هۆکاری زیادبوونی لەناکاوی کێش چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-18:02:00 - کۆدی بابەت: 13297
هۆکاری زیادبوونی لەناکاوی کێش چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکاری زیادبوونی لەناکاوی کێش چییە، (بە عەرەبی: ما هو سبب زيادة الوزن المفاجئة، بە ئینگلیزی: What is the cause of sudden weight gain)،  زیادبوونی کێش سەرەڕای زیادنەکردنی کالۆری ڕۆژانە، یان کەمکردنەوەی چالاکیی جەستەیی ڕۆژانە، پێی دەوترێت زیادبوونی کێشی لەناکاو یان نەخوازراو، بەزۆری بەهۆی کۆبوونەوەی شلە، گەشەی نائاسایی، قەبزی، یان لە کاتی دووگیانیدا دروست دەبێت و ئەم زیادبوونی کێشەش کاتییە وەک زیادبوونی کێش لە کاتی سوڕی مانگانەدا، یان هەمیشەیی، وەک نیشانەی خواردنی هەندێک جۆری دەرمان، کە حاڵەتێکی بێ زیانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەڵام کاریگەرییە لاوەکییەکانی پەیوەست بەوەوە ڕەنگە پێویستیان بە دەستێوەردانی پزیشکی هەبێت.

هۆکارەکانی زیادبوونی لەناکاوی کێش

بێ خەوی

کەم خەوی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، ئەمەش لەبەرئەوەی کەمخەوی ئاستی هۆرمۆنە سروشتیەکان لە لەشدا دەگۆڕێت، هەستکردن بە برسێتی و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات، هەستکردن بە تێربوون لەدوای نانخواردن کەمدەکاتەوە، هەروەها ئەگەری خواردنی خواردنی کەم لە شەواندا زیاد دەکات، ئەمەش واتە کالۆری زیاتر لە کاتی درەنگ خەوتندا.

فشار

دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد دەکات کاتێک هەست بە فشار دەکات، ئەمەش لە بەرانبەردا ئارەزووی خواردن زیاد دەکات هەندێک کەس کاتێک هەست بە فشار دەکەن، مەیلیان هەیە ژەمەکانی کالۆری زۆر بخۆن، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

دەرمانی دژە خەمۆکی

هەندێک جۆری دەرمانی دژە خەمۆکی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لەم حاڵەتەدا دەبێت لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ قسەبکەیت بۆ گۆڕینی جۆری دەرمانەکە، دروست نییە بەجێی بهێڵیت بەبێ ڕاوێژ بە پزیشک هەندێک کەس کە دەرمانی دژە خەمۆکی دەخۆن، کێشیان زیاد دەکات هەست بە باشتر بوون دەکەن و ئارەزووی خواردنیان زیاد دەکات هۆکارەکەش لەوانەیە لە ئەنجامی: کاریگەری خەمۆکی لەسەر کێش بێت.

دەرمانی ستیرۆید

هەندێک جۆری دەرمانی ستیرۆیدی دژە هەوکردن، وەکو پرێدنیسۆن، هۆکاری زیادبوونی کێشی لەش، ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی شلەمەنی و زیادبوونی ئارەزووی خواردن، هەروەها ڕەنگە هەندێک کەس هەست بە کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچە تایبەتەکانی جەستەیان بکەن، وەک دەموچاو، سک، یان مل لە کاتی خواردنی ستیرۆیددا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم جۆرە دەرمانانە نابێت لەناکاو بوەستێنرێن ئەگەر زیاتر لە هەفتەیەک بەکاربهێنرێن، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی گەورە، دەبێت لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.

وازهێنان لە جگەرەکێشان

هەرچەندە وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکێکە لە باشترین کارەکان کە مرۆڤ دەتوانێت بیکات بۆ پاراستنی تەندروستی، بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کەمی کێش بۆ هەندێک، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی هەستکردن بە برسێتی کە چەند هەفتەیەک دوای وازهێنان کەم دەبێتەوە.

