گەڕانەوە - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - ئاڵەکۆک - به‌روار: 2021-11-11-23:24:00 - کۆدی بابەت: 7170
گەڕانەوە - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

گەڕانەوە

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: تریفەی هەڵبەست

شیعر: گەڕانەوە

شیرینەکەم، سبەی ئەڕۆم، بەجێت ئەهێڵم
ڕێگای دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵم

ئاخی خۆزگەی، یادگاری، کورت.. هەڵئەکێشم
فرمێسکی دڵ، لەناو شەوی، پەستما ئەنێژم

ئەڕۆم بەرەو، شاری بێدڵ، شاری بێ بەهار! 
چاوەڕێمە، ژووری تەنیای دۆستی گرفتار

چاوەڕێمە، ماڵی بێتۆی، چۆڵ و هۆڵی دڵ
چاوەڕێمە، ئاسۆی بێخۆر، تەمەنی بێگوڵ

چەند ڕۆژێ بوون، وەک پەپوولە، کورت بوو تەمەنیان
نەسرینەکەم، ماڵ ئاوابێ، خەوێ بوو دیمان!


سەرچاوەکان



761 بینین