جیاوازی ڕەگەز لە پەروەردە و فێرکردندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-14:23:00 - کۆدی بابەت: 13276
جیاوازی ڕەگەز لە پەروەردە و فێرکردندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی ڕەگەز لە پەروەردە و فێرکردندا بە ئینگلیزی (Gender differences in education)، بە عەرەبی (الفرق بین الجنسین فی التعلیم)، پەروەردە بۆ هەموو بوارێکی گەشەکردنی تاکەکان گرنگە کە بواری کۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی ئابووری و چەند بوارێکی تر دەگرێتەوە پەروەردە بە چاوی سێیەم دادەنرێت کە خەڵک بەهێز دەکات و بیرکردنەوەی داهێنەرانە دروست دەکات و هانی تاکەکان دەدات بۆ خەون بینین، پەروەردە نەک تەنیا زانیاری باوەڕپێکراو سەبارەت بە جیهانی دەرەکی فێر دەکات بەڵکو یارمەتی تاکەکانیش دەدات بۆ بیرکردنەوە لە خۆیان هەروەها تاکەکان دەتوانن هەست بە توانای خۆیان بکەن و زیاتر بەرهەمدار بن هەرچۆنێک بێت، پەروەردەی بنەڕەتی لە سەرەتادا لە ماڵەوە دەست پێدەکات و یەکەم مامۆستای منداڵ هەمیشە دایک و باوکی و ئەندامانی دیکەی خێزانە.

لە سەرەتادا، ئەو وشەو کردارانەی فێر دەبن لە ماڵەوە یان ئەو شوێنەی لێی دەمێننەوە وەری دەگرن نەک قوتابخانە. ماڵ ئەو شوێنەیە کە منداڵان فێری ڕۆیشتن و قسەکردن و فێربوونی بیرۆکەی سەرەتایی دەربارەی کۆمەڵگا دەبێت. دواتر ئاستی خوێندنی داهاتوو لە قوتابخانە دەست پێدەکات، فێربوونی منداڵان لە قوتابخانەوە وایان لێ دەکات کە زیاتر زانا و عەقڵانی و لێهاتووتر بن. پەروەردە ئاسانکاری بۆ تاکەکان دەکات لە فێربوونی مافەکانیان لە کۆمەڵگەدا یارمەتی خەڵک دەدات کە بە شێوازی کارامە مامەڵە لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکان بکەن زیاتر لە ڕێگای پەروەردەوە خەڵکی لە بەرپرسیاریەتی کەسی و کۆمەڵایەتی خۆیان تێدەگەن و کۆمەڵگایەکی ڕێک و پێک پێک دروست دەکەن و دەپارێزن، دامەزراوە فێرکارییەکان شکستیان دەهێنا ئەگەر جیا لە پەروەردە کردن تەنها زانیاری بەسوود و راستەقینەیان فێری نەوەکانی داهاتوو بکردایە، ئەو زانینەی کە ئەوان دابینیان دەکرد زیاترپیشەی دەبوو نەک فيری ژیان کردن.

هەرچەندە پەروەردە یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان بۆ گەشەکردنی خەڵک و کۆمەڵگا، بەڵام کەسانێک هەن کە توانای بەدەست هێنانی خوێندنی سەرەتایی و باڵایان نییە زۆرێک لە بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان ڕێگە لە خەڵک دەگرن کە خوێندن بەدەست بهێنن. کێشەی ڕەگەز یەکێکە لەو سنوورە کۆمەڵایەتیانەی کە پەروەردە دەکات بە خەون بۆ زۆر کەس. جیاوازی رەگەز لە کۆمەڵگا تایبەتمەندییەکانی نێر و مێ بە سنوورێکی ڕوون جیا دەکاتەوە بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت کە تاکەکان بە جۆرێکی دیاریکراو هەڵسوکەوت بکەن کە گونجاو بێت بۆ ڕەگەزەکەیان. لایەنگری ڕەگەزی لە کۆمەڵگادا هەندێ جار خەڵک لە بەدیهێنانی خەونەکانی خۆی، نادادپەروەرانەیە کە هەندێک کەس لە پەروەردە سنوردارکراون بەهۆی لایەنگریی ڕەگەزییەوە لە کاتێکدا هەردوو ڕەگەزەکە هاوبەشن.

