هیمالایا لە کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - ئەژی یاسین ئەژی یاسین - به‌روار: 2024-08-31-18:24:00 - کۆدی بابەت: 14512
هیمالایا لە کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هیمالایا پێکهاتووە لە زنجیرە چیای بچووک، لە ڕۆژهەڵاتەوە لە چین دەست پێ دەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ پاکستان لە ڕۆژئاوا، ئەم زنجیرەیە چیا بچووکە گەورەترین چیا پێکدەهێنن لە هەموو جیهاندا، کە هەموو بەشەکانی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا. خاڵی جێگیریی لە بەشی ڕۆژئاواکەی دەکەوێتە پاکستانەوە و لە بەشی ڕۆژهەڵاتیشی لەسەر چیای "نامجاگبروا"یە.  ئەم زنجیرە چیایە بەشێکە لە پشتێنەیەکی گەورەی زنجیرە چیا کە تا نیوەی گۆی زەوی دەڕوات، لە باکوری ئەفریقاوە دەست پێ دەکات تا کەناری زەریای هێمن لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا؛ زنجیرەکە درێژ دەبێتەوە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات لە لەبەشی بەڕێوەبردنی پاکستانیی لە هەرێمی کشمیر بۆ لوتکەی "نامجاگبروا" لە هەرێمی خودموختاری تبت لە چین. لە نێوان هەردوو بەشی کۆتایی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، وڵاتانی "نیپاڵ" و "بووتان" هەن. پانیی ئەم زنجیرەیە بە نزیکەیی لە نێوان ٢٠٠-٤٠٠ کیلۆمەترە، وە ڕووبەرەکەی ٥٩٥٠٠٠ مەتر/چوارگۆشەیە. نزیکەی ٨٣٩٠٠ مەتر/چوارگۆشەی لەژێر کۆنتڕۆڵی پاکستانە و چینیش ٣٦٠٠٠ مەتر/چوارگۆشەی کۆنتڕۆڵ کردووە لە هەرێمی "لوداک".

هیمالایا دەکەوێتە کوێ

هیمالایا مەزنەکان بەشێکن لە زنجیرە چیایەک کە دەست پێ دەکات و درێژ دەبێتەوە لە بەشی باکوری ڕۆژهەڵاتی هندستان و مەودای ٢٤٠٠ کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت و بە وڵاتانی پاکستان، ئەفغانستان، چین، بووتان و نیپاڵدا دەڕوات. درێژی زنجیرە چیاکە لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا ٢٥٠٠ مەترە و سێ زنجیرە چیای هاوتەریبی لەخۆگرتووە کە هەریەکەیان بە هیمالایای تایبەت ناونراون: هیمالایا مەزنەکان، هیمالایا بچکۆلانەکان و هیمالایا دەرەکییەکان. ئەو هیمالایانەی لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیان، بەرزترین زنجیرە چیان لە جیهاندا؛ لە بەشی باکووری زنجیرەکە بەرزە دەشتی تبت و لە بەشی باشوور دەشتی "هیندۆ-جایگێنتیک" دەبینرێت. هیمالایەکان پێکەوە سنووری نیمچەکیشوەری هندستان پێکدەهێنن و لانکەی "ئێڤرێست"ی لەخۆگرتووە کە یەکێکە لە دە بەرزترین لوتکەکانی جیهان.

کەشوهەوای هیمالایا

هیمالایا بەهۆی تۆپۆگرافیای جیاوازیان و ئەو ناوچە فراوانانەی کە دەیگرێتەوە، پلەی گەرمی و کەشوهەوای جۆراوجۆری هەیە بەپێی ناوچەکان. لە ناوچە شێدار و نیمچەگەرمێنەکانی بناری چیایەکان، کەشەکەی سارد و وشکە، لو کاتێکدا بەشی باشووری ناوچەکە، بەتایبەتی لە نزیک نیپاڵ و سیکیم، کەشێکی باراناوی دەبینرێت. بارانی بەلێزمە لە مانگی شەش بۆ نۆ دەست پێ دەکات و لەگەڵ ڕێژنەباران دەبنە هۆی عەرزەخزێ و داڕمانی خاکی کێوەکە و ڕێگەی هاتووچۆ بۆ هیمالایا دەگرێت؛ هەر بەم هۆیەوە چالاکییەکانی شاخەوانی بەگشتی دەکەوێتە وەرزی بەهار (لە مانگی چوار و پێنج) یان لە پاییزدا (مانگی دە بۆ یانزە) دەکرێت. هیمالایا پێنج وەرزی دیار بەخۆیەوە دەبینێت: هاوین، وەرزە با/باران، پایز، زستان و بەهار.

