چیای ئاساو وایی

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی زانیاری پلاتفۆرمی زانیاری - به‌روار: 2026-03-17
چیای ئاساو وایی
شاخ و دۆڵەکان

چیای ئاساو وایی

چیای ئاساو وایی یەکێکە لە لوتکە چیا بەرزەکانی زنجیرە چیای سێخڕان لە ناوچەی هەورامان. ئەم چیایە بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی و بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریا، بایەخێکی سروشتی و ژینگەیی تایبەتی هەیە لە ناوچەکەدا و وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بۆ کانییەکانی دەوروبەری ناوچەکە دادەنرێت.

پێگەی جوگرافی

ئاساو وایی کەوتووەتە باکووری گوندی زەڵم و لەنێوان هەردوو شاخی (ملەخورد) و (ڕەنگین) هەڵکەوتووە. بەرزی ئەم چیایە دەگاتە 2400 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە. لوتکەکەی بەسەر دۆڵی وشکەناو و گوندەکانی ناوچەی هەورامان لە هەردوو دیوی سنووری نێوان عێراق و ئێران دەڕوانێت. هەروەها بە دوووری 230 مەتر دەکەوێتە خۆرئاوای ڕێگای سنووری نافەرمی ملەخورد.

ژینگە و سروشت

ئەم چیایە دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی جۆراوجۆر و گژوگیای بەهارە، کە ساڵانە لە وەرزی بەهاردا هاوڵاتیان بۆ کۆکردنەوەی خۆراکە سروشتییەکان ڕووی تێدەکەن. لە ڕووی ژیانی کێوییەوە، ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا نیشتەجێن و ژینگەیەکی پارێزراو بۆ جۆرە جیاوازەکانی ژیان دابین دەکات.

کەشوهەوا و سەرچاوە ئاوییەکان

ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە باران و بەفری لێ دەبارێت، ئەمەش وای کردووە ببێتە کۆگایەکی سروشتی بۆ ئاو کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاوی کانییەکانی ناوچەکەیە. بەفری سەر لوتکەکەی لە زۆربەی وەرزەکاندا دەمێنێتەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر فێنکیی کەشوهەوا و بەردەوامی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەی زەڵم و دەوروبەری هەیە.