ڕەگەز و گەشەکردن

پەرەسەندنی  ڕه‌گه‌زی پڕۆسەیەکی سروشتییە بۆ هەموو منداڵان. یەکێک لە ڕێگا گرنگەکانە کە پەروەردەکاران دەتوانن پشتگیری و هاندانی گەشەی ڕەگەزی تەندروست بکەن لە منداڵان بە تێگەیشتن لە ناسنامەی ڕه‌گه‌زی و چۆنیەتی شێوەپێدانی. شوناسی ڕه‌گه‌زی هەستێکی سەرەکییە کە تێڕوانینی ئەوە دەکات کە چۆن بایەلۆجیانە کاریان لێ دەکرێت. کاتێک منداڵ لە دایک دەبێت، لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە جەستەییەکانیان، ڕەگەزی بایۆلۆجی (نێر یان مێ) دیاری دەکرێن. بۆ زۆرێک لە منداڵان، ناسنامەی ڕەگەزییان لەگەڵ ئەو ڕەگەزە هاوچەشنەدایە کە لە کاتی لەدایک بووندا دیاری کراون.

ڕەگەز و فیربوون

ئەگەر هەر یەکێکمان بیر بکەینەوە لە ڕۆژانی قوتابخانەی خۆمان، لەوانەیە جیاوازی تایبەتیمان لەبیر بێت لە شێوازی مامەڵەکردنی مامۆستایان لەگەڵ کوڕان و کچاندا، وەک ئەوەی کە بە تووندی سەرزەنشت بکرێن یان پێدانی ئەرکی زیاترهەرچەندە زۆرێک لە مامۆستاکان بە ئەنقەست بڕیار نادەن کە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ کوڕان و کچاندا بکەن، بەڵام ئەم کارانە کاریگەری لەسەر فێربوون هەیە لە قۆناغی سەرەتاییدا، ئەمە لەوانەیە لە جیاکردنەوەی ڕەگەز دەربکەوێت بە ناونیشانکردنی قوتابیەکان وەک کچ و کوڕ یان داواکردن لێیان بۆ ڕیزکردن. ئەم ڕەفتارە پشتگیری ئەو بیرۆکەیە دەکات کە دوو جۆری جیاکراوەی خەڵک هەیە و دەبێت هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت و بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئەم شێوازی چارەسەری جیاکارییە لەسەر بنەمای ڕه‌گه‌ز  لە قۆناغی دەستپێکی سەرەتاییەوە دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت بۆ کۆلێژ مامۆستاکان زۆر توندتر حەز دەکەن کوڕەکان ڕێکبخەن و ستایش و کاردانەوەیەکی زیاتریان بۆ دابین بکەن لە کچان لە بری ئەوە زیاتر ستایشی کاری کچان دەکەن بۆ دەرکەوتنی جەستەیی، وەک پاکی و خاوێنی یان لێهاتووی هونەری لە جیاتی ناوەڕۆک، لە بابەتەکانی وەک زمان و هونەردا کچان زیاتر هەڵسوکەوتی مامۆستا وەردەگرن وەک لە کوڕان چونکە ئەم بابەتانە بە "مێینە"دادەنرێن. لەخوێندنگە ئامادەییەکان و کۆلێژەکان هێشتا قوتابییە نێرەکان زیاتر لەخوێندنەکانی وەک بیرکاری و زانست و ئەندازیاری پێشکەوتوو لەخوێندکارانی کچ ناو نوس دەکەن و ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێژەی  چوونە ژوورەوەی کچان هەیە بۆ ناو ئەو پیشانە. لە مێژوودا، ژنان بەشداری کەمتریان هەبوو لە بواری (ئێس، تی،ئی،ئێم)  کە ئەم بوارە

بەزۆری لەلایەن نێرەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە کە (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری) دەگرێتەوە، لێرەدا مێینەیان بە خاوەنی ئاستێکی زیرەکی کەمترو جەستە لاواز داناوە لە کاتێکدا نێریان بە زیرەک و بەهێز و بەرپرس داناوە، دایک و باوکان، ئەندامانی خێزان، مامۆستا، هاوتەمەنەکان و کۆمەڵگا هانی نێرەکان دەدەن بۆ هەڵبژاردنی (ئێس، تی،ئی،ئێم) و مێیەکان بۆ پەرستاری و هونەر. ئەمانە دەرفەتەکانی منداڵان سنووردار دەکەن بۆ فێربوون و پەرەپێدان، ئەو کەسانەی کە بە شێوازە ڕاستەکە لە رەگەز دەڕوانن بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەنگاری کێشەی ڕەگەزی دەبنەوە، وەک پەرستارانی پیاو و زانای ئافرەت یان پیاوان وەک چاودێر.

