مەنگۆلی

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-17:18:00 - کۆدی بابەت: 1574
مەنگۆلی

ناوه‌ڕۆك

مەنگۆلی

مەنگۆلی یاخود ناوەکەی تری (داون سیندرم) بەربڵاوترین جۆری ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکان بە ڕێژەی لە ٨٠٠ منداڵدا یەک منداڵ تووشی تازە لەدایکبووەکان دەبێت. ڕێژەی توش بوون بەمە نەخۆشییە لە منداڵاندا پەیوەندی بە بەرزبوونی تەمەنی دایکەوە هەیە. هۆکاری توش بوون بەم نەخۆشییە بە شێوەی سروشتییە و بوونی ژمارەیی یەک دانە زیاتر لە کرۆمۆسۆمەکان کە پێی ئەڵێن کرۆمۆسۆمی ژمارە (٢١) و بۆیەش بەم نەخۆشییە زۆرجار دەوترێت (تیرزۆمی ٢١)، وە بۆیەش ئەم نەخۆشانە لە بری ئەوەی ٤٦ کرۆمۆسۆمیان هەبێت ٤٧ کرۆمۆسۆمن، ئەم نەخۆشانە شێوەیەکی سەیر و تایبەتیان هەیە و لە چینەکان و مەنگۆلەکان دەچن بۆیە پێیان دەگوترێت (مەغۆل)، چەناگەیان بچووک و زمانیان گەورەیە. لەم جۆرە کەسانەدا دواکەوتنی پێ گەیشتنی ژیرییان لە نیشانە سەرەتاییەکانی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییەیە کە بە هۆکاری بچووکی مێشک ڕوویداوە. ئەو منداڵانەی کە تووشی ئەم نەخۆشییە بوون درەنگتر لە منداڵە ساغەکان دادەنیشن و هەڵدەستن و بە ڕێگادا دەڕۆن. وە قسە کردنیشیان ڕوون و ئاشکرا نییە، ڕێژەی هۆشیاری و زیرەکی ئەم منداڵانە ٦٠٪ کەمترە. لەوانەیە دەست و پەنجەیان زیادەی لێ بڕوێت کە لە نەژادی چینی و ژاپۆنیشدا دەبینرێن. ٥٠٪ی نەخۆشەکانی توش بوو بە مەنگۆلی تووشی ناتەواوی دڵ بوونەتەوە بە شێوەی زگماک، کە نیشانەی گرنگی ئەم نەخۆشی دڵە ناتەواویە لە دیوارەکانی دڵدایە.


سەرچاوەکان

34 بینین