ئەو هەڵە باوانە لە کاتی پێوانی پەستانی خوێن دەکرێت

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-02-21:25:00 - کۆدی بابەت: 14798
ئەو هەڵە باوانە لە کاتی پێوانی پەستانی خوێن دەکرێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێوانی ڕێژەی پەستانی خوێن یارمەتی دەستنیشانکردنی کێشە تەندروستییەکان دەدات. پێوانی پەستانی خوێن ڕێگەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی نائاسایی پەستانی خوێن، بەزۆری بەرزی پەستانی خوێن هیچ نیشانەیەکی نییە و هەندێک لە خەڵکی ئاگادار نین کە پەستانی خوێنیان هەیە. دەکرێت پێوانی پەستانی خوێن لەلای پزیشک، دەرمانخانە یان لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت. گرنگە زیاتر لە جارێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت، چونکە ڕێژەی پەستانی خوێن بە هۆی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە، فشار، ئازار، گەرمای زۆر و سەرما دەگۆڕێت. بەڵام ئەم گۆڕانانەی پلەی گەرمی بەشێوەیەکی کاتییە و پاش ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە.

گرنترین ئەو هەڵانەی لە کاتی پێوانی پەستانی خوێن ئەنجام دەدرێت

  • شێوازی دانیشتنی هەڵە دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن شەش بۆ دەخاڵ، بۆیە دەبێت لەسەر کورسییەک بە شێوازێکی دروست دابنیشێت پێییەکانی لەسەر زەوی دابنێت بە شێوەیەک ئاسوودەی بکات و شێوازی پشتی تەخت بێت لەگەڵ کورسییەکە.
  • ئەگەر قۆڵ گیری خوارد لەکاتی پێوانەی پەستانی خوێن ئەوە پەستانی خوێن دە خاڵ زیاد دەکات بۆیە پێویستە قۆڵ پشووبدات لەکاتی پێوانەی پەستانی خوێن پێویستە ئاستی پەستانی خوێن لە ئاستی دڵ بێت.
  • پەستانی خوێن ئەنجام مەدە کاتێک نەخۆشەکە توڕە بوو یان بارێکی دەروونی هەبوو ئەوەی خوێندنەوەیەکی هەڵەت پێدەدات.
  • دانانی کەفی پێوانەکە با لەسەر جل نەبێت، چونکە خوێندنەوەی هەڵە وەردەگریت بە جلەکانی بەرزبکات ئینجا پەستانی خوێن وەربگرە چونکە پێنج بۆ پەنجا خاڵ ئامێرەکە دەیخوێنێتەوە.
  • ئەگەر پلەی گەرمی ژوورەکە کەم بوو ئەوە لەکاتی پێوانەی پەستانی خوێن ئەوە پەستانێکی بەرز وەردەگرێت بۆیە با کەشی ژوورەکە مامناوەند بێت.
  • پێش پێوانەی پەستانی خوێن دەبێت میزڵدان بەتاڵ بێت، چونکە دە بۆ پانزە خاڵ زیاد دەکات.
  • نەخواردنی ماددەی کافیین.


سەرچاوەکان



81 بینین