هۆکارەکانی قڵیشانی لێو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-14:11:00 - کۆدی بابەت: 14774
هۆکارەکانی قڵیشانی لێو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لێوقڵیشان یان وشکبوونەوەی لێوەکان لە وەرزی زستاندا یەکێکە لەو کێشانەی زۆربەمان تووشی دەبین، بۆیە ناچار بەدوای چارەسەری خێرا و کاریگەردا دەگەڕێین، وشکیی و قڵیشانی لێوەکان دەبێتە هۆی کزانەوە و سووتانەوە و زبربوون و هەستکردن بە نائاسوودەیی لێوەکان، زۆربەی کەس پێیان وایە کە وشکبوونەوەی لێو تەنها لە وەرزی زستاندا ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر گرنگیان پێ نەدرێت، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە لێوەکان وشکدەبنەوە و دەقڵیشێن و بریندار دەبن لە هەر وەرزێکی ساڵدا بێت، ئەمە زۆربەی جار بۆ ئەو کەسانە ڕوودەدات کە خووی مژین و گازگرتن لە لێوی خۆیانیان هەیە، یاخود بەرهەمێک بەکاردێنن کە لێو وشک دەکاتەوە و دەیسووتێنێتەوە. 

هۆکارەکانی وشکی لێو و لێوقڵیشان 

  • جەستە بەرکەوتەی کەمییەکی بەرچاو لە ئاستی ڤیتامین B12 دەبێت، واتە کەمی ئاستی ڤیتامین B12.
  • بەکارھێنانی ھەندێک پاودەری کیمیایی
    ڕۆژانە بە تایبەتی هەندێک مەعجونی ددان و هەندێک کەرەستەی جوانکاری کە دەبنە هۆی سووتانەوە و وشکبوونەوەی دەم.
  • خواردنی هەندێک جۆر دەرمان کە چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەکات، وەک دەرمانەکانی پەستانی خوێن و سکچوون، هەروەها ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری زیپکە دەکەن.
  • نەخواردنەوەی ئاوی پێویست.

چارەسەری قڵیشانی لێو

  • خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو بەتایبەت لە وەرزی زستاندا.
  • خواردنی سەوزە و میوە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و گرنگیدان بە سەوزە و میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین B12.
  • بەکارهێنانی ڤازلین و شێدارکەرەوەی لێوی پزیشکی بە بەردەوامی، بۆ دابینکردنی چینێکی شێدار کە ڕێگری دەکات لە گەیشتنی هەوای وشک بە لێوەکان.


سەرچاوەکان



99 بینین