كۆی گشتی: 12265
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زمانی جەستە (بە ئینگلیزی: Body Language و بە عەرەبی: لغة الجسد)، ئەو نیشانە و جوڵە نازارەکییانە دەگرێتەوە کە لەکاتی گفتوگۆ یان لە پەیوەندییەکاندا بەکاردەهێنرێن و بەشێکی گەورە لە پەیوەندییەکان پێکدەهێنێت کە ڕەنگە بکاتە ٦٠ بۆ ٦٥٪.
زانیاری خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پشکنینی مایۆگلۆبین ( بە ئینگلیزی: Myoglobin Test  بە عەرەبی:  فحص الميوغلوبين) ئەم پشکنینە ڕێژەی مایۆگلۆبین دیاری دەکات. مایۆگلۆبین پڕۆتینێکە لە ئێسکەکان، ماسولکەکانی دڵ، خوێن و میزدا هەیە. بەرزی ڕێژەی مایۆگلۆبین بەزۆری نیشانەیە بۆ بەرکەوتنی زیان بە ماسولکەکان.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ڕوونکردنەوەی تەمەنی هەرزەکاری بۆ تووشبووانی نەخۆشیی ئۆتیزم (بە ئینگلیزی: Talking about puberty with children that have Autism) منداڵانی تووشبووی نەخۆشی ئۆتیزم بۆ تێگەیشتن لەو گۆڕانکارییانەی لە تەمەنی هەرزەکاریدا بەسەر جەستەیاندا دێت بە بەراورد بە منداڵانی ئاسایی کاتێکی زۆرتریان  پێویستە.
زانیاری هەرس و گەدە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دڵەکزێ (بە ئینگلیزی: Heartburn، بە عەرەبی: حرقة المعدة) بریتییە لە هەستکردن بە سووتانەوە لە ناوچەی سنگدا. ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەیە بۆ بەشی سەرەوەی قورگ. ئازارەکە بە زۆری لە دوای نان خواردن بەرەو خراپی دەچێت. یان کاتێک کەسەکە پاڵ دەکەوێت یان دەچەمێتەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کاریگەری پیانۆ لەسەر مێشک (بە ئینگلیزی: Effect of the piano on the brain) ژەنینی پیانۆ دەتوانێت کاریگەری لەسەر سێ بەشی مێشک هەبێت بەشی دانانی پلان، کۆنترۆڵکردن و جووڵەی خۆویست بەشی تایبەت بە بینین و بەشی تایبەت بە دەنگەکان.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شینبوونەوەی پێست دوای ڕاکێشانی خوێن (بە ئینگلیزی: Bruise after phlebotomy) دوای وەرگرتنی خوێن ئاساییە شینبوونەوەیەکی بچووک لە شوێنی وەرگرتنی خوێنەکەدا ڕووبدات. ئەم شینبوونەوەیە بە زۆری بەهۆی زیان گەیشتن بە لوولە بچووکەکانی خوێن ڕوودەدات.
زانیاری خوێن و دڵ
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پشکنینی سیرولۆپلازمین (بە ئینگلیزی: Ceruloplasmin Test، بە عەرەبی: فحص السيرولوبلازمين) ئەم پشکنینە ڕێژەی سیرولۆپلازمین لە خوێندا دیاری دەکات. سیرولۆپلازمین پڕۆتینێکە لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دێت، مس کۆدەکاتەوە لە جگەرەوە بۆ خوێن و بۆ بەشەکانی جەستەی دەگوازێتەوە.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بۆندینگ (بە ئینگلیزی: Bonding) بریتییە لە پێکهێنانی پەیوەندییەکی نزیک لەنێوان دوو کەسدا، وەک لەنێوان خێزان و منداڵەکاندا یان لەنێوان دایک و منداڵەکانیدا. ئەمەش بەهۆی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ یەکتردا دروست دەبێت. کاتێک دوو کەس  بۆندێکی گونجاو لەنێوانیاندا دەبێت.
زانیاری نە‌خۆشی پێست
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زیپکەی پێستەسەر (بە ئینگلیزی: scalp acne، بە عەرەبی: حب الشباب على فروة الرأس). زیپکەی پێستی سەر بە بەراورد بە زیپکەی ناوچەکانی تری جەستە دەگمەنترە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەکرێت کێشە بۆ کەسەکە دروست بکات. زیپکەی پێستەسەر یان هەر ناوچەیەکی تری جەستە لە ئەنجامی داخرانی کونیلەکانی پێست ڕوودەدات.
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئیستێتیک، جوانناسی یان جوانیناسی (بە ئینگلیزی: Aesthetics،  Esthetics یان Aesthetic، بە عەرەبی: فلسفة الجمال یان الاستطيقا) لقێکی فەلسەفەیە، مامەڵە لەگەڵ سروشتی جوانی و چێژدا دەکات، ئیستاتیکا هەردوو سەرچاوەی سروشتی و دەستکرد، چۆنییەتی تێڕوانین و بڕیاردان سەبارەت بەو سەرچاوانە دەگرێتەوە.