گرنگترین شاخەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-09-17-14:39:00 - کۆدی بابەت: 14672
گرنگترین شاخەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگترین شاخەکانی جیهان (بە عەرەبی: أهم الجبال في العالم، بە ئینگلیزی: The most important mountains in the world) لە جیهاندا کۆمەڵێک شاخی بە ناوبانگ هەیە.

شاخەکانی ڕۆکی

بە یەکێک لە گەورەترین زنجیرە چیاکان دادەنرێت کە زاڵە بەسەر بەشی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای باکوور، لە باکووریەوە ئەلبێرتا و باشووریشی کۆڵۆمبیا تا نیوەی مەکسیکۆ کە ٤٨٠٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە. ئەم شاخانانە بەهۆی ئەوەی لانیکەم سەد زنجیرە چیای جیاوازیان تێدایە، جێگەی سەرنجن. ئەم زنجیرە چیایە بەسەر چوار گروپی سەرەکیدا دابەشکراوە: ڕۆکی کەنەدا و ڕۆکی باکوور کە دەکەونە مۆنتانای ئەمریکا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئایداهۆ؛ ڕۆکیزەکانی ناوەندی کە دەکەوێتە ویلایەتی ویۆمینگ و یوتا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئایداهۆ، ڕۆکی باشوور کە دەکەوێتە ویلایەتی کۆلۆرادۆ و نیو مەکسیکۆ؛ و بانەکانی ئەریزۆنا. ئەم شاخانە تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە، وەک بەرزی کە بەرزی لوتکەیان لە ٤٠٠٠ مەتر زیاترە. هەروەها بە سەرچاوە کانزاییە دەوڵەمەندەکانیان و دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانیان و چالاکیی گڕکانەکانیان ناسراون.

ئەلب

بەرزاییەکانی ئەلب دەکەوێتە باشووری ناوەڕاستی ئەوروپا، ڕاستەوخۆ لە باکووری دەریای ناوەڕاست. شێوەی هیلال پێکدەهێنن و درێژییەکەی ١,١٢٦,٥٤٥ مەترە لە کەنارەکانی باشووری فەرەنسا لە نزیک مۆناکۆوە تا سویسرا. ئەم مەودایە لە باکووری ئیتاڵیا تا نەمسا بەردەوامە و بە سلۆڤینیا، کرواتیا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، سربیا و مۆنتینیگرۆدا تێدەپەڕێت و دواجار لە ئەلبانیا لە کەنارەکانی ئادریاتیک کۆتایی دێت. بەرزترین خاڵ لە بەرزاییەکانی ئەلب مۆنت بلانکە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٤٨٠٧ مەتر.

چیای ئەتڵەس

چیای ئەتڵەس بەسەر مەغریب و جەزائیر و تونسدا درێژدەبێتەوە، لە زەریای ئەتڵەسی لە باشووری ئەگادیرەوە تا دەریای ناوەڕاست لە نزیک تونس. تایبەتمەندن بە زنجیرەیەک لە زنجیر چیای هاوتەریب کە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەڕوات، لەوانە ئەتڵەسی بچووک، ئەتڵەسی بەرز، ئەتڵەسی ناوەڕاست لە مەغریب و ئەتڵەسی سەحرا. هەروەها ئەم زنجیرە چیایە ناوچەکانی چیای ڕیف بەدرێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستی مەغریب دەگرێتەوە. سەرنجڕاکێشترین بەش بریتییە لە ئەتڵەسی بەرز کە ٥٦٠ کم بەناو ناوەڕاستی مەغریبدا درێژ دەبێتەوە و تێکڕای بەرزییەکەی ٣٠٥٠ مەتر دەبێت. زۆرێک لە لوتکەکانی، لەوانەش چیای توبکال کە دەکەوێتە باشووری شاری مەراکش و نزیکەی ٤١٦٥ مەتر بەرزە، بۆ زۆربەی ساڵ بەفر داپۆشراوە.

هیمالایا

هیمالایا دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، کە بانەکانی تبت لە باکوور و دەشتە لیتەییەکان لە نیمچە کیشوەری هیندستان لە باشوور جیا دەکاتەوە. ئەم شاخانە بەرزترین شاخە لە جیهان، زیاتر لە ١١٠ لوتکەی هەیە کە نزیکەی ٧٣٠٠ مەتر یان زیاتر لە ئاستی دەریاوە بەرزبوونەتەوە. بەرزترین لوتکە لەم لوتکانە چیای ئێڤرێستە کە بەرزییەکەی ٨٨٥٠ مەتر دەبێت.

چیای ئەندێس

ئەندێس بە درێژایی تەواوی لێواری ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور درێژ دەبێتەوە، لە تیێرا فویڤۆ لە باشوورەوە تا کەنارەکانی باکوور لە لای دەریای کاریبی و ٨٩٠٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە. ئەندێس بەرزترین لوتکەی نیوەگۆی ڕۆژئاوا و چەندین گڕکان لەخۆدەگرێت کە ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن پێکدەهێنن. بەرزترین لوتکەی ئاکۆنکاگوایە کە بەرزییەکەی دەگاتە نزیکەی ٦٩٥٩ مەتر.

بەرزاییەکانی ئەسیوپیا

ئەم بەرزاییانە لە ئەسیوپیا دەبینرێن و وەک بان پۆلێن دەکرێن. بەسەر پێنج ناوچەی جوگرافیدا دابەشکراون، هەرچەندە تەنها دوو ناوچەی بە ئیکۆسیستەمی شاخاوی دادەنرێت. گرنگترین ناوچە بەرزاییەکانی ڕۆژئاوایە کە بەرزترین بەشی  ئەسیوبیا پێکدەهێنن. کە بەرزترین لوتکەی چیای ڕاس دێجنە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٤٥٣٣ مەتر. ناوچەیەکی دیکەی دیار، ناوچە نزمەکانی ڕۆژئاوایە، کە لە باکوورەوە بۆ باشوور درێژدەبێتەوە بە درێژایی سنووری لەگەڵ وڵاتی سودان. ئەم ناوچەیە بەرزییەکەی دەگاتە هەزار مەتر و بە یەکێک لە گەرمترین شوێنەکانی سەر زەوی ناسراوە.

شاخەکانی دابەشکەری گەورە

ئەم شاخانە لە ئوسترالیا دەبینرێن و لە بان و زنجیرە چیای نزم پێکهاتوون کە لە نزیک کەناراوەکانی کوینزلاندی و نیو ساوس وێڵز و ڤیکتۆریا درێژدەبنەوە. ٣٧٠٠ کیلۆمەتر لە نیمچە دورگەی کیپ یۆرک لە کوینزلاندی تا نێوان ئوسترالیا و تاسمانیا درێژ دەبنەوە. تێکڕای بەرزی شاخەکانی کوینزلاندی نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٩٠٠ مەتر دەبێت. بەرزترین لوتکەی چیای کۆسکیوسکۆیە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٢٢٨ مەتر.


سەرچاوەکان



23 بینین