ناوهڕۆك
ناساندن
ژنان چۆن بیردەکەنەوە (بە ئینگلیزی: How Women Think، بە عەرەبی: كيف تفكر النساء؟) بیرکردنەوە و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان لە ژناندا توێژینەوەیەکی فراوان بووە لە بوارە جیاوازەکانی وەک زانستی دەمار، کۆمەڵناسی و دەروونناسی. تێگەیشتن بەوەی ژنان چۆن بیر دەکەن، چۆن وەڵامی سترێس و دڵەڕاوکێ دەدەنەوە و چۆن بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان ڕێکدەخەن و بڕیارەکانیان دەدەن زانیاری گرنگن بۆ تێگەشنت لێیان و زانینی جیاوازی کارکردنی مێشکی ژن و پیاو.
پرۆسەی بیرکردنەوە لە ژناندا
ژنان و پیاوان بەشە جیاوازەکانی مێشکیان بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی هەمان ئەرک. پێکهاتەی مێشکی ئافرەت ئاڵۆزترە لە مێشکی پیاو. ئەم ئاڵۆزییە ڕێگە بە دوو نیوەگۆی مێشک دەدات بە شێوەیەکی گونجاوتر کار بکەن، کە هەندێک کردار بەهێزتر دەکات. سەرەڕای ئەوەش، لە پرۆسەی بیرکردنەوەدا، مێشکی مێینە ماددەی سپی بەکاردەهێنێت، کە بە خێرایی و بە وردی دەگۆڕێت، ئەمەش پەیوەندی نێوان بیرکردنەوەکانیان زیاتر دەکات. ئەمە جیاوازە لە پیاواندا، کە بە سادەتر و هەنگاو بە هەنگاو بیردەکەنەوە. ئەمە توانای ژنان لە تێگەشتن لە نێوان هەست و لۆجیک ئاسان دەکات.
لێهاتوویی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکان
ڕەنگە ژن لێهاتووییەکی باشتری ئاستی کۆمەڵایەتی هەبێت و ئەمەش بەهۆی زیرەکیی هەستیاری و بەهێزی و توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ ناڕوونی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەمەش لە ڕێگەی توانا زارەکییەکان و پەیوەندی قووڵی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری، جگە لەوە لێهاتون لە خوێندنەوەی زمانی جەستە و دەربڕینی دەموچاو و زانینی ئەوەی کە لە پشت تۆنەکانی دەنگەوە چییە، بەم شێوەیە دەتوانێت لە هەست و شێوازی بیرکردنەوەی ئەوانی دیکە تێبگات.
بەزۆری ئەم تایبەتمەندییانە بەستراوەتەوە بە مێشکی ژن کە تایبەتمەندە بە پرۆسێسکردنی وشەکان لە هەردوو نیوەگۆی مێشکدا لە یەک کاتدا، بە پێچەوانەی مێشکی پیاو کە تەنها لە نیوەگۆی چەپدا ئەم کارە دەکات توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو ناوچانەی مێشک پەیوەستن بە زمانەوە لە مێینەکاندا کاردەکەن تا ڕادەیەکی زیاتر لە چاو نێرەکاندا لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکە زمانەوانییە جیاوازەکاندا، وەک گفتوگۆکردن و ئەوانی تر.
بەڵگەکان دەریانخستووە کە دەمارەخانە ئاوێنەییەکان لە ژناندا چالاکتر دەبن کاتێک هەوڵدەدەن بزانن کە کەسانی چواردەوریان هەست بە چی دەکەن. ئەم خانانە وەک جۆرێکی دیاریکراوی دەمار پێناسە دەکرێن کە چالاک دەبن کاتێک مرۆڤ چالاکیەک ئەنجام دەدات، یان کاتێک چاودێری چالاکییەک دەکات کە کەسێکی دیکە ئەنجامی دەدات. ئەم دەکارەخانانە گرنگن لە بەریەککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان و بەم شێوەیە یارمەتی مرۆڤ دەدەن لە تێگەیشتن لە هەست و باری دەروونی کەسانی دیکە، کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان و هەستکردن بە هاوسۆزی.
وەڵامدانەوەی فشاری دەروونی لە ئافرەتان
مێشکی ئافرەت جیاوازە لە مێشکی پیاو لە وەڵامدانەوەی جۆرەکانی سترێس، وەک ئازار، چونکە هەستیارییەکەی بەرامبەر بە سترێسەکان زیاترە لە هەستیاری مێشکی پیاو. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مێشکی مێینە تەنها وەڵامدەرەوەی زیاتری سترێس و دڵەڕاوکێ نییە. بەڵکو زاڵبوونیشی بەسەریدا لە ئاستێکی نزمدایە و توانای کەمتری هەیە لە ڕاهاتن بە ئاستی بەرزی فشار. شایەنی باسە کە هەستیاری مێشک بۆ فشار و دڵەڕاوکێ ڕەنگە لە هەندێک حاڵەتدا سوودی هەبێت و یارمەتیدەرە لە ناسینەوەی مەترسی.
