خواستی منداڵ بۆ بەخێوکردنی گیاندار لە ماڵدا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-13:38:00 - کۆدی بابەت: 13271
خواستی منداڵ بۆ بەخێوکردنی گیاندار لە ماڵدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خواستی منداڵ بۆ بەخێوکردنی گیاندار لە ماڵدا (بە ئینگلیزی: Children's desire to raise animals at home، بە عەرەبی: رغبة الأطفال في تربية الحيوانات في المنزل)، بە گشتی زۆربەی منداڵ زوو یان درەنگ حەز دەکەن لە ماڵەکەیاندا گیاندارێک هەبێت (باڵندە، ماسی، پشیلە)، زۆربەی کات کاری خزمەتکردنی گیانداری ماڵی دەکەوێتە سەر شانی دایکان و باوکان، لەبەر ئەوە دایک و باوک لە کاتی کڕینی گیاندار بۆ منداڵ دەبێت بە وردی بیری لێ بکەنەوە، چ جۆرە گیاندارێک؟ کامیان هەموو ڕۆژێک پاککردنەوەی دەوێت؟ هەروەها دەبێت ئەوان زانیاری تەواو وەرگرن دەربارەی گیاندارەکە لە بواری بەخێوکردن و چۆنیەتی خزمەتکردنی، هەروەها بڕی کاتی پێویست، گەر هەموو ئەمانە هەڵبژێردراو و باوک و دایک توانیان مەرجەکانی جێبەجێ بکەن ئەوا دەتوانن دایک و باوک بڕیاری ڕاگرتنی گیاندار لە ماڵەکانیاندا بدەن. 

سوودەکانی گیانداری ماڵی بۆ منداڵ

هەندێک لە زانایانی پەروەردە دەڵێن گیانداری ماڵی مەرهەمی ڕۆحی منداڵە کە زۆر توێژینەوە ئەمە دەسەلمێنێت. منداڵی تەمەنی باخچە گەر لەگەڵ گیاندار گەورە بێت کاردەکاتە سەر کەسایەتی بە شێوەیەکی زۆرباش بە بەراوردکردنی ئەوانەی کە گیانداریان نییە. زانای ئەمریکی پڕۆفیسۆر (پۆریسکی) لە زانکۆی (کێنزاس)، بڕوای وایە گەر منداڵ لە کاتی گەشەکردنیدا گیانداری هەبێت لە ماڵدا ڕێژەی زیرەکیان زیاتر دەبێت وەک لە منداڵانی تر، چونکە ئەو منداڵانەی لەگەڵ گیانەوەر گەورە دەبن چالاک ترن و هەست بە تەنیایی ناکەن، لێپرسراوی دەگرنە ئەستۆ و هەروەها بە بەردەوامی ئارامن. 

منداڵ لەگەڵ گیانەوەردا بێت باشترە وەک لەگەڵ کۆمپیوتەر، گەر منداڵ لە شاری گەورەدا بێت، ئەوا گیانەوەرەکە تەنها شتە کە سروشتییە پەیوەندی بە جیهانی گیانەوەرەوە بێت، لەبەر ئەوە منداڵ زۆر زوو پێداویستی گیانەوەر دەناسێت و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە هەستیار دەبێت ئەمەش سوودی بۆ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی هەیە. 

لە چ تەمەنێکدا باشە منداڵ گیانەوەری هەبێت؟ 

ئەمە پشت دەبەستێت بە جۆری گیانەوەرەکە و ئاستی کامڵبوونی منداڵەکە و کەسایەتی منداڵەکە، بۆ نموونە منداڵی باخچە توانای خزمەتی گیانەوەری نییە بەڵام لە تەمەنی هەشت ساڵیدا دەتوانێت بەشی زۆری خزمەتی گیانەوەرەکە ئەنجام بدات، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بە تەواوەتی منداڵ دەتوانێت ئاگای لە گیانەوەر بێت، بۆ نموونە پشیلە.

ئامۆژگاری بۆ دایکان و باوکان لە کاتی بڕیاردان بۆ بەخێوکردنی گیاندار لە ماڵدا

  • وەرگرتنی بۆ جۆری گیاندارەکە کامیان دەگونجێت بۆ منداڵەکە؟ هەروەها خوێندنەوەی زانیاری دەربارەی گیاندارەکە لە کتێب یاخود ئینتەرنێت دەربارەی خزمەت و پێداویستیەکانی. 
  • گەورەیی ماڵ یان شوقە بۆ گیاندارەکە ئایا شوێنی تەواوەتی هەیە لە ماڵدا بۆ نموونە قەفەز یاخود شوێنی کولانە بۆ گیاندارەکە. 
  • تەرخانکردنی کات بۆ خزمەتکردنی گیاندارەکە، هەندێک گیاندار کاتی زۆری دەوێت، هەندێکی تریان کاتی کەمی دەوێت. 
  • نرخی خواردنەکەی و خزمەتکردنی هەندێک گیاندار هەرزانە هەندێک گیاندری تر گرانە. 


سەرچاوەکان



78 بینین