ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر چییە؟ ئایا بوونی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - چیا طیب چیا طیب - به‌روار: 2024-09-22-20:09:00 - کۆدی بابەت: 14727
ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر چییە؟ ئایا بوونی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر چییە؟ ئایا بوونی هەیە؟ (بە عەرەبی: ما هو اضطراب الإفراط في التفكير؟ هل هو موجود؟، بە ئینگلیزی: What is Overthinking Disorder? Does it Exist) بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر شتێکە کە هەموومان جار جارە ڕووبەڕووی دەبینەوە، جا پەیوەندی بە ئیمەیڵێکی سەختی کارکردنەوە هەبێت، پەیوەندی بە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕی خێزانیەوە هەبێت یاخود تەنانەت نیگایەکی کورت لەلایەن کەسێکی نامۆ و بێگانەوە. هەرچەندە ئەم نیگەرانیانە شتێکی ئاسایی و سروشتین، بەڵام کاتێک بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر دەبنە کێشە کە دەست دەکەن بە کاریگەریکردن لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و فشاری بەردەوام و ئەگەری هەیە دواتر کێشەی گەورەتری لێبکەوێتەوە.

هەربۆیە پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر لەڕووی تەکنیکییەوە دەکرێت وەک "ناڕێکی" هەژمار بکرێت؟ ئەگەر وایە، ئەوا ئەم ناڕێکی بیرکردنەوە لەڕادەبەدەرە پێی دەوترێت چی؟ لەم بابەتەدا، لە هەبوونی ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر و ئەو هۆکارانەی کە لەوانەیە ببنە هۆی پەرەپێدانی ئەم ناڕێکییە و ڕێگاکانی چارەسەری گونجاو دەکۆڵینەوە.

ئایا ناڕێکی بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر بوونی هەیە؟ 

بە کورتی، نەخێر. هیچ شتێک بە ناوی ناڕێکی بیرکردنەوەی لە ڕادەبەدەر بوونی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، پەشێوی دڵەڕاوکێی گشتی دەکرێت بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر وەک نیشانەیەک لەخۆ بگرێت. ئەگەر نیگەرانیت دەربارەی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر و تێبینی نیشانەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە دڵەڕاوکێت کردووە، ئەگەری ئەوە هەیە کە بیرکردنەوەکەت پەیوەندی بە حاڵەتێکی دەروونی ئاڵۆزەوە هەبێت. کێشەی دەروونی وەک پەشێوی دڵەڕاوکێ بە شێوەی جۆراوجۆر دەردەکەون، زۆرجار نیگەرانی و خود هەڵسەنگاندن لەخۆ دەگرێت.

بۆ نموونە، ئەو کەسانەی کە ناڕێکی شێواوی جەستەیان هەیە زۆر بیر لە ڕوخساریان دەکەنەوە، لە کاتێکدا ئەوانەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییان هەیە لەوانەیە بەردەوام نیگەران بن لەوەی کەسانی دیکە چۆن سەیریان دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر لە هەندێک حاڵەتدا پەیوەندی بە خەمۆکیەوە هەیە. هەرچەندە ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر لە ڕووی تەکنیکیەوە بوونی نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە نابێت هەنگاو بنێت و داوای یارمەتی بکەیت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی چارەسەر.

هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر پەیوەندی بە نەخۆشی و حاڵەتی دیکەوە هەیە، زۆر گرنگە داوای یارمەتی بکەیت، لەکاتێکدا ئەگەر خۆت یاخود کەسێکی خۆشەویستت تێبینی کرد کە ئەم بیرکردنەوەیە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیت درووست کردووە.

