینۆ
زانیاری
چا و قاوە
کاپۆچینۆ یان کەپۆچینۆ (بە ئینگلیزی: Cappuccino) جۆرە خواردنەوەیەکی ئیتاڵییە لە ئێسپرێسۆ و شیر و کرێم دروست دەکرێت، ئەم جۆرە قاوەیە قەبارەکەی کەمترە هەروەها ڕێژەی کەفی سەر قاوەکەی زۆرترە لە چاو لاتتێدا، ئێسپرێسۆش بەهۆی برژاندن و هاڕینی قاوەی تۆخ دروست دەکرێت.
دژەخۆر
زانیاری
پاراستن و گرنگیدان بە پێست
دژەخۆر (بە ئینگلیزی: Sunscreen یان Sunblock) بەرهەمێکی گرنگە بۆ پاراستنی پێست لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بەکاردێت و ڕێگری لە تیشکی سەرووبنەوشەیی دەکات کە بچێتە نێو پێستەوە و تووشی زیانی بکات. هەروەها ڕێگری لە سووتانی پێست و شێرپەنجەی پێست دەکات.
سوورەتی ئەوین - شێرکۆ بێکەس
زانیاری
هۆنراوە
لەسەر بەردە نوێژی لەشتمن نوێژی شیعر و شەراب و بارانە ماچ، دائەبەستم کەسوجدەم برد بۆ قیبلە قوببەی مەمانت دەمم گەیشتە کەوسەری بەر گەردنت من ئەزانم هەڵناسمەوە و بەدەم خوێندنی سوورەتی ئەوینەوە ئیتر ئەمرم!
قرشی سەر چەکوش
زانیاری
ئاژەڵە ئاوییەکان
قرشی سەر چەکوش (بە ئینگلیزی: Hammerhead shark)، جۆرێکی قرشەکانە و لەکۆمەڵەی ماسییەکاندا پۆلێنکراوە، نزیکەی ١٠ جۆری جیاوازی هەیە و نشینگەکەی دەکەوێتە زەریاکانەوە. ئەم جۆرە قرشە ناوبانگی بە سەری لاکێشەیی و درێژ هەیە کە وەک چەکوشێک دەردەکەوێت.
یاوندی
زانیاری
پایتەختەکان
یاوندی (بە ئینگلیزی: Yaoundé یان Yaunde)، پایتەختی وڵاتی کامیرۆنە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زیاتر لە 2.8 ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، هەروەها بە دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکەی دادەنرێت لە دوای شاری بەندەری دوالا
شینە شاهۆ
زانیاری
باڵندەکان
شینە شاهۆ یاخود پاشای خەمبار (بە ئینگلیزی: Heron)، جۆرێکی باڵندەیە و ژمارەیەکی زۆر جۆری جیاوازی هەیە، نشینگەکەی وڵاتە جیاوازەکانی هەموو کیشوەرەکان دەگرێتەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور، جێگەی ژیانکردنیشی ناوچەی زەوییە تەڕەکانە.
بریستۆڵ
زانیاری
شار و هەرێمەکان
بریستۆڵ (بە ئینگلیزی: Bristol)، شارێکە لە باشووری خۆرئاوای ئینگلتەرا، ژمارەی دانیشتووانەەی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە، ئەم شارە دەکەوێتە نێوان سۆمەرسێت و گلۆستێرشایر لەسەر تایداڵی ڕووباری ئەیڤۆن (Avon)،
جیاوازترین گوندی جیهان
زانیاری
پرسگەی جیهان ناسین
گوندی گیتۆرن (بە ئینگلیزی: Giethoorn village) بە جوانترین و قەشەنگترین گوندی جیهان دادەنرێت، ئەم گوندە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی هۆڵەندا بەنزیکەیی ٨٥ خولەک لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەنداوە دوورە.
ئەندازیار عوسمان
زانیاری
کەسایەتییە ئاینییەکان
ئەندازیار عوسمان (بە ئینگلیزی: Andaziar Osman) ناوی تەواوی (عوسمان محەمەد ڕەشید فەتاح)ـە لە ساڵی ١٩٥٩ لە گەڕەکی سەرکارێز لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٣ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
گوندی نۆدێ
زانیاری
گوندەکان
نۆدێ (بە ئینگلیزی: Node), گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە قەزای شارباژێڕ لە ھەرێمی کوردستان.
‹
1
2
...
724
725
726
727
728
729
730
...
1226
1227
›