شیکاری ACTH چییە؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-10-06-17:32:00 - کۆدی بابەت: 14818
شیکاری ACTH چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاری ACTH چییە؟ (بە ئینگلیزی: What is ACTH Analysis، بە عەرەبی: ما هو تحليل ACTH)

شیکاری ACTH

ڕژێنی هێلکەدان هۆرمۆنی ACTH دەردەدات واتا هۆرمۆنی ئەدرینۆکۆرتیکۆترۆپیک کە بە هۆرمۆنی هاندەری قۆڵۆنی ئەدرینال ناسراوە (بە ئینگلیزی: Adrenocorticotropic hormone ئەم هۆرمۆنە هاندەری ڕژێنی ئەدرینال دەبێت بۆ دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (بە ئینگلیزی: Cortisol) کە لە بەرامبەردا کاردەکات بۆ ڕێکخستن پەستانی خوێن، بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری، و پرۆسەی هەرسکردن، زۆرجار شیکاری ACTH و کۆرتیزۆڵ پێکەوە ئەنجامدەدرێت. بۆ ئەنجامدانی شیکارییەکە، پزیشک نموونەیەک لە خوێنی کەسەکە وەردەگرێت پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆمەڵێک ڕێکار هەیە کە دەبێت پێش ئەنجامدانی شیکارییەکە وەربگیرێت، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

  • پزیشک ئاگادار بکەرەوە لەو دەرمان و تەواوکەرە خۆراکیانەی کە وەریان دەگریت.
  • دوو ڕۆژ پێش پشکنینەکە، دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک، واز لە بەکارهێنانی دەرمانی ستیرۆید بهێنە.
  • خەوێکی تەواو بکە.
  • ڕۆژووگرتن لە خواردن و خواردنەوە.
  • دوور بکەوەرەوە لە وەرزشکردن ١٢ کاتژمێر پێش شیکاری.

هۆکارەکانی ئەنجامدانی پشکنینی ACTH

پشکنینی ACTH ئەنجام دەدرێت ئەگەر هەندێک نیشانە دەربکەون کە ئاماژەن بۆ تێکچوون لە ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا، ئەمەش یارمەتی پزیشک دەدات بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە و دیاریکردنی هۆکاری ئەم نەخۆشییە لەنێو ئەو نیشانانەی کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ تێکچوون لە ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا ئەمانەن:

ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاتر لە مەودای ئاسایی:

  • قەڵەوی.
  • ئاوسانی دەموچاو.
  • ناسکی و تەنکبوونەوەی پێست.
  • لاوازی ماسولکەکان.
  • زیپکەی گەنجانە.
  • هێڵی وەنەوشەیی لەسەر سک دەربکەون.
  • زیادبوونی مووی لەش.
  • بەرزی پەستانی خوێن و شەکری خوێن.
  • کەمی پۆتاسیۆم لە خوێندا.

ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە مەودای ئاسایی کەمتر:

  • لاوازی و ماندووبوون.
  • ڕەنگبوونی پێست لەو شوێنانەی بەر تیشکی خۆر نەکەوتوون.
  • نەمانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش.
  • دابەزینی پەستانی خوێن و ئاستی شەکر لە خوێندا.
  • بەرزبوونەوەی ئاستی پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و کەمبوونەوەی سۆدیۆم.

ئەنجامی پشکنینی ACTH

ڕێژەی ئاسایی بۆ ئەنجامی پشکنینی ACTH لە نێوان نزیکەی ٩ بۆ ٢٥ pg/ml دایە ئەگەر پشکنینەکە بەیانی زوو ئەنجام بدرێت ڕێژەیەکی کەمتر لە هۆرمۆنەکە لە ڕێژەی ئاسایی لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کەمی ژێر مێشکەرژێن (بە ئینگلیزی: hypopituitarism)، یان تووشبوون بە یەکێک لە وەرەمەکانی ڕژێنی ئەدرینال، کە دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ، یان ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکە لە ئەنجامی خواردنی هەندێک جۆری دەرمان سەبارەت بە ئاستی بەرزی هۆرمۆنی ACTH لە جەستەدا. لەوانەیە بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی جیاوازەوە بێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

  • زیادبوونی زگماکی لە ئاستی ئەدرینال.
  • نەخۆشی ئەدیسۆن.
  • شێرپەنجەی فرەیی هێلکەدان جۆری یەک
  • نەخۆشی کوشینگ.


سەرچاوەکان



30 بینین