ئایا من کەسێکم کە لە ڕادەبەدەر بیردەکەمەوە؟ 

دڵنیا نیت لەوەی کە لە لەڕادەبەدەر بیر دەکەیتەوە یاخود نا؟ بەدڵنیاییەوە زۆر ئاساییە کە هەندێک جار تووشی نیگەرانی و پەڕۆشی و تەنانەت ترسێکی زۆر ببیت. بەڵام بیرکردنەوەی بەردەوام و زیادەڕەوی دەبێتە هۆی ترس و تۆقین کە ئەمەش دەکرێت کاریگەری خراپ بکاتە سەر تەندروستی و باری دەروونیت. ئەگەر لەڕادەبەدەر بیربکەیتەوە، لەوانەیە هەندێک لەم نیشانانە تێبینی بکەیت:

  • بە سەختی بەشداریکردن لە گفتوگۆکان.
  • بەردەوام بیرکردنەوە لە خراپترین سیناریۆ و دەرئەنجامەکان.
  • بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی دیکە.
  • دووبارەکردنەوەی ئەزموونە زەبر بەخشەکان، شکستەکان، یاخود هەڵەکان.
  • هەبوونی بیرکردنەوەی خێرا و زۆر.

لە سەرەتادا، لەوانەیە سەخت بێت کە ئەم حاڵەتانە وەک نیشانە بناسیتەوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەک تووشی نیگەرانی بووبێت دەربارەی ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر. هەربۆیە تا زووتر نیشانەکان بناسیتەوە، زووتر تێدەگەیت کە بۆچی ئەم حاڵەتانە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

بۆچی لە ڕادەبەدەر بیر دەکەمەوە و چۆن دەتوانم بووەستم؟ 

وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، حاڵەتە دەروونییە جۆراوجۆرەکان و پەشێوی دڵەڕاوکێ دەتوانن هۆکاربن بۆ ئەوەی مرۆڤ لە ڕادەبەدەر بیر بکاتەوە. هاوکات دەکرێت ئەم حاڵەتانەش هۆکارێک بن لە هۆکارەکان: 

بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر دەشێت نیشانەی حاڵەتەکانی دیکە و تەنانەت نەخۆشیەکانیش بێت، هەربۆیە ئەگەر هەر نیگەرانیەکت هەبوو پەیوەندی بە کەسێکی پسپۆڕەوە بکە. بۆ دەستپێکردن بە چارەسەرکردنی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر، پێویستە سەرەتا ڕێنمایی و ئامۆژگاری وەربگریت و هۆکارەکان دیاری بکەیت. دوای ئەوە دەتوانیت ڕاوێژ بە پسپۆرێک بکەیت بۆ دیاریکردنی ڕێگا  جیاوازەکانی چارەسەرکردن کە یارمەتیت دەدات بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی بیرکردنەوە. یەکێک لە چارەسەرە باوەکان بۆ پەشێوی دڵەڕاوکێ چارەسەری هزری-ڕەفتاری (CBT) یە کە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردن و گۆڕینی شێوازەکانی بیرکردنەوەی نەرێنی. بەدڵنیاییەوە دەتوانیت ڕێگای دیکەش بگریتەبەر، بەگوێرەی پێشنیاری پزیشکە دەروونییەکەت. 

چارەسەری ناڕێکی بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر و پەشێوی دڵەڕاوکێ لە سەنتەرەکانی پەیوەست بە چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونییەكان

کاتێک بیرکردنەوەی لەڕادەبەدەر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی و سۆزداری کەسێک دەبێت، ئەوکات گرنگە بەدواداچوون لە هۆکار و ئاماژەکان بکرێت. لە ڕێگەی خزمەتگوزاری چارەسەری تایبەتەوە، ئەو کەسانەی کە لەڕادەبەدەر بیردەکەنەوە دەتوانن هۆکارەکانی ئەم ناڕێکییە دەستنیشان بکەن و فێر ببن چۆن هەنگاو بەرەو چاکبوونەوە بنێن. هەموو کەسێک بە شێوەی جیاواز و بە ڕادەی جیاواز ڕووبەڕووی نیشانەکانی پەشێوی دڵەڕاوکێ دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە ئەوەت لەبیر بێت کە یارمەتی هەمیشە بەردەستە. ئەگەر تۆ لە نیشانەکانی خۆت دڵنیا نیت، پێویستت بە پاڵپشتی دەستبەجێ بێت یاخود بتەوێت زانیاری زیاتر دەربارەی نەخۆشییەکە بزانیت، دەتوانیت سەردانی سەنتەرەکانی پەیوەست بە چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونییەكان بکەیت. 


سەرچاوەکان



25 بینین