نائومێدی چییە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-22-19:52:00 - کۆدی بابەت: 14724
نائومێدی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نائومێدی چییە؟ (بە ئینگلیزی: What is despair، بە عەرەبی: ما هو اليأس) نائومێدی بەو حاڵەتە پێناسە دەکرێت کە مرۆڤ متمانەی بە ئەرێنی ڕووداوەکانی ئێستا یان داهاتوو لەدەست دەدات، لە ڕوانگەی پزیشکییەوە نائومێدی بەو حاڵەتە کەسییە پێناسە دەکرێت کە تاکەکەس کۆنتڕۆڵ دەکات و بۆیە ئەم حاڵەتە ڕەنگە ڕێگری بکات لە وەرگرتنی وزەی ئەرێنی، ئاماژە بەوە دەکرێت کە ڕەنگە بێهیوایی پەیوەندی بە کێشەی تەندروستی جددیەوە نەبێت و دەتوانرێت چارەسەری بکرێت لە هەندێک کەسدا بە دابینکردنی ژینگەیەکی باش لە دەوروبەریدا و گرنگیدان بە زیادکردنی سەربەخۆیی و متمانە بەخۆبوون.

زاڵبوون بەسەر نائومێدیدا

  • گومانکردن لە نائومێدی: ئەمەش واتە گومانکردن لە بیرکردنەوە نائومێدەکان، جێگرتنەوەی بە بیرکردنەوەی ئەرێنی  ئەویش بە هەوڵدان  بۆ بوون بە کەسێکی گەشبین و سەیرکردنی ژیان بە دیدێکی ئەرێنیتر.
  • تاقیکردنەوەی شتێکی نوێ: سەرەڕای ئەوەی کەسەکە پێی وایە هەموو شتێکی تاقیکردۆتەوە و سەرکەوتوو نەبووە بەڵام ئەمە ڕاست نییە. هیچ کەسێک نییە تا کۆتایی هەوڵەکانی تەواو کردبێت، بۆیە پێویستە هەوڵبدرێت ئەزموونە نوێیەکان تاقیبکاتەوە  بۆ دوورکەوتنەوە لە نائومێدی، وەک دەستکردن بە گۆڕینی بیرکردنەوە و کردارەکان و پەنابردن بۆ یارمەتی دەرەکی.
  • بینینی شتەکان لە گۆشەیەکی ترەوە: ئەمەش بە هەوڵی مرۆڤ بۆ گۆڕینی واقیعێکی بێهیوا بۆ واقیعێکی نوێ نیشان دەدرێت بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەو شتانەی لە ژیانیدا کە دەتوانرێت بگۆڕدرێن، بەبێ ئەوەی سەرنجی لەسەر ئەو شتانە بێت کە گۆڕینی قورسە.
  • قەدرزانینی ئێستا: ژیان و قەدرزانینی ساتەکانی ئێستا ئاستی نائومێدی کەمدەکاتەوە،  ئەمە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت بە مەشقکردن لەسەر تەرکیزکردن لەسەر ئەو هەست و وردەکاریانەی کە تاک ئەزموونی دەکات، وەک هەناسەدانی قووڵ و گوێگرتن لە مۆسیقا.
  • دۆزینەوەی هیوا: سەرەڕای سەختی ئەو دۆخانەی کە دەبنە هۆی نائومێدی، هیوا هەمیشە ئامادەیە و یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی هیوا ئەوەیە هەوڵبدەیت خۆت نوقم بکەیت لە شتێکدا کە پەرەپێدانی خودیت پێدەبەخشێت و ئەوەش بە قسەکردن لەگەڵ خۆتدا دەگرێتەوە بە دەستەواژەی ئەرێنی کە کاریگەری لەسەر ڕۆحت بەجێبهێڵێت وەک ئەوەی بڵێیت هەموو شتێک باش دەبێت پاشان بە دووبارەکردنەوەی ئەو دەستەواژەیە بۆ بەدەستهێنانی هیوا.


سەرچاوەکان



19 بینین