سوڕی مانگانە

سوڕی مانگانە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی لەناکاوی کێش، ئەمەش بەهۆی کۆبوونەوەی شلەیە کە هەندێک لە خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا هەستی پێدەکەن گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆنیشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش، بەڵام جەستەی ئافرەتەکە زوو ڕزگاری دەبێت لەو کێشە زیادەیە کاتێک سوڕی مانگانە کۆتایی دێت.

هۆکاری نەخۆشی بۆ زیادبوونی لەناکاوی کێش

کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی

کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی حاڵەتێکی تەندروستییە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کتوپڕی کێشی لەش، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری پزیشکی زانکۆی میریلاند، کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنی غودەی دەرەقی ڕێژەی پێویست لە هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی بەرهەمبهێنێت، کاریگەری لەسەر هەموو تەمەن و ڕەگەزێک دەبێت، بەڵام زیاتر تووشی ئافرەتانی سەروو پەنجا ساڵ دەبێت.

کۆ نیشانەی فرەکیسی هێلکەدان

کۆنیشانەی فرەکیسی هێلکەدان  دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی کتوپڕی کێش، هەروەها یەکێکە لە تێکچوونە هۆرمۆنییەکانی خانمانی تەمەنی منداڵبوون، بەو پێیەی هێلکەدانەکانیان گەورەن و چەندین کیسی بچووکی تێدایە کە پڕن لە ئاو سەرەڕای نەزانینی هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە، لەوانەیە بەهۆی هۆکارەکانی وەک زیادبوونی ئەنسۆلین، کەمی هەوکردن، بۆماوەیی و گەشەکردنی نائاسایی کۆرپەلە بێت، کە گرنگترین نیشانەکانی بریتین لە زیادبوونی کێشی لەناکاو، سوڕی مانگانە نائاسایی و ئەو هۆرمۆنانەی کە لە پیاواندا زۆرن، ئەگەری ئاڵۆزییەکانی ئەم نیشانەیە بریتین لە جۆری دووەمی شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان.

کۆنیشانەی کوشینگ

کۆنیشانەی کوشینگ نەخۆشییەکی هۆرمۆنییە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کتوپڕی کێش و هۆکارەکەی، بەپێی پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و هەرس و گورچیلە، بەرکەوتنی درێژخایەنی شانەکانی لەش بە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ، حاڵەتێکی تاڕادەیەک دەگمەنە کە کاریگەری لەسەر کەسانی نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ ساڵ دەبێت، بەرزی پەستانی خوێن، ئاستی گلوکۆزی خوێن، زیادبوونی هەستکردن بە تینوێتی، ناڕەحەتی فشار، خەمۆکی و دەرکەوتنی بارستەی چەوری لە نێوان شانەکاندا.

بەرگری ئەنسۆلین

کاتێک کەسێک بەدەست بەرگری جەستەی خۆیەوە دەناڵێنێت بەرانبەر بە ئەنسۆلین، چەوری لەشی دەست دەکات بە کەڵەکەبوون و لەوانەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیادبوونی خانەکانی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلین لە پەنکریاس یان دەرکەوتنی وەرەمێک لە پەنکریاس دەبێتە هۆی زیادبوونی خانەکانی جەستەی بەرگری لە ئەنسۆلین.

نیشانەکانی زیادبوونی لەناکاوی کێش

نیشانەکانی زیادبوونی کێشی لەناکاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بەپێی هۆکاری سەرەکی دەگۆڕێت و بەزۆری بریتییە لە ئازاری سکی یان ئاوسانی سک، هەروەها لەوانەیە کەسەکە تووشی ئارەقەکردنی دیار بێت لە سک و کۆتاییەکانیدا، هەروەها پێویستە دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت ئەگەر ئەم نیشانانەی خوارەوە دەربکەون تێبینی دەکرێن:

  • تا
  • هەستیاری پێست
  • هەناسە تەنگی و سەختی هەناسەدان
  • ئاوسانی پێیەکان
  • لێدانی دڵ
  • ئارەقکردنەوە
  • بینین دەگۆڕێت
  • زیادبوونی بەردەوامی کێش


سەرچاوەکان



169 بینین