سوود و زیانەکانی ساونا

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-03-22:57:00 - کۆدی بابەت: 4123
سوود و زیانەکانی ساونا

ناوه‌ڕۆك

ساونا

ساونا لە هەزارەها ساڵ دەبێت كە هەیە، بە یەكێك لە ڕیگەكانی پشوودان دادەنرێت، كە بریتییە لە ژوورێك كە لە تەختە دروستكراوە و پلەی گەرمی بەرزی هەیە كە لە نێوان 70 بۆ 100 پلەی سیلیزیدایە، هەندێك لە جۆرەكانی ساونا وەك ساونای توركی لە ناویدا ئامێری شێداركردنی هەوای تێدایە، پلەی گەرمی لەش لە ساونادا دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، لەش دەستدەكات بە ئارەقكردنەوە، هەورەها لیدانی دڵ بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، لەم بابەتەدا باسی سوود و زیانەكانی ساونا دەكەین.

سوودەكانی ساونا

لە ڕووی كلتوورییەوە بەكارهێنانی ساونا لە جیهاندا زۆر بڵاوە، ئەمەش بەبۆنەی سوودە تەندروستییەكانی و پێشنیاركردنی پزیشكەكان، كاتێك كەسێك دەچێتە ناو ساوناوە لێدانی دڵ زیاد دەكات و ملولەكانی خوێن فراوان دەبن و خوێن زیاتر هاتوچۆ دەكەن بەناو لەشدا، هەروەها زۆر بەكارهێنانی ساونا هەمان سوودی وەرزشە سووكەكانی هەیە وەك پیاسەكردن، لێرەدا باسی سوودەكانی وەرزشكردن دەكەین:

  • دەركردنی ژەهرەكانی جەستە، ئارەقكردنەوە یەكێكە لە ڕێگە گرنگەكان كە جەستەت بەكاری دەهێنێت بۆ دەركردنی ژەهرەكان
  • لەدەستدانی كێش، بەكارهێنانی ساونا بە ڕیگەیەكی باش دادەنرێت بۆ لەدەستدانی كێش، مانەوە بۆ ماوەی 20 خولەك لە ساونادا دەبێتە هۆی سوتاندنی 500 كالۆری.
  • بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش، ساوناكردن یارمەتی بە هێزكردنی سیستمی بەرگری دەدات لە ڕێگەی یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی خڕۆكە سپییەكان، كە بە گرنگترین خانەكانی بەرگری لەش دادەنرێن.
  • زیادكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمەش لە ڕێگەی مانەوە لە ناو ساوناكان قسەكردن لەگەڵ كەسانی چواردەورت.
  • دەبێتە هۆی زیاتركردنی توانای وەرزشكردن.
  • جوانكردنی قرژ، بەسەربردنی كات لە ساونادا دەبێتە هۆی چالاككردنەوەی دەرچەكانی چەوری لە سەردا، كە دبێتە هۆری دەردانی ئەو ماددانەی كە قژ خاو دەكەنەوە.
  • جوانتركردنی پێست، ساونا یارمەتی ڕۆشتنی خوێن دەدات بۆ پێست و هەروەها لابردنی خانە مردووكانی پێست كە بەبۆنەی چوونە تەمەنەوە دەردەكەون

زیانەكانی ساونا

ساوناكردن بە كارێكی سەلامەت دادەنرێت بەڵام بەكارهێنانی بە شێوەیەكی بەردەوام دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جەستە بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە، گەر كەسەكە هەر نەخۆشییەكی هەبێت دەبێت ڕینمایی پزیشك وەربگرێت پێش ساوناكردن، هەروەها هەندێك كار هەیە نابێت پێش ساوناكردن بكرێت وەك: خواردنەوەی خواردنەوە كحولییەكان بۆ چونكە وشكبوونەوەی جەستە زیاد دەكات، هەروەها نابێت لە 20 خولەك زیاتر لە ساونادا بمێنیتەوە و پێش ساوناكردن ئاوی باش بخورێتەوە بۆئەوەی بەدووربیت لە وشكبوونەوەی جەستە، هەرچەندە ساونا سوودی زۆر بەڵام زیانی هەیە كە دەبێت ئاگاداربین لێیان.

كاریگەری هەیە لە سەر پەستانی خوێن، زۆربەی كەسەكان حەز دەكەن دوای تەواو بوون لە ساوناكردن یەكسەر بڕۆنە ناو ئاوی ساردەوە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەناكاوی پەستانی خوێن، بۆیە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە دەبێت ڕینمایی لە پزیشك وەربگرن پێش ساوناكردن.

وشكبوونەوەی جەستە، ئەمەش بەبۆنەی لەدەستدانی ڕێژەیەكی زۆری ئاوی لەش لە ڕێگەی ئارەقكردنەوە، وشكبوونەووەی جەستە زیانێكی زۆری بۆ چەند نەخۆشییەك هەیە، وەك ئەو كەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، هەروەها بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەندێك كەس توشی گێژبوون و ڕشانەوە دەبن.


سەرچاوەکان



945 بینین