شیکاری کرۆمۆسۆمەکان چییە؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-10-04-15:45:00 - کۆدی بابەت: 14810
شیکاری کرۆمۆسۆمەکان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکاری کرۆمۆسۆمەکان چییە؟ (بە ئینگلیزی: What is chromosome analysis، بە عەرەبی: ما هو تحليل الكروموسوم؟) بەزۆری کرۆمۆسۆمەکان لەسەر هەندێک لە خانەکانی خوێن شیکارییان بۆ دەکرێن بە مەبەستی دیاریکردنی زیادبوون یان کەمبوونەوەی ژمارەی کرۆمۆسۆمەکان، کە ڕەنگی بۆماوەین و لە شێوەی داری قەبارەیەکی زۆر بچووکدان کە تەنها بە مایکرۆسکۆپ دەتوانرێت ببینرێت.

کرۆمۆسۆمەکان لە (٤٦) کرۆمۆسۆم پێکدێن، هەر جووتێک ژمارەیەکی دیاریکراوی هەیە، بەجۆرێک کە ژمارەیان لە (١) بۆ (٢٣) یە و بەزۆری جووتی ٢٣ ژمارەی پێنادرێت چونکە ئەو جووتەیە کە ڕەگەز دیاری دەکات. ئەگەر کرۆمۆسۆمەکە بە (xx) نیشانبدرێت ئەوا ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە منداڵەکە مێیە، بەڵام ئەگەر (xy) بێت ئەوا نێرە و هەموو یاسایەک لێدەرچوونی خۆی هەیە.

چۆنیەتی ئەنجامدانی شیکاری کرۆمۆسۆم

پشکنینەکە بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت:

شیکاری کرۆمۆسۆمی دەتوانرێت لەسەر هەر نمونەیەک لە جەستەدا ئەنجام بدرێت کە خانەیەک و ناوکی تێدابێت، واتە دەتوانرێت لەسەر نموونەی خوێن، شلەی سەراو، یان منداڵدان ئەنجام بدرێت.

شیکاری نموونەی خوێن لە ڕێگەی خڕۆکە سپییەکانی خوێنەوە ئاسانە؛ ناوکێکیان تێدایە، بەڵام خڕۆکە سوورەکانی خوێن هیچ سوودێکی نییە بۆ ئەنجامدانی شیکاری لەسەریان چونکە ناوکیان تێدا نییە. کەواتە دەبێت بە زووترین کات نموونەکە بگوازرێتەوە بۆ تاقیگە، هەروەها دەبێت دژە مەیینی بۆ زیاد بکرێت.

دوای ئەوەی نمونەی پشکنینەکە دەگاتە تاقیگە، ماددە خۆراکییەکان کە هاندەری زاوزێ و دابەشبوونن، دەخرێنە ناویەوە و دوای چەند ڕۆژێک لە سێ ڕۆژ کەمتر نەبێت، نمونەکە دەخرێتە سەر سلایدێکی شووشە، بە بۆیەی تایبەت ڕەنگ دەکرێت، لە ژێر مایکرۆسکۆپەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و پاشان وێنە دەگیرێن و چاپ دەکرێن بۆیە ئەنجامی کۆتایی شیکارییەکە ڕەنگە هەفتەیەک بخایەنێت، و لەوانەیە لە بەرواری خۆیەوە بۆ مانگێک درێژ بێتەوە، و سەبارەت بە حاڵەتە مەترسیدارەکان، ئەنجامێکی سەرەتایی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەدرێت.

هۆکارەکانی ئەنجامدانی شیکاری کرۆمۆسۆم

لەم هۆکارانەن:

  • زۆرجار شیکاری کرۆمۆسۆم پێویست دەکات کاتێک گومانی کێشەیەک لەناو کرۆمۆسۆمەکاندا هەبێت بۆ نموونە لە حاڵەتەکانی نەخۆشی داون سیندرۆمدا ئەنجام دەدرێت، کە زیادبوونی کرۆمۆسۆمەکان لە (٤٦) بۆ (٤٧) کرۆمۆسۆمەوەیە، و لەبری ئەوە لە سێ کۆپی پێکدێت لە جیاتی دوو کۆپی.
  • شیکاری کرۆمۆسۆمەکان لە حاڵەتی گومانی نەخۆشی ئێدوارددا ئەنجام دەدرێت، جگە لە نەخۆشی پاتاو کە تێیدا زیادبوونی کرۆمۆسۆمەکان ڕوودەدات. کەواتە، زیادبوونی ژمارەی کرۆمۆسۆمی (١٨) لە نەخۆشی ئێدوارددایە، لە کاتێکدا لە نەخۆشی پاتاودا، زیادەڕۆیی لە ژمارەی کرۆمۆسۆمی (١٣)دایە.
  • پشکنینەکە لە کۆنیشانەی تێرنەر و نەخۆشی کلاینفێڵتەر ئەنجام دەدرێت. بەجۆرێک ژمارەکە (٤٧) بێت لەگەڵ دوو کۆپی کرۆمۆسۆمی  (x) و یەک کۆپی کرۆمۆسۆمی (y).
  • هەروەها شیکاری کرۆمۆسۆم لە حاڵەتەکانی نائاسایی و کەموکوڕی  لەدایکبوون ئەنجام دەدرێت. لەو شوێنەی کە بوونی کەمیی یان زیادبوونێک گومانلێکراوە بۆیە پێویست بە ئەجامدانی پشکنین لەسەر کرۆمۆسۆمەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی کێشەکە.


سەرچاوەکان



25 بینین