چیایەکانی ئالپ لە کوێدان؟

له‌لایه‌ن: - ئەژی یاسین ئەژی یاسین - به‌روار: 2024-08-31-17:06:00 - کۆدی بابەت: 14509
چیایەکانی ئالپ لە کوێدان؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زنجیرە چیای ئالپ، زنجیرە چیایەکی زەبەلاحە کە پێکەوە زنجیرەیەکی زەبەلاحی چیا پێکدەهێنن. "ئالپ" لە زمانی لاتینیدا بە مانای "چیا سپییەکان" دێت. ئەم زنجیرە چیایانە بە  کۆمەڵێک بەرزە دەشت دەورەدراون، نموونەی ئەو زنجیرە چیایانە: بەرزە دەشتی "چەقی فەڕەنسی" و بەرزە دەشتی "باڤاریا" کە دەکەونە سنووری ئەڵمانیاوە. ئەم بەرزە دەشتانە بەهۆی گرنگییان لە بوارەکانی "لەوەڕاندن" و "کان کەنیی" و هەروەها بەهۆی بوونی هەندێک دارستانەوە زۆر جێی سەرنجن.

بەرزاییەکانی ئالپ لە کوێدان

چیاییەکانی ئالپ دەکەونە ناوەڕاستی ئەوروپاوە و گەورەترین و بڵندترین چیای هەرێمەکەن. ئەم زنجیرە چیایە بە دەوری حەوت وڵاتی سەرەکییدا دەسووڕێتەوە: ئوستوڕاڵیا و سلۆڤانیا (سلەڤینیا) لە ڕۆژهەڵات، سویسرا (سویتسێرلاند)، ئەڵمانیا، لیکتنستاین و فەڕەنسا لە ڕۆژئاوا؛ وە لە باشووریشەوە دەگات بە ئیتاڵیا. درێژی ئەم زنجیرە چیایە بە نزیکەیی ١٢٠٠٠ کیلۆمەتر و پانییەکەیشی ٢٦٠ کیلۆمەترە. بەرزترین لوتکەی زنجیرە چیاکە، لوتکەی "مۆنت بلانک"ە کە دەکەوێتە نێوان فەڕەنسا و ئیتاڵیایەوە و بەرزییەکەی ٤٨١٠ مەترە. 

بەشەکانی ئالپ

زنجیرە چیای ئالپ بەسەر دوو جەمسەردا دابەش بووە: بەشی ڕۆژهەڵات و بەشی ڕۆژئاوا، ئەم زنجیرەیە بە هێڵێک دابەشکراوە کە " لەیک کۆمۆ" و "لەیک کۆنستانس" بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەشی ڕۆژئاوای زنجیرەکە لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا و سویسراشدا هەڵکەوتووە، و ئەو بەشەیە کە بەرزترین لوتکەکانی ئەم زنجیرە چیایەی لەخۆگرتووە، لەوانەش لوتکەی "مۆنت بلانک" و لوتکەی "دوفورشپیتزە"یە؛ وە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەم زنجیرە چیایە، دەکەوێتە وڵاتانی ئوستوڕاڵیا، سویسرا، ئەڵمانیا، سلۆڤینیا، ئیتاڵیا و لیکتنستاین و بەرزترین لوتکەکانی ئەم بەشەش بریتین لە لوتکەی "بێزبێرنینا" و لوتکەی "ئۆرتلەر".

چۆن بەرزاییەکانی ئالپ دروستبوون

بەرزاییەکانی ئالپ زیاتر سی ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دروست بوون، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو تەبەقی کیشوەری "ئەفریقا" لەگەڵ تەبەقی "یۆرئەیژن" لە باکووری ناوچەکە. ئەم پێکدادانە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بارستە بەردینەکان و ئەم شاخەیان لێ دروست کرد کە ئەمڕۆ دەیانبینین. چیاکانی ئالپ جوانترین تایبەتمەندییەکانی سروشت نیشان دەدەن، هەر لە لوتکە گەردنکەشە بە بەفر داپۆشراوەکانییەوە بگرە تا دۆڵە قووڵە سەرنجڕاکێشەکان، دارستانی سەوز و بەرفراوان و هەروەها ئاوی خاوێنی دەریاچە ناوازەکان.  

گرنگی بەرزاییەکانی ئالپ

بەرزاییەکانی ئالپ گرنگییەکی زۆریان هەیە، بەو پێیەی سوودێکی زۆریان لێ وەردەگیرێت لەلایەن ئەو وڵاتانەی کە ئەم چیایانە تێیاندا هەڵکەوتوون. ئەم شاخانە بە کۆگایەکی گەورەی ئاوی شیرین و ئاودێری دادەنرێن، هەروەها ڕۆڵیان هەیە لە دروستکردنی سەرچاوەیەکی مەزنی کارۆئاویی؛ چەندین ڕووباری شیرین-ئاو لەم زنجیرە چیایانەوە سەرچاوەیان گرتووە، لەوانە: ڕووباری "ڕایەن"، "دانیب"، "غۆن" و ڕووباری "تیچینۆ" و چەندین ڕووباری دی. ئەم ڕووبارانە لە دەشتەکانی ئەوروپاوە هەڵدەقوڵێن و دەڕژێنە نێو "دەریای ڕەش"، دەریای "مێدیتێرییەن"، دەریای باکور و هەروەها دەڕژێتە نێو دەریای ئەتڵەسییەوە (ئەتڵەنتیک).


سەرچاوەکان



64 بینین