پەستانی خوێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-23:20:00 - کۆدی بابەت: 1819
پەستانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

پەستانی خوێن

بەو پەستانەی کە خوێن دەیخاتە سەر دیوارەکانیئەو دەمارانەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێت دەڵێن (پەستانی خوێن)، پەستانی خوێن بەستراوە بە دەرپەڕاندنی لە لایەن دڵەوە لە کاتی لێداندا، بەرگری خڕۆکەکان لە بەرامبەر ڕۆشتنی خوێندا بە ناو دەماردا، وە چەندێتی خوێن لە دەمارەکاندا، وە هەروەها بوونی خەڵتە لە خوێندا وەکو چەوری و سوێری و هەروەها تەسک بوونەوەی دیوارەکانی دەمارەکانی خوێن. کاتێک دڵ لە کاتی لێداندا فراوان و تەسک دەبێت لە کاتی تەسک بوونەوەیدا، خوێن پاڵ پێوە دەنێت بۆ ناو دەمارەکان، کە بەم حاڵەتە دەوترێت (سیستۆڵ)، وە کاتێک کە فراوان دەبێت خوێن دووبارە دەچێتەوە ناوی، بەم حاڵەتەش دەوترێت (دیاستۆڵ) ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە دوو حاڵەتی پەستانی خوێن دروست دەبێت، یەکەمیان پەستانی بەرز، دووەمیان پەستانی نزم، کە ئەویش هەردوو حاڵەتی (سیستۆڵ و دیاستۆڵ) دەگرێتەوە. ئەم حاڵەتەش ٢٤ کاتژمێر دووبارە دەبێتەوە بۆ ئەوەی پێویستی لەش بۆ خوێن فەراهەم بکات. بۆ زانینی پەستانی خوێن دکتۆر سوود لە پاستانپێوی خوێن وەردەگرێت، کە چەندین جۆری هەیە لەوانە (پەستان پێوی جیوەیی، دیجیتاڵی، وە کاتژمێری). ئەم پەستان پێوەش بەم ڕێگایە بەکاردێت: پەستان پێوەکە دەبەسترێت لە قۆڵ، پاشان (سەماعە)یەکی پزیشکی لە ژێری دادەنرێت لەسەر قۆڵ و دەست دەکرێت بە هەوا تێکردی ئەو بازو بەندەی کە بە پەستان پێوەکەوە بەستراوە، پاشان بە قۆڵەوە. بەو هەوا تێکردنەی بازو بەندەکە هاتوچۆی خوێن لە قۆڵدا دەوەستێت، لەو کاتەدا پزیشک بە کەم کردنەوەی هەوای ناو بازووبەندەکە فشاری سەر قۆڵ کەم دەکاتەوە و ڕێگە بە هاتوچۆی خوێن دەدات. کاتێک یەکم دەنگ دەبیسترێت ئەو ژمارەیەی کە پێوانەی پەستان پێوەکە نیشانی دەدات دیاری دەکرێت بۆ ڕێژەی بەرزترین پەستان، وە کاتێک بە کەم کردنەوەی فشاری  سەر بازوبەندەکە وردە وردە ئەم دەنگانە کەم دەبێتەوە و لە پڕ دەوەستێت. ئەو کاتەی کە دەنگەکە دەوەستێت ئەو ژمارەیەی کە پەستان پێوەکە بۆ نزمترین پەستانی نیشانی دەدەات دیاری دەکرێت، لەبەر ئەمە کە بۆی دیاری کردنی پەستانی خوێن دوو ژمارە دەوترێ، بۆ نموونە دەوترێت کە پەستانی خوێنی فڵانە نەخۆش (١٢٠/٨٠)یە یان بە شێوەی سادەتر دەوترێ (١٢.٨)ە.


لە کاتی گەنجیدا پەستانی سیستۆلیک بە شێوەیەکی سروشتی ١٠٠ تا ١٤٠ میلیلیتر جیوەیە، لە تەمەنی ٦٠ ساڵەکاندا لە ١٠٠ تا ١٧٠ میلیلیتر جیوەیە، ژنان پەستانی سیستۆلیکیان بە ڕێژەی ٥ تا ١٠ میلیلتری جیوە کەمترە لە پیاوان. پەستانی خوێن لە کاتی شەوە و ڕۆژ و جۆری ئەو چالاکیانەی کە کەسەکە ئەنجامی دەدات بەرز و نزم دەکات، نزمترین کاتی پەستانی خوێن لە کاتی بەیانیاندایە، ڕێک ئەو کاتەی کە لە خەوی هەڵدەستین. چالاکییە فیزیاییەکانی لەش دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن جۆری (سیستولیک) هەڵ چوونەکان، ترس، توڕەبوون، دەتوانن هۆکار بن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. نابێت تەنها بە جارێک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن پزیشک بە نەخۆش بڵێت تۆ پەستانی خوێنت بەرزە، بەڵکو دەبێت چەندین جار و لە چەندین حاڵەدا ئەم بەرزی پەستانە دووبارە بێتەوە ئەوسا بە نەخۆش بڵێت کە پارێز بکات. زۆرینەی جار بە پەستانی خوێن لە جۆری سیستۆلیک بەرزتر لە ١٤٠ پلە و بە پەستانی نزمی دیاستۆلیک نزمتر لە ٩٠ پلە دەوترێت کە نەخۆشی پەستانی خوێنی هەیە کەسەکە.

هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن

  • پەستانە دەروونیەکان 
  • هەڵچوون
  • ترس
  • بۆماوەیی
  • قەڵەوی
  • خواردنەوەی مەی
  • خواردنی لە ڕادە بەدەری خێ
  • نەبونی چالاکی

لە کاتی چارەسەر نەکردن و بەدەنگەوە نەهاتنی نەخۆشیەکە چەند نیشایەک دیاری دەدات لە نەخۆش

  • نەگەیاندنی خوێن لە دڵەوە
  • دڵە وەستێ
  • دەماخە وەستێ
  • گورچیلە وەستان


سەرچاوەکان



5555 بینین