درۆی نیسان چییە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-09-17-14:16:00 - کۆدی بابەت: 14667
درۆی نیسان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

درۆی نیسان چییە؟ (بە ئینگلیزی: What is April Fool's Day، بە عەرەبی: ما هي كذبة إبريل) ڕۆژی درۆی نیسان هەموو ساڵێک لە زۆربەی وڵاتان لە یەکەم ڕۆژی مانگی نیساندا بەڕێوەدەچێت. لەم ڕۆژەدا دەبێت دڵخۆشی زاڵ ببێت و گاڵتەکردن و ڕەفتاری گەمژانە لەم ڕۆژەدا دەست پێدەکات لە گاڵتەجاڕی سادە لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان یان هاوکارانی کار، شایەنی باسە کە یەکەم ڕۆژی مانگی نیسان ڕەنگە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە،  بۆ نموونە هەرکەسێک لەم ڕۆژەدا بکەوێتە تەڵەوە لە فەڕەنسا پێی دەوترێت  "ماسی نیسان" (poisson)، کە ناوێکە بۆ ئاماژەکردن بە ماسییەکی بچووک کە ئاسانە بۆ گرتن. هەرچەندە سەدەیەکی زۆرە یەکەم ڕۆژی مانگی نیسان وەک ڕۆژی درۆ دیاریکراوە بەڵام تائێستاش سەرچاوەی ڕاستەقینەکەی نادیارە، هاوکات هاوشێوەی چەند فێستیڤاڵێکی وەک فێستیڤاڵی هیلاریای ڕۆمانە کۆنەکانە، کە لە 25ی ئازاردا بەڕێوەدەچوو.

مێژوو

تیۆری باوی ڕۆژی درۆی نیسان باس لەوە دەکات کە ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٥٨٢ی زایینی کە ساڵنامەی زاینی لەلایەن فەرەنساوە پەسەند کراوە کە لە کۆتایی مانگی ئازارەوە گۆڕیویانە بۆ یەکەم ڕۆژی مانگی نیسان کە لە سەرەتای مانگی نیسانەوە بەردەوام بوون لە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرەتای ساڵیان، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی گاڵتەجاڕی لە دەوروبەریان و ئەم ڕۆژە بوو بە ئاهەنگێکی ساڵانە و دواجار بە تەواوی کیشوەری ئەوروپادا بڵاوبووەوە و پاشان بۆ  بەشەکانی
تری جیهان.

چۆنیەتی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ڕۆژی درۆی نیسان

ڕۆژی درۆی نیسان لە سەرانسەری جیهانی ڕۆژئاوادا یاد دەکرێتەوە، یەکێک لە نەریتە بەربڵاوەکانیش ناردنی کەسێکە بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی ساختە بۆ گەڕان بەدوای ئەو شتانەی کە لە ڕاستیدا بوونیان نییە، جگە لە گاڵتەکردن و هەوڵدان بۆ ئەوەی خەڵک باوەڕ بە هەندێک شتێکی کۆمیدی و شتگەلێکی گاڵتەجاڕانە بکەن.


سەرچاوەکان



31 بینین