هۆکاری سووربوونی ڕەنگی میز

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-01-22:02:00 - کۆدی بابەت: 14786
هۆکاری سووربوونی ڕەنگی میز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەمــوو میزێکی سوور واتای ئەوە نییە کە خوێن لە میزدا هەیە، لەوانەیە پێکهاتەی تریش هەبێت کە ڕەنگێکی سووری پێببەخشێت.

هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ ڕەنگی سوور

1. بوونی هیمۆگلۆبین کە لە ئەنجامی تێکچوونی خوێنەوە دروست دەبێت، کەمخوێنی هیمۆلیتیک، بۆ نموونە G6PD.
2. بوونی مایوگلۆبین، هیمۆگلۆبین، بوونی ئەم ماددانە لە میزدا دەستنیشانکردنێکی زۆر گرنگە، بۆ نموونە MI، یان کێشەیەک لە ماسولکەکانی لەشدا.
3. بوونی ماددەی پۆرفیریا واتایەکی گرنگی هەیە، بۆ نموونە کەسەکە تووشی  ژەهراوی بوون بە سرکە بووە.
4. بەهۆی هەندێک دەرمانی وەکو ڕیفامپیسین ڕەنگی میز سوور دەبێت.
5. بەهۆی هەندێک خواردنی ڕەنگاوڕەنگەوە ڕەنگی میز سوور دەبێت وەک شووتی یان ڕەگی چەوەندەر.
6- میز تۆخ یان ڕەنگێکی هاوشێوەی چایە کە بەهۆی زەردوویی، بەردی زراو، یان وەرەمێک لە بۆری زەرداودا ڕوودەدات.
7. بوونی RBCs، بۆ نموونە بوونی بەرد لە بۆری میز یان وەرەم.


سەرچاوەکان



86 بینین