جیاوازی ڕەگەز لە فێربووندا

دۆزینەوەکان لەسەر جیاوازی ڕەگەزی لە پەیوەندی بە شێوازی فێربوونەوە ئەوە بووە کە نێرەکان بە شێوەی بینراو و تاکتیکی بەهێزترن لە مێیەکان لە کاتێکدا مێینەکان بە شێوەیەکی وردبینانە بەهێزترن. لەبەر ئەوە کچان لەوانەیە زیاتر لە وانەوتنەوە فێر ببن وەک لە کوڕەکان. ئەوە دۆزراوەتەوە کە نێرینەکان زیاترجوڵە دەکەن و باشتر فێر دەبن بە ئەنجامدانی نەک بە پشو درێژی، کە  لێرەدا پێویستی کوڕان بۆ بەشداری چالاکانە بۆ چۆنیەتی پڕۆسەی زانیاری مێشکیان دەگەڕێتەوە. جیاوازییەکی تری شێوازی فێربوونی زۆر گرنگ ئەوەیە کە مێینەکان چێژ لە فێربوون وەردەگرن لەگەڵ ستراتیژی جیاوازدا لە کاتێکدا نێرەکان پێویستیان بە پێکهاتە و ڕۆتینی زیاتر هەیە بە تایبەتی کاتێک ناوەڕۆکێکی نوێ و دژوار فێر دەبن. دوا جیاوازی گرنگ ئەوەیە کە کچان زیاتر لە کوڕان لە لایەن خۆیان و دایک و باوک و مامۆستاکانیان هاندراون، پیاوەکان باشترین هاندراون لەلایەن هاوتەمەنەکانیانەوە، لە کاتێکدا کوڕەکان لە کاتی کارکردن لەگەڵیدا و هاندان لە لایەن هاوتەمەنەکانەوە بە تایبەتی لە هەمان ڕەگەزدا.

ڕۆڵی دایک و باوکان لە پەروەردە و فێرکردندا

 دایک و باوکان یەکەم مامۆستان و باشترین سەرچاوەی زانیاریین بۆ منداڵ، دایک و باوکان منداڵەکانیان ڕێنوێنی دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەی خۆیاندا، خۆیان بگونجێن. زانیاری ڕەگەزی گونجاو لە دایک و باوکان یارمەتی منداڵ دەدات کە فێری ڕەفتاری گونجاوی ڕەگەزی بن. چونکە منداڵەکان ئەوەندە پێگەیشتوو نین کە خۆیان بڕیار بدەن، دایک و باوکان پلانی داهاتوو بۆ منداڵەکانیان دادەڕێژن.

لەبەر ئەوە، بڕیار سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵان بە تەواوی هەڵبژاردەی دایک و باوکیانە هەر ئەوان قوتابخانە و کۆرس هەڵدەبژێرن بۆ منداڵەکانیان کە پێیان وایە باشترینن بۆ منداڵەکانیان. هەڵوێستی دایک و باوکان بەرامبەر بە پەروەردە و ڕەگەز بە گەورەیی بڕیارەکانیان دیاری دەکات. زۆرێک لە دایک و باوکان ئامادەنین ڕێگە بە منداڵەکەیان بدەن کە بچنە خوێندنی باڵا لەبەر هەندێک تێگەیشتنی هەڵە سەبارەت بە پەروەردە، بۆیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم مەترسییانەدا پێویستە دایکان و باوکان لە گرنگی پەروەردە بۆ هەموو ڕەگەزەکان تێبگەن و لە لایەنگری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ڕەگەز لە پەروەردەدا رۆشنبیر بن.

جیاوازی ڕەگەزی بۆ مامۆستایان چیە؟

کاتێک ڕەچاوی ستراتیژی فێرکردن بۆ هەرزەکاران دەکرێت، مامۆستاکان پێویستە جیاوازیەکانی نێوان قوتابییە نێر و کچەکان بە هەند وەربگرن چونکە شێوازی فێربوونیان جیاوازە یەکێک لە بنەماکانی دادوەری ئەرستۆ پەیوەندی بە "مامەڵەکردنی یەکسان و مامەڵەکردنی نایەکسانی هەیە" بۆ ماوەیەکی زۆرە نایەکسانی ڕەگەز لە پەروەردەدا بوونی هەیە. هەندێک لە پەروەردەکاران پەروەردەی تاک ڕەگەز وەک ڕێبازێکی کاریگەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازی نێوان

کوڕ و کچدا دەبینن بەڵام ڕێزگرتن لە جیاوازی ڕەگەزی زۆر ئاسانترە لەوەی بیری لێ دەکرێتەوە. تێکەڵاوی کوڕان و کچان لە هەمان پۆلدا کە شێوازی فێربوونیان ڕەنگە جیاواز بێت لەوانەیە زەحمەت بێت بەڵام مامۆستاکان دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ تێکەڵکردنی ستراتیجییەکانی ڕێنمایی (ستراتیجی نێردۆست و ژن دۆست) کە ڕەنگدانەوەی جیاوازی ڕەگەزیین بۆ ئەوەی دەرەنجامی ڕێنماییەکان زیاتر بێت.