سەبارەت بە بەشی ڕۆژئاوای ئەم شاخانە، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای دۆڵی کشمیر و دۆڵی ئیندۆس، بارانبارین تێیاندا زیاتر لە بەهاردا باوە، باراناویترین مانگەکانی ئەم ماوەیە مانگی سێ و چوارییەتی؛ بەشی باکووری هیمالایاش، سەهۆڵە بیابانە، کەشێکی وشک، بای بەردەوام و بەفربارینی کۆتایی زستان و بەهاری هەیە. بەشێوەیەکی گشتی، پلەی گەرمی لە چیایەکانی هیمالایا بەندە لەسەر ڕێژەی بەرزیی ناوچەکان، ئەمەش ئەو پێوەرەمان پێ دەدات کە بە بەرزبوونەوە بە مەودای هەر ١٠٠٠ مەترێک، ٦.٥ پلەی سیلیزی پلەی گەرمیی دێتە خوارەوە.

تۆپۆگرافیای هیمالایا

زەوی هیمالایا بە لێوارێکی نەرمی باکوور و لێوارێکی بەرزی باشوور دەناسرێتەوە ئەم لێوارە باشوورییە دەکەوێتە بەرزی ٦٠٠٠-٧٠٠٠ مەتر لە سەرووی ڕووباری “گەنجس” و دەشتی هیندستانەوە، ئەمەش بەربەستێکی سروشتی گەورە دروست دەکات بۆ ڕێگریکردن لەو بایەی لە باشووری ڕۆژئاواوە لە وەرزە باراندا لە زەریای هیندستانەوە دێت؛ لە ئەنجامدا کەڵەکەبوونی بەفر کەمتر دەبێت لەسەر لێواری باشوور، چونکە وەرزی شێدار و گەرمی باشووری ڕۆژئاوا بارانی بەلێزمە دەهێنێتە لێواری باشوور.

هەروەها سیمای سروشتی چیاکان لەگەڵ زیادبوونی بەرزیدا دەگۆڕێت، پشتێنەیەکی سروشتی ڕاست و ڕوون دروست دەکات کە لە باشوورەوە بۆ باکوور دێت و دابەش بووە بەسەر سێ ناوچەی جیاوازدا، ئەوانیش: ناوچەی باشوور کە پێی دەوترێت پشتێنەی "پیدمۆنت هیڵز"، ٧٠٠-١٠٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. 

ناوچەی ناوەڕاست کە پێی دەوترێت پشتێنەی چیای بچووک، ٣٥٠٠-٤٠٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، هەروەها ناوچەی باکوور کە بە "پشتێنەی چیای گەورەی هیمالایا" ناسراوە و پشتێنەی سەرەکی هیمالایایەکانە و چەند پشتێنەیەکی دیکەی لەخۆگرتووە، پانتاییەکەی ٥٠-٦٠ کیلۆمەترە و ٦٠٠٠ مەتریش بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. ئەم زنجیرە چیایە چەندین لوتکەی سەرکەشیشی لەخۆگرتووە لە نموونەیان چیای "ئێڤرێست"ە کە بەرزییەکانیان زیاترە لە ٧٠٠٠ مەتر؛ هەروەها هیمالایەکان زیاتر لە ١٥٠٠٠ سەهۆڵ-ڕووبار لەخۆدەگرێت و سەرچاوەی هەندێک ڕووباری سەرەکین، لەوانە؛ ڕووباری "ئیندس"، "گانجیز"، "براماپوترا" و ڕووباری "یانکتسی"یە.

لوتکەکانی هیمالایا

زنجیرە چیای هیمالایا ١٤ لوتکەی بڵند لەخۆدەگرێت کە بەرزییەکەیان زیاتر لە ٨٠٠٠ مەتر دەبێت، هەروەها چیای ئێڤرێست بەرزترین لوتکەی شاخەکانی ئەم زنجیرەیە بە بەرزی ٨٨٤٩ مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە؛ جگە لەمەش چەندین لوتکەی زۆر بڵند و سەرکەش لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان ئەمانەن:

"کاراکورا"، "کایلاش" "نانگا پەربات"، "ئاناپورنا" و لوتکەی "ماناسکلۆ".

پوختە

شاخەکانی هیمالایا لە گرنگترین و بەناوبانگترین شاخەکانی جیهانن کە لانکەی ١٤ لوتکەی چیا بڵندەکانی جیهانە کە گرنگترینیان چیای "ئێڤرێست"ە و پشکی گەورەی ناوبانگەکە ئەم لوتکەیە بردوویەتی. ئەم زنجیرە چیایە سەرچاوەی زۆرێک لە ڕووبارە سەرەکییەکانی جیهانە وەک: ڕووباری "ئیندوس"، "گەنجس" و چەندانی دیکە؛ زنجیرە چیاکە ڕووبەرێکی زۆر گەورەی لە نێوان کیشوەرەکاندا داگیرکردووە، زەوی و کەشوهەوای جۆراوجۆری هەیە و لە نێوان چەند وڵاتێکدا درێژدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتە جیاوازانە، وەک شوێنێکی گەشتیاری جیهانیش سوودی لێ دەبینرێت بۆ شاخەوانان و ئەو گەشتیارانەی کە دەیانەوێت دیمەنە جوان و بەرزەکان ببینن.


سەرچاوەکان



64 بینین