بەڵام ئەگەر ماوەی هەستکردن بە فشار لە سنوورێکی دیاریکراو زیاتر بێت، دەبێتە هۆی خەمۆکی و فشاری بەرز و دڵەڕاوکێ ئەمەش ئەوە ڕووندەکاتەوە بۆچی ژنان زیاتر لە پیاو تووشی ئەم دیاردانە دەبن. ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی ژنان زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی بن لە چاو پیاوان، لە جیاوازییە کیمیاییەکانی نێوان پێکهاتەی مێشکیاندایە، هەروەها گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکانی پەیوەست بە خانمان لە ماوەی ژیانیاندا پێیدا تێدەپەڕن.
خانمان بە ڕێژەیەکی زیاتر لە پیاوان هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناوەندی دڵەڕاوکێ لە مێشکیاندا کە دەکەوێتە ناو قۆڵۆنی پێشەوە کە بەرپرسە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەستەکان و ڕێکخستنی یادەوەریەکان و بیرکردنەوە لە شتەکان، کە تایبەتمەندە بە هەستیارتر بوون بە بەراورد بە قۆڵۆنی پێشەوە لە مێشکی پیاو.
وەڵامدانەوەی مەترسییەکان لە ئافرەتان
هەردوو ژن و پیاو لە کاتی هەستکردن بە ترسدا بە نزیکەیی ڕووبەڕووی هەمان کاردانەوە دەروونییەکان دەبنەوە، کە بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوە یان هەڵاتن، بەڵام ژنان بە وەڵامدانەوەی ڕەفتاریی جیاوازن لە پیاوان. لە کاتی هەستکردن بە مەترسی ژنان ئامانجیان پاراستنی خۆیان و منداڵەکانیانە، ئەم کاردانەوەیەش پەیوەندی بە هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسینەوە هەیە. هەروەها لە زۆربەی بارودۆخە ناخۆشەکان لەوانەیە ژنان پەنا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان ببەن.
سەرکێشی و بڕیاردان
لە ڕووی بەرگەگرتنی مەترسی، ژنان بە شێوەیەکی گشتی بە بەراورد بە پیاوان وریاترن. ئەم وریاییە لە ترسەوە سەرچاوە ناگرێت بەڵکو زۆرجار ڕەنگدانەوەی بیرکردنەوەیەکی وردترە لە ئەنجام و ئەگەرەکان، ژنان لەکاتی بڕیاردان هەموو ئەگەرەکان و سیناریۆکان لێکدەدەنەوە. بڕیاردانی ژنان زۆرجار خۆشگوزەرانی کەسانی تر دەگرێتەوە، کە دەبێتە هۆی زیاتر دوورکەوتنەوە لە مەترسی. لە ژینگەی پیشەییدا، ئافرەتان باشترن لە بڕیاردان و ئەم ڕەچاوکردنە بە وریاییەوە دەتوانرێت لە مەیلی ژنان بۆ گەڕان بەدوای سەقامگیری و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو تێڕوانینەکان پێش بڕیاردانی گەورە لەبەرچاو دەگیرێت. ئەم بۆچوونە پێچەوانەی پیاوانەیە، کە لەوانەیە زیاتر ئارەزووی ئەنجامدانی دەستبەجێ بکەن بەبێ هەڵسەنگاندنی تەواوی دەرەنجامەکان.
هاوسەنگی لۆجیک و هەست
ئەو کڵێشەیەی کە دەڵێت ژنان زۆر سۆزدارن بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن توێژینەوە هاوچەرخەکانەوە بەدرۆ خراونەتەوە، کە لە جیاتی ئەوە نیشانی دەدەن کە ژنان زۆر جار زیرەکی سۆزداری لەگەڵ بیرکردنەوەی لۆجیکی تێکەڵ دەکەن بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر. ئەم هاوسەنگییە ڕێگەیان پێدەدات خۆیان لەگەڵ بارودۆخە جۆراوجۆرەکان بگونجێنن، جا گفتوگۆیەکی زۆر سۆزداری بێت یان بڕیارێکی ستراتیجی لە شوێنی کاردا. هەروەها ژنان لە توانای لەبیرکردن و بیرهێنانەوەی تایبەتمەندییە دیارەکان و تێبینیکردنی جیاوازی نێوان شتە هاوشێوەکان لە پیاوان باڵاترن.
لەبەرئەوەی مێشکی ژنان ڕێگە بە پەیوەندی زیاتر دەدات لە نێوان ناوەندە سۆز و لۆجیکیەکاندا، دەتوانن ئەم دوو توخمە باشتر تێکەڵ بکەن. دوور لەوەی ببێتە کۆسپ، ئەم تێکەڵەیەی سۆزداری-لۆجیکی ڕێگە بە ژنان دەدات بڕیارێک بدەن کە هەم میهرەبان و هەم کاریگەر بێت، هەم لە لایەنی مرۆڤایەتی و هەم لە لایەنی کرداری هەر کێشەیەک چارەسەر بکات.