کارلێکەکانی پۆلیش هەر هەڵسوکەوتی مامۆستایان دەگرێتەوەکە کارلێککردنەکانی مامۆستا و قوتابی ڕوونترین شێوەی نایەکسانی پۆلن. مامۆستاکان زیاتر لە کچان داوا لە کوڕان دەکەن، پرسیاری پلە بەرزتر لە کوڕان دەکەن، کاردانەوەی زیاتر دەدەن بە کوڕەکان، و کاتێکی درێژتر لە کچان لەگەڵ کوڕاندا بەکاردێنن. مامۆستایان ناتوانن دەستە بەرزکردنەوەکانی کچان ببینن و کارلێککردنەکانیان لەگەڵ کچاندا سنووردار دەکەن بۆ بابەتی کۆمەڵایەتی و نا ئەکادیمی کچان بە دەگمەن هەڵدەبژێردرێن بۆ پێدانی خۆپیشاندان یان  ناڕازیبون بە تاقیکردنەوەیەک. ڕێژەی گرنگیدانی مامۆستا بە کوڕان زیاتر دەبێت کاتێک قوتابییەکان لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەڕۆنە قۆناغی ئامادەیی.

باشترین ستراتیژی فێرکردن

زۆرێک لە پسپۆرانی پەروەردە پێیان وایە کە دەستکەوتەکانی نێوان کوڕان و کچان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کوڕان و کچان بە شێوازی جیاواز فێر دەبن و دەبێت مامۆستایان ڕێنمایی یەکسانی رەگەزبکەن ئەم حاڵەتە بەرەو کەم بوونەوە ببەن. هەرچۆنێک بێت، ڕاستی ئەوەیە کە شێوازی فێربوونی تاکەکەسی هەر خوێندکارێک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پێکهێنانی بایۆلۆجی خوێندکارەکەوە هەیە، پێشکەوتنی پیشەیی کە ڤیدیۆ و زانینی ستراتیجی فێرکاری جۆراوجۆر دەگرێتەوە لەگەڵ بیردۆزەکان هۆکاری گرنگن بۆ فێرکردنی باش بۆ ئەم بابەتە.

چۆن قوتابخانەکان دەتوانن وەڵامی جیاوازی ڕەگەزی بدەنەوە؟

قوتابخانەکان دەبێت شوێنێکی پێشوازیکار بن بۆ ڕەگەزەکان، تەنانەت ئەو خوێندکارانەشی کە بە ناسەرەکی یان ڕەگەز خواز دەناسرێنەوە. کەواتە ئێمە دەتوانین چی بکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو کێشانەی پەیوەندیان بە ڕەگەزەوە هەیە لە قوتابخانەکاندا؟

فێربون دەربارەی بنەڕەتی رەگەز

بەڕێوەبەرەکان دەتوانن هاندانی مامۆستایان بدەن بۆ ئەوەی  شێوازەکانیان کاریگەری هەبێت لە ڕێگەی پێشکەوتنی پیشەیی و ڕاهێنانەوە بۆ ئەوەی هۆشیاربن سەبارەت بە ڕەگەز و فێربوونی مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکاران.

پشتیوانیکردن لە نوسینەکان 

دڵنیابوونەوە لەوەی کە قبووڵکردنی ڕەگەز لە هێما نوسراو و بینراوەکان و هێماکانی تر هەیە، وەک فۆرمەکانی ناونووسکردن، سیستەمی زانیاری قوتابیان، ڕێسا کارگێڕییەکان. پەروەردەکاران و بەڕێوەبەرانی قوتابخانە دەبێت سیاسەتی ڕەگەزی پشتگیریکەر بنوسن کە تایبەتمەندی تۆماری قوتابیان و سیستەمی زانیاری دەگرێتەوە بە بەکارهێنانی ناو و کۆدی جل و بەرگ.

کولتووری گۆرینی پۆل

مامۆستایان دەتوانن بە بەکارهێنانی زمانی ڕەگەزی وەک هاوڕێ و زانیاریپێدەر یان خوێندکار و بەکارهێنانی نوسراو بۆ ناساندن و گفتووگۆکردنی ڕەگەز، پۆلێکی گشتگیری ڕەگەز دروست بکەن. فێرکردنی یەکسانی ڕەگەزی منداڵان، ڕێز، هەڵبژاردن، بڕوابەخۆبوون، هاوسۆزی، خۆڕاگری، گفتوگۆ کردن دەربارەی لایەنگری و جیاکاریەکان و هاندانی قوتابیان بۆ ئەوەی بزانرێت کێن بۆ نموونە، مامۆستاکان دەتوانن پشتگیری کوڕەکان بکەن.


سەرچاوەکان



134 بینین