خوێن چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-17-14:07:00 - کۆدی بابەت: 14664
خوێن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شلەیەکی ڕەنگ سوورە کە لە چەند جۆرە خانەیەکی خوێنی جیاواز پێکدێت. 

فەرمانی خوێن چییە؟

  • هەڵگرتنی خۆراکە ماددەکان بۆ جەستە و دەرکردنی پاشەڕۆکان بۆ دەرەوەی جەستە. 
  • ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە و PH
  • ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان. 

ناوەڕۆکی خوێن چییە؟ 

  • قەبارەی خوێن جیاوازە له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەپێی دۆخی تەندروستی و قەبارەی جەستە و تەمەن و ڕەگەز قەبارەی خوێنی پیاو پێنج بۆ شەش لیترە و ٸافرەت چوار بۆ پێنج لیترە. 
  • خوێن PH (7.35_7.45) کەمێک بە پلەی تفتیدا دەڕوات. 
  • قەبارەی خوێن سەدا هەشتی جەستەی مرۆڤ پێکدێنێت. 
  • پێنج جار لە ئاو ئەستوورترە. 
  • ڕەنگی خوێن سوورە خوێنی تێر ئۆکسجین بەڵام کەم ئۆکسجین ڕەنگەکەر بەلای ڕەشدا دەڕوات. 

پێکاهاتەکانی خوێن چین؟ 

  • خڕۆکە سوورەکانی خوێن: تەمەنیان سەد و بیست ڕۆژە دوای ئەو تەمەنه لەلایەن سپڵەوە فیلتەر دەکرێن و خڕۆکەی نوێ جێگەیان دەگرێتەوە خڕۆکە سوورەکان هەڵگری ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و پاشماوەکانی خوێن و تاک ناوکن. 
  • خڕۆکە سپییەکانی خوێن: تەمەنیان دیاری ناکرێت چونکە لەچەند خانەیەکی بەرگری جیاواز پێکدێن کە هەریەکە و تەمەنێکن و جەستە دەپارێزێت دژی هەوکردن و فرەناوکن. 
  • پەڕەکانی خوێن: هەشت بۆ دە ڕۆژ تەمەنیانە پەڕەکانی خوێن بەرپرسن لە پڕۆسەی مەیینی خوێن ناوکیان نییە.
  • پلازما: شلەیەکی ڕەنگ زەردە پێکدێت لە ئاو و پڕۆتین چوار بۆ پێنج رۆژ دەژین، ٩٢٪ـی ئاوە و ٨٪ـی ماددەکانی ترە و پڕۆتینەکانی وەک ئەلبۆمین-فایبرۆنۆجین-گڵۆبۆلین.


سەرچاوەکان